وه‌لامێک بۆ عمر کمال ده‌روێش له‌سه‌ر کتێبه‌که‌ی سه‌باره‌ت به مه‌ریوان هه‌لبجه‌یی......
Saturday, 25/12/2010, 12:00
هه‌رچه‌نده ماوه‌یه‌کی زۆر تێپه‌ریوه له سه‌ر ده‌رچونی کتێبه‌که‌ی عمر کمال ده‌رویش به ناوی 'نه‌زانی و بێشه‌رمی به‌شێک له چه‌واشه‌کاریه‌کانی مه‌ریوان هه‌لبجه‌یی'. به پێوستم زانی وه‌لامێکی کورت بۆ ئه‌م به‌رێزه بده‌مه‌وه. وا پێده‌چێت نوسه‌ری کتێبه‌که له بواری ده‌رونی زۆر شاره‌زایه و له بواری شیکردنه‌وه و ڕاڤه‌کانی قورئان زۆر به بلیمه‌ته بۆیه خۆی له قه‌ره‌ی کتێبه‌که‌ی مه‌ریوان هه‌لبجه‌یی داوه که وه‌لامی چه‌ندین خالی گرینگی داوه‌ته‌وه. به‌ڵام له پێشه‌کی کتێبه‌که ده‌رده‌چێت کاکی نوسه‌ر شاره‌زا نییه له مێژوی ئیسلام و رێک‌و پێک ئه‌وه‌ی مه‌ریوان هه‌لبجه‌یی کردی به ئیسلام ئه‌و زۆر خراپتر کردی و ئاینی ئیسلامی به وته‌کانی خۆی هه‌لوه‌شانده‌وه هه‌روک چۆن قورئان پریه‌تی له دژهئارهستهیی.
له پێشه‌کیه‌که‌یدا نه‌ک مه‌ریوان هه‌لبجه‌یی بڕیندار کردووه به‌لکو په‌یامبه‌ری ئیسلامی بڕیندار کردوو و به که‌سێکی فاشل لهقهلم داوه. ئه‌گه‌ر نوسینه حیکمه‌ته‌کانی خۆی له سه‌نگی مه‌حه‌ک بدرێت. نوسه‌ر ده‌ڵێ:
مه‌ریوان به حوکمی ئه‌وه‌ی هه‌ر له مندالییه‌وه له سۆزی دایک و باوکایه‌تی بێبه‌ش ده‌بێت و دواتر ده‌برێته به‌شی چاودێری بێنه‌وایان. واته هه‌ر له سه‌رتای لا کردنه‌وه‌یدا بێبه‌ش بووه له‌و مافانه‌ی، که هاورێکانی هه‌یانبووه، ئه‌م بێکه‌سییه وا له 'مه‌ریوان' ده‌کات هه‌ر له مندالییه‌وه هه‌ست به روخان و که‌متر تێکه‌ڵاوی نێو خه‌ڵکی بکات، ئه‌مه‌ش به پێێ زانستی ده‌روونزانی وا ده‌کات که‌سێک ده‌رچێت که له ژیانیدا 'فاشل' بێت.
به‌رێز کاکی نوسه‌ر یه‌کمین خالت ئه‌وه‌یه نه‌وه‌ک 'مه‌ریوان'ت بڕیندار کرد به‌لکو هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ت بڕیندار کرد که له سۆزی دایک و باوکیان بێبه‌ش بوونه هه‌ر له ئه‌نفاله‌که‌ی 'عمری کوری خه‌تاب'ه‌وه بگره هه‌تا ئه‌نفاله‌که‌ی 'ێدام'ی ئێوه که ته‌واوکه‌ری ئه‌نفالی عمری کوری خه‌تاب بوو. هه‌روه‌ها له‌وه‌ش وێرانتر بۆ ئێوه په‌یامبه‌ری ئیسلام له سۆزی دایک و باوکی هه‌رزوو بێ به‌ش بوو به تایبه‌تی له سۆزی باوکی چونکه به پێی زۆر سه‌رچاوه په‌یامبه‌ری ئیسلام پاش چوار ساڵ له مردنی باوکی ئینجا خودی خۆی له دایک ده‌بێت. بۆیه به پێێ ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی که دهرونزانیه و پشتی پێ ده‌به‌ستی ئه‌وا په‌یامبه‌ری ئیسلام که‌سێكی فاشل و ناته‌واوی ده‌رونی هه‌بووه و که‌سێكی روخاو بووه.
له برگه‌ی دووهه‌مدا نوسه‌ر ده‌ڵێ :
هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌و فهشهلیهوه که به‌رێزی ئاماژه‌ی پێکردوه ناتوانێت به‌رده‌وامی به خوێندنی بکات و نه‌گه‌یشتۆته سێی ناوه‌ندی. وا ده‌رده‌که‌وێت که نهبهردهوامی مه‌ریوان هه‌لبجه‌یی له خوێندن تانه‌یه‌کی زۆر گه‌وره بیت به‌ڵام کاکی نوسه‌ر ئه‌وه‌ی له‌بیر چوو که په‌یامبه‌ری ئیسلام که‌سێکی نه‌خوێنده‌وار بووه هه‌رچه‌نده من له‌و بروایه‌م خوێنده‌وار بووه به‌ڵام بۆ خاتری روکه‌شی قسه‌کانی ئیسلامیه‌کان با ئێمه بڵێن نه خوێنده‌وار بووه. که‌واته مه‌ریوان هه‌لبجه‌یی به چه‌ند پلهیک له په‌یامبه‌ری ئیسلام به‌رزتره چونکه به‌رێزت خوێنده‌واریت کردۆته خالێکی زۆر گرینگ.
له برگه‌یه‌کی تردا ده‌ڵێت مه‌ریوان یه‌کێك بووه له‌و هه‌زاران که‌سه‌ی که که‌وتبووه به‌ر هێرشی گرانی و هه‌ژاری و بێداری، پاشان له قسه‌کانی وا ده‌رده‌که‌وێت مه‌ریوان بۆ بژێوی خۆی ده‌ستی به‌و نوسینانه کردووه. هه‌روه‌ها له ده‌قی خۆیدا ده‌لێت زۆرجار ئه‌وکه‌سانه ده‌بن به رێگر و چه‌ته. کاکی نوسه‌ر هه‌روه‌ک بزانم و هه‌والم پێ گه‌یشتبێ مه‌ریوان هه‌لبجه‌یی هه‌تا ئێستا چه‌ته‌یی نه‌کردوه و رێگری له کاروانه بازرگانیه‌کان نه‌کردووه. خۆ ئه‌ی توانی ئه‌و رێگریه بکات وه‌ک په‌یامبه‌ر به ده‌قی فه‌رموده‌کانی که ده‌لێت تالانی بۆم حه‌لال کراوه و به ده‌قی قورئانیش پێنجهیهکی تاڵانی بۆ په‌یامبه‌ر ده‌بێت. مه‌ریوان هه‌لبجه‌یی ئه‌وه‌ی نه‌کرد که په‌یامبه‌ر کردی هه‌روه‌ک بزانم هه‌ر یه‌ک هاوسه‌ری هه‌یه‌وه ژنی که‌سی داگیر نه‌کردووه. تا ئه‌و ساته من ئاگادار بم فهشلیهکهی مه‌ریوان هه‌لبجه‌یی نه‌گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی ده‌ستی خه‌لک ببرێت و چاوی خه‌لک ده‌ربێنێت!
ئه‌گه‌ر بۆ بژێوی بوایه ئه‌وا نانی چه‌ور له مه‌لایه‌تی دایه‌وه که پهرهمێزهکهی له مزگه‌وته و به نه‌وتی سوعودیه کار ده‌کات و گرهکهشی خه‌لکی کوردی پێ ده‌سوتێ. کام فه‌قێ و نه‌خوێنده‌واری تهکێکانه حالی مادیان له مه‌ریوان باشتره. هه‌روه‌ک ده‌رده‌که‌وێ به‌رێزتان پاره‌ی چه‌ورتان له تهکێکانتاندا زۆره ئه‌ی کاکی ده‌روێش.
ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه ته‌نها رونکرندهوهیهک بوو له‌سه‌ر پێشه‌کی کتێبه‌که. ئه‌وه‌ی که ماوه بینوسم ڕه‌خنه هزریهکانه له مه‌ریوانی گرتووه. هه‌رچه‌نده من به هۆی کاری خۆمه زۆر سه‌رقالم و کتێبه‌که‌ی مه‌ریوانم زۆر به خێرای خوێندۆته‌وه و کتیبه‌که‌ی کاک 'عمری'شیم زۆر به خێرای خوێنده‌وه بۆیه ڕه‌خنه‌کانی کاک عمر زۆر به‌ی زۆری ره‌خنه‌ی وه‌رگێرانه نه‌وه‌ک ڕه‌خنه‌ی هزری. به‌ڵام من به یه‌ک دوو رسته کۆتایی ده‌هێنم:
یه‌ک) ئه‌گه‌ر وه‌رگێرانی ده‌قه‌کان هێنده قورسه و که‌سانی زۆر شاره‌زا ئه‌بێ خۆی له قه‌ره‌ی بدات که‌واته ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ خه‌لکی کورد زۆر زه‌حمه‌ته ببێته ئیسلام چونکه قورئانی عه‌ره‌بی هه‌ر بۆ عه‌ره‌به ئێمه‌ی کورد بۆچی خۆمان به کتێبی عه‌ره‌بی سه‌رقال بکه‌ین.
دوو) ئه‌گه‌ر ئه‌و ره‌خنانه‌ی کاک عمر هه‌ر هه‌مووی راست بێت که له کتێبه‌که‌ی نوسیویه‌تی و یه‌ک ره‌خنه‌ی مه‌ریوان راست بێت ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ که ئیسلام ئاینێکی ئاسمانی نییه، چونکه مرۆڤ ناتوانێ ره‌خنه له هێزو توانای خودا بگرێت چونکه ئه‌و خودایه دروستکه‌ری ئاسمان و زه‌ویه. ده‌ریش ده‌چێت سه‌دان ره‌خنه‌ی مه‌ریوان نه‌توانراوه وه‌لامی بدرێته‌وه له‌لاین کاک عمر چونکه ره‌خنه‌که‌ی له په‌ری 4 ده‌ستی پێکردووه پاشان هاتۆته سه‌ر په‌ری 16 و پاشان په‌ری 20 ئینجا بۆ په‌ری 21 دیسان بازی داوه بۆ په‌ری 27 و ئینجا له‌وێوه بۆ په‌ری 47. پرسیار ئه‌وه‌یه خۆ کتێبه‌که‌ی مه‌ریوان باسی چیرۆک و نوکته بازی ناکات به‌لکو له هه‌موو په‌ره‌کانی کتێبه‌که ره‌خنه‌یه، باشه چۆن ئه‌و بازدانه هه‌یه. له په‌ری 27 هاتۆته سه‌ر په‌ری 47 واته 20 په‌ر باس نه‌کراوه تۆ بلێی ئه‌و 20 په‌ره مه‌تح و سه‌نای ئیسلامی تێدا بێت؟؟؟ هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌لێم کتێبێکی 500 په‌ری چۆن به کتێبێکی 145 په‌ری به فۆنتی گه‌وره وه‌ڵام ده‌درێته‌وه.
له کۆتایدا هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ مه‌ریوان هه‌لبجه‌ی ده‌خوازم.
سه‌رچاوه‌کان
1- نه‌زانی و بێشه‌رمی به‌شێک له چه‌واشه‌کاریه‌کانی مه‌ریوان هه‌لبجه‌یی له کتێبی (سێکس و شه‌رع و ژن)دا نوسینی عمر کمال دروێش
2- سێکس و شه‌رع و ژن نوسینی مه‌ریوان هه‌لبجه‌یی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست