له فه‌یسبوك گه‌نده‌ڵیه‌كانی پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ئاشكرا ده‌كرێ
Friday, 04/11/2011, 12:00
كۆمه‌ڵێك ماستاوچی جاش پاراستنی تیرۆرستی پارتی ناڕه‌زاییان به‌رزكردۆته‌وه بۆ مه‌سرور بارزانی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی گله‌یی ده‌كه‌ن له‌وه‌ی ئیشیان پێ كراوه بۆ پاراستن به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌ی پۆستی به‌رزیان پێبدرێ دواتر هیچیان بۆ نه‌كراوه تڕۆكراون، یه‌كێك نزیك له مه‌سرور بارزانی پێی ڕاگه‌یاندین كه هه‌ندێك له‌م به‌كرێگیراوانه‌ی گله‌یی و گازه‌نده ده‌كه‌ن له پارتی كرده‌وه‌ی تیرۆرستی و پیاوكوشتنیان پێ كراوه بۆ پاراستن به فه‌رمانی مه‌سرور و لقی ٤ی پارتی له خۆپیشاندانه‌كانی سلێمانی ١٧ی شوبات. هه‌وڵماندا په‌یوه‌ندی به چه‌ند كه‌سێك له‌م جاش پاراستنانه بكه‌ین پرسیارمان ئاراسته‌یان كرد به‌لام وه‌ڵامی پرسیاره‌كانیان نه‌داوه. فه‌رمون سه‌ردانی ئه‌م لینكه بكه‌ن له لاپه‌ڕه‌ی فه‌یسبوك مه‌سرور بارزانی.
http://www.facebook.com/photo.php?fbid=195995473808735&set=p.195995473808735&type=1&ref=nf ناڕه‌زایه‌كه‌ش سه‌ره‌تا جاش پاراستن به‌ناوی یادی هه‌ولێری به‌رزی كردۆته‌وه بۆ مه‌سرور له‌سه‌ر ناونیشان:
نامەیەکی کراوە بۆ سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان
بابەت : گلەیی و گازاندە ..
یادی هه‌ولیری ده‌ڵێت/ ئەو بابەتەی بەناو ناخمدا دێت و دەروات نامەوێت زۆر دورو قوڵی بکەمەوە ! دەمەوێت زۆر بە کورتی و پوختی گازاندەکانم بگەیەنمە بەرچاو بەرپرسانی پارتی دیموکراتی کوردستان یەکەم شت ئەوانەی کە پارتی نین نەڵێن پارتیەکان قسە ناکەن و خۆیان بێدەنگ کردووە ! من وەک و پارتیەک تەنھا راستی دەردەبرم دەمەوێت وەک و زەنگێکی بەئاگا ھینانەوە بێت بۆ سەرکردایەتی پارتیمان کە دەمەوێت پێیان رابگەینم نەک ھەر من بەڵک و بە سەدەھای وەک و من ئەو بیرکردنەوەیان لا دروست بووە کە کەسی شیاو لەشوێنی شیاو دانەنراوە ! لەبەر ئەوەی کە من ئەو راپۆرتەم ئامادە کردووە با نموونەیەک لەسەر خۆم بێنمەوە کە ھیچم بۆ نەکراوەو زۆریش بۆ رێبازە پیرۆزەکەی بارزانی نەمر ماندووم ، من کە دەڵێم ماندووم باسی سەر فەیس بووک ناکەم!!! باسی دەرەوەی فەیس بووک دەکەم ... ناچمە ناو بابەتی کارکردنم کە چیم کردووە بەڵام تەنھا ئەوە دەڵێم کە پارتی بەخۆیدا بچێتەوە کەسی دڵسۆز‌و لێھاتوو بناسێت و لێکیان بکاتەوە لەکەڵ ئەو کەسانەی کە تەنھا بۆ پارە بەدوای کەوتوونە و بەس ! پارتی زۆر بەھەڵە داچووە کە کەسی شیاو لە شوێنی شیاو دانانێت رێزوو سڵاووم بۆ گشت ھەڤاڵانی پارتی و رێبازی پیرۆزی بارزانی نەمر و کاکە ئیدریسی ھەمیشە زیندوو .
دواتر سه‌رجه‌م جاش پاراستنه كورد كوژه‌كان به‌شداریان كردوه هه‌ره‌یه‌كه لای خۆیه‌وه باس له گه‌نده‌ڵیه‌كانی بنه‌ماڵه ده‌كات. ئه‌مانه وه‌ك كلیینس به‌كارهاتون له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی بارزانیه‌وه كرده‌وه‌ی تیرۆرستیان پێ ئه‌نجامدراوه دوای مه‌سرور وه‌كو (....) ته‌ماشایانی كردوه هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه ئه‌گه‌ر هه‌ر زانیارییه‌ك بدركێنن وه‌ك سه‌رده‌شت عوسمانیان به‌سه‌ر ده‌هێنن. هه‌مان سه‌رچاوه نزیك مه‌سرور پێی ڕاگه‌یاندین دوێنی له‌سه‌ر داوای مه‌سرور كۆبونه‌وه‌یه‌ك كراوه له باره‌گای ئاژانسی پاراستنی تیرۆرست بڕیاردراوه په‌یوه‌ندی به‌م جاشانه بكرێ پله‌یان پێبدرێت دواتر هه‌ریه‌كه‌و به شێوه‌یه‌ك له‌ناویان بده‌ن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست