له ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی به‌هاری نه‌وه‌دویه‌کدا جه‌لال تاڵه‌بانی و مه‌سعود به‌رزانی له کوێ بوون؟
Friday, 05/03/2010, 12:00
کاتێك سه‌دام حسێن له 2/8/1990 کوێتی داگیر کرد، بارودۆخی کوردستان به گشتی و سلێمانی به تایبه‌تی زۆر ناخۆش بوو، چونکه ڕێکخستنه‌کانی ناو شار ئاشکرا بووبوون، پێنج له هه‌ڵۆکان حو‌کمی سێداره‌یان ده‌ر چووبوو، ئه‌وانی تریش هه‌ر یه‌که‌و چه‌ندین ساڵیان به‌ته‌نگه‌دا درابوو که له‌سجندا به‌سه‌ری به‌رن، ئێمه‌ش وه‌کو کۆمه‌ڵێك خێزانی تر سه‌رمان لێتێك چووبوو ژیانمان له ترس‌ودڵه‌ڕاوکێدا ده‌برده‌سه‌ر و زۆربه‌ی کات ماڵمان جێده‌هێشت، دایکم و خوشكم و من، که ده‌گه‌ڕاینه‌وه ماڵه‌وه‌ش لامان دوور نه‌بوو که له‌هه‌ر ده‌قه‌یه‌کدا بێت، قوات‌خاسه‌کانی به‌عس بده‌ن به‌سه‌رمانداو ڕاپێچی سجنمان بکه‌ن. بۆیه به‌یانیه‌کی تاریك‌وڕوون که له‌سه‌ربان خه‌وتبوین، گوێمان له جه‌ره‌سی ده‌رگاکه‌مان بوو یه‌کسه‌ر دایکم ڕاپه‌ڕی و ووتی ئه‌وه هاتن بۆمان!! منیش یه‌کسه‌ر ڕام کرد له سیاجه‌که‌وه سه‌یری به‌رده‌رگام کرد، سه‌رم سوڕما! چونکه ئه‌وه‌ی له‌به‌ر ده‌رگامان وه‌ستابوو کوڕێکی خاڵم بوو که چه‌ندین ساڵ بوو پێشمه‌رگه‌بوو! به‌لامانه‌وه سه‌یر بوو که به‌و به‌ره‌به‌یانه پێشمه‌رگه‌یه‌ك له‌ده‌رگامان بدات! ئه‌و داوای کرد که بیگه‌یه‌نینه لای براکه‌م که له‌ناو شاردا به‌نهێنی خۆی حه‌شاردابوو. ئه‌وکاته که هێشتا خه‌ڵك له سه‌ربان ده‌خه‌وتن و ته‌نها مانگ‌ونیوێك به‌سه‌ر گرتنی کوێتدا تێپه‌ڕیبوو، ئه‌و کوڕی خاڵه‌م و ده‌یانی تر هاتنه ناو شار و به‌شێکیان وه‌ك پارتیزان تێکه‌ڵ به ڕه‌تڵی پارتیزانه‌کان بوون، ده‌ستیان کرد به دروستکردنی شانه چه‌کداره‌کان، ناو‌کی سوپای ڕزگاری کوردستان(سرك) که پێشتر هه‌ر کوڕه‌کانی کۆمه‌ڵه دایان مه‌زراندبوو خرانه ئاماده باشیه‌وه. دوای ئه‌وه‌ش جه‌ماوه‌ری ئازای کوردستان ڕاپه‌ڕینی سه‌رخست و کۆتایی هێنرا به جه‌وروسته‌می به‌عس.
ئه‌م چیرۆکه ناگێڕمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به شان‌وباڵی که‌سدا بێم، ئه‌و که‌سانه‌ش که وه‌کو سه‌ربازێکی وونبوو کاریان کردوه پێویستیان به ناو هێنان نیه‌و چاویشیان له پاداشت نه‌بوو چونکه بۆ کوردستان هه‌وڵیانداو پاش ڕاپه‌ڕینیش پله‌وپایه‌یان وه‌رنه‌گرت! خۆ ئه‌گه‌ر هه‌رکه‌سێك نه‌یه‌وێت خۆی له ڕاستیه‌کان لادا، ده‌زانێت کێ بوو بیرۆکه‌ی ڕاپه‌ڕینی دانا! کێ نه‌خشه‌ی بۆ کێشاو کێش به‌شداری تێداکرد! به‌ڵام ئایا ئه‌و دوو سه‌رۆکه‌مان که هه‌موو ئازایه‌تیه‌که بۆ ئه‌وان گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌و ده‌یانه‌وێت هه‌تا هه‌تایه کورسی ده‌سه‌ڵات چۆڵ نه‌که‌ن و شانازیمان به‌سه‌ردا ده‌که‌ن، له کاتی ڕاپه‌ڕیندا له کوێ بوون؟
مه‌سعود به‌رزانی له که‌ره‌ج بوو، که جوابیان بۆناردبوو بێته‌وه، له‌پێشدا رازی نه‌بوو بگه‌ڕێته‌وه چونکه بڕوای به‌وه نه‌بوو که ڕاپه‌ڕین سه‌ربگرێت! به‌ڵام له‌ژێر فشاری زۆردا به‌ره‌و کوردستان گه‌ڕایه‌وه، که گه‌ڕاشه‌وه، نه‌چوو بۆ زێدی باووباپیرانی! نه‌چو بۆ بادینان و به‌رزان! نه‌چوو بۆ لای پاشماوه‌ی ئه‌نفاله به‌رزانیه سه‌رنوگمکراوه‌کان! نه‌چوو که‌مێك له ژانه‌کانیان که‌م بکاته‌وه‌و مژده‌ی سه‌رفرازیان پێبدات!! به‌ڵكو خۆی گه‌یانده میراتیه‌کانی سه‌دام و له سه‌ڵاحه‌دین و سه‌ری ڕه‌ش ده‌ستی گرت به‌سه‌ر قه‌سره به‌جێ ماوه‌کانی ئه‌ودا! له‌و کاته‌شه‌وه ئه‌و مه‌سیفانه بونه جێنزرگه‌ی ئه‌و بنه ماڵه‌یه‌و خه‌ڵکی کوردستانیش لێیان مه‌حرومن.
جه‌لال تاڵه‌بانیش، که له‌پێش ئه‌نفاله‌کانه‌وه کوردستانی جێهێشتبوو، خۆی و که‌س‌وکاری و بنه ماڵه‌ی ژنه‌که‌ی له له‌نده‌ن قاچیان ڕاکێشابوو! نه له‌ڕاپه‌ڕیندا به‌شدار بوون و نه له کۆڕه‌وه‌که‌دا قاچیان قوڕاوی بوو! ده‌زانن جه‌لال تاڵه‌بانی که‌ی ته‌شریفی هێنایه‌وه بۆ کوردستان؟ ئه‌و کاته‌ی که که‌رکوك داگیر کرابوه‌وه‌و یه‌ك له‌دوای یه‌ك شار‌و شارۆچکه‌کانی کوردستان ده‌خرانه‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی به‌عس و خه‌ڵکی سلێمانیش خه‌ریکی خۆکۆکردنه‌وه بوون بۆ ئه‌وه‌ی شار به‌جێ بهێڵن، له‌و ڕۆژه‌دا جه‌نابی جه‌لال تاڵه‌بانی گه‌یشته‌وه سلێمانی و له‌سه‌ر جاده‌که خوتبه‌ی بۆ خه‌ڵك ده‌دا!! ئیتر باقیه‌که‌ی خۆتان باش ده‌یزانن که ئێمه به‌ره‌و کۆڕه‌و ملمان ناو ئه‌ویش به‌ره‌و به‌غدا ڕۆیشت و ده‌ستی خسته نێو ده‌ستی سه‌دام و ئه‌ملاو ئه‌ولای ماچ کرد!!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست