کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا، شلێری هاوسه‌ری فه‌ریق شیروانی یاریده‌ده‌ری مه‌سعود، ٥٠٠ لیره‌ی مۆركراوی ئیماراتی كریوه‌

Tuesday, 04/01/2011, 12:00


پیشه‌كی ده‌بوو وه‌ك چاودیرێكی سه‌ربازی شیكارێكی چۆنیتی پیكهێنان و كردنه‌وه‌ی گشت ئه‌و لیواو فه‌وجه‌ سه‌ربازیانه‌م بكردایه‌، كه‌ ماوه‌ی ٢ مانگه‌ پارتی و یه‌كێتی خه‌ریكی كردنه‌وه‌و پیكهینانین و، كه‌ به‌ هه‌زار فرت و فیڵ ژماره‌ی سه‌ربازان و هه‌یئه‌ی لیواو فه‌وجه‌كانیان بۆ ته‌واو ناكرێت، كه‌ له‌سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراقی مووچه‌و پێداویستی و لۆجستیكی و چه‌ك و تفاقی سه‌ربازیان بۆ دیاری كراوه‌، كه‌ بڕیاره‌ ٤ لیوا دوان به‌ دوان بۆ بنه‌ماڵه‌كانی مه‌سعود و جه‌لال بكرێنه‌وه‌!
به‌ڵام به‌نیازم له‌م نزیكانه‌ شیكاریكی باش و تیرو ته‌سه‌ل بۆ هه‌موو وه‌زاره‌تی به‌ناو پیشمه‌رگه‌ بكه‌م، كه‌ تانووسینی ئه‌م بابه‌ته‌ شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا وه‌زیری به‌ناو وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگه‌ له‌ هه‌ولێر قسه‌ی به‌ قه‌ده‌ر جاش موسته‌شارێكی سه‌ربه‌ بنه‌ماله‌ ره‌واجی نیه‌!
سه‌رچاوه‌یكی نزیك له‌ زاری دیاری به‌كری حاجی فه‌ره‌ج و خالیدی مامۆستا عه‌تا و سامان برای محیدینی سكرتیری لای فه‌ریق شیروان، كه‌ دوێنێ مجامه‌له‌و موجاده‌له‌یه‌كی زۆریان هه‌بوو، له‌سه‌ر زۆر بابه‌تی تایبه‌ت به‌ گه‌نده‌ڵیه‌كانی فه‌ریق شیروانی یاریده‌ده‌ری مه‌سعود بارزانی، كه‌ به‌ یه‌كیك له‌ كۆنه‌ به‌عسیه‌كان ده‌ناسریت، كه‌ پیاویكی ئه‌بو یاسر مه‌سولی فه‌رعی حزبی به‌عس بووه‌ له‌ سلێمانی، كه‌ ئه‌وكات شیروان سایه‌قی شۆڤل بووه‌ له‌ مه‌جهود حه‌ربی به‌شداری كردووه‌ له‌ كاولكردنی گونده‌ شیعه‌ نشینه‌كانی ده‌وروبه‌ری ناسریه‌و عه‌ماره‌و كوت داو، مورشه‌حه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بدرێته‌ دادگای بالای تاوانه‌كان له‌ به‌غدادو، ئه‌فسه‌رانی وه‌زاره‌تی برگری عێراقی دووجار به‌ ڕه‌سمی داوایان له‌ مه‌سعود بارزانی كردووه‌و، هه‌موو ورده‌كاریه‌كانیان خستۆته‌ به‌رده‌م و، ئه‌م هۆكاره‌ش بوو مه‌سعود ماوه‌ی نه‌دا فه‌ریق شیروان خۆی بۆ سه‌ركردایه‌تی كاندید بكات.
ئه‌مه‌و سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه‌، كه‌ شلێری هاوسه‌ری فه‌ریق شیروان له‌ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا، كه‌ خالیدی مامۆستا عه‌تا، كه‌ پاسه‌وانی شیروانه‌، نزیكه‌ی ٥٠٠ لیره‌ی زیڕی مۆركراوی دوبه‌یی له‌ ٦ دوكانی زیرینگه‌رانی ناو هه‌ولێر كریوه‌......
ئه‌مه‌و بلاوبونه‌وه‌ی هه‌واله‌كه‌ ناو وه‌زاره‌تی شله‌ژاندووه‌ به‌ جۆرێك كه‌ عه‌بدولعه‌زیز بارزانی ئیداره‌و شیخ سالاری به‌ریوه‌به‌ری دارایی وه‌زاره‌ت ئاگاداری محمه‌د قازی به‌ریوه‌به‌ری هه‌والگری گشتی یان كردۆته‌وه‌، به‌ بلاوبونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ ته‌واوی پیشمه‌رگه‌و ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندانی ناو وه‌زاره‌تی تووشی نائومیدی و شۆك كردووه‌، چونكه‌ نیوه‌ی زیاتریان پاره‌ی دوو ئه‌مپیر كاره‌بای مۆلیده‌ی گه‌ڕه‌كه‌كه‌یان نیه‌ و، باری ژیان و گوزه‌رانیان هینده‌ خراپه‌، به‌ ئاشكرا جنیۆبارانی ماڵی مه‌لا مسته‌فاو مه‌سعودی كوڕی و بنه‌ماله‌ی بارزانی ده‌كه‌ن و، ئه‌وانه‌ی یه‌كیتیش به‌ فرسه‌تیان زانیه‌وه‌ دوو ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌وان سوكایه‌تی به‌ مه‌لا مسته‌فا ده‌كه‌ن!
بۆ ئه‌وه‌ی خوینه‌ران و كاربه‌ده‌ست و ئه‌فسه‌ران و فه‌رمانده‌و پیشمه‌رگه‌كانی پارتی و یه‌كیتی بزانن، كه‌ ئه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی شیروان كڕیویتی هیچ نیه‌، بزانن فه‌ریقه‌ دزه‌كه‌ی یاریده‌ده‌ری مه‌سعود چ داهات و سه‌ره‌وه‌ت و سامانیكی كۆكردۆته‌وه‌و له‌ بواری عه‌قاراتیش له‌ ئه‌وروپا و كوردستان چی پیكه‌وه‌ ناوه‌؟!
فه‌ریق شیروان بۆ ئه‌وه‌ی كوڕه‌ گه‌وره‌كه‌ی له‌ له‌نده‌ن بخوینیت، ٢٠٠٠٠٠هه‌زار دۆلاری له‌ بانكیك بۆ خه‌واندووه‌ تا به‌ فایزی پاره‌كه‌ی ناو بانك خوێندن ته‌واو بكات
فه‌ریق شیروان له‌ هه‌ولێر ١٢ پارچه‌ زه‌وی له‌ هه‌ولێری نوێ كه‌ هه‌ریه‌كه‌یان ڕووبه‌ره‌كه‌ی ٤٥٠ مه‌تره‌ كریوه‌و له‌ شه‌قلاوا باخچه‌یه‌كی ٨ دۆنمی كریوه‌ كه‌ ڤیلایه‌كی تێدایه‌، له‌ سه‌ڵاحه‌دین جگه‌ له‌و خانوه‌ی خوی تێدایه‌، خانوویه‌كی گه‌وره‌تریشی بۆ پاسه‌وانه‌كانی كریوه‌، له‌ ناحیه‌ی كۆریش له‌ بن سه‌لاحه‌دین مه‌زره‌عه‌یكی خۆشی رازاوه‌ی هه‌یه‌، كه‌ ١٢ پیشهمه‌رگه‌ی كردۆته‌ باخچه‌وان و پاسه‌وان و خزمه‌تكاری خۆی بۆ كاتی میوانه‌كانی!
له‌شوقه‌كانی به‌ناو زه‌كه‌ریا و شاری خه‌ونه‌كان ٢ ڤیلای گه‌وره‌ی دروست كردووه‌، ئه‌وه‌تا حاجی عوسمان كه‌ به‌ عوسه‌ نیوچاره‌ك ناسراوه‌ به‌ ئاشكرا وتویه‌تی گه‌ر شیروان هه‌رچی داوا بكه‌م بۆ م نه‌كات، ئه‌وا باسی ئه‌و ٤٠٠٠ مه‌تر پارچه‌ زه‌ویه‌ ده‌كات كه‌ به‌ناوی كارگه‌ی بلۆك بۆ خۆیی له‌ بنه‌سڵاوه‌ وه‌ریگرتووه‌، ئه‌وه‌شی دركاندووه‌ كه‌ ئه‌وه‌نده‌ گه‌نده‌له‌ زیاتر له‌ ٥٠٠ گه‌نجی خزمی مه‌سوله‌كان كه‌ ته‌مه‌نیان بۆنی شیری خاوی لێدیت، كردوینه‌ته‌ ملازم هه‌تا موقه‌ده‌م و، زیاتر له‌ ١٠٠٠ كه‌سی كۆنه‌ جاش و موسته‌شارو خائینی كه‌ نیوه‌یان له‌ ئه‌روپان و ئه‌وه‌ی دیكه‌یان له‌ كوردستانن خانه‌نشین كردوه‌ به‌ پله‌ی ملازم هه‌تا لیوای تێدایه‌، كه‌ له‌سه‌دا نه‌وه‌دیان كوڕه‌ ئاغاو شێخ و مه‌لا و جاشه‌كانی ڕژێمی ڕابردوون!
نه‌ك هه‌ر ئه‌مه‌ وه‌كو به‌ختیاری حه‌سه‌ن نه‌جه‌فی وتبووی، شیروان لابردن و گۆرینی ئامر لیواو فه‌وجه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم كه‌ له‌سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق به‌ به‌رتیل و ده‌یان ده‌فته‌ر دۆلار ئه‌نجامداوه‌ و، چونكه‌ پاسه‌وانی و هێنانی تانكه‌ره‌كانی نه‌وت له‌ پالاوگه‌كانی دۆره‌و بێجی یه‌وه‌ له‌ ئه‌ستۆی ئه‌واندایه‌و سه‌دان هه‌زار دۆریان بۆ ته‌رخانكراوه‌، كه‌ باشترین سامانی بیشوماره‌ بۆ به‌تالانبردنی و بۆیه‌ زۆریك له‌ فه‌رمانده‌كان وه‌ك موزایه‌ده‌ی عه‌له‌نی كێ پاره‌ی زۆر بداته‌ شیروان ئه‌وا ده‌بێته‌ ئامر لیواو ئامر فه‌وجه‌كان
بۆ زانینتان
لیستی زیاتر له‌ ٤٠٠ كوره‌ مه‌سول هه‌یه‌ كه‌ قوتابهی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و ئاماده‌ی و په‌یمانگاكانن، و ده‌خوینن و هه‌مووشیان له‌ ملازم بۆ سه‌ره‌وه‌ مووچه‌ وه‌رده‌گرن
ناهه‌قی عه‌دنان عوسمانی په‌رله‌مانتاری گۆران ناگرین، كه‌ وتوبوی پیشمه‌رگه‌ ملیشیایه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌م مۆرك و سیمای ملیشیایی نه‌بێت، ئه‌ی له‌كام شوێنی دونیا قوتابی كرابێته‌ ئه‌فسه‌ری و پله‌دار ئه‌مه‌ چ گاڵته‌جاریه‌كه‌، كه‌ فه‌ریقه‌ به‌عس و ته‌زویرچی و گه‌نده‌له‌كه‌ی یاریده‌ده‌ری مه‌سعود، ده‌یه‌ویت له‌شكریك له‌ ملیشیا به‌ پیشمه‌رگه‌ تۆمار بكات.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە