کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هەڵبژاردنى سەندیكاى كارمەندانى تەندروستى یان سەپاندنى بردنەوەى دەسەڵاتى حیزبى

Tuesday, 21/12/2010, 12:00


بۆ /بەرێز گشت كەنالەكانى راگەیاندن
بابەت / روونكردنەوە
راستە زۆرینەى جومگەكانى ژیارى هەرێم تا ئەمرۆ كاریگەرى حیزبایەتى پێوە دیارە ،بەڵام ناكرێت ئاشكراو بێباكانە لەبۆچونى زیاتر لە 20000 كارمەندانى تەندروستى خراپترین بریار و رینمایى هەلبژاردن بەسەر كارمەندانە بسەپینرێت ،هەربۆیە ناچارم دەقى ئەو زانیاریانەى پەیوەندیان بەم هەلبژاردنەوەیە بخەمە روو ،بۆ راى گشتى و تەنانەت بۆ بەرپرسانى هەردوو حیزبى دەسەڵات بێگومانم ئەو بەرێزانەش لەم هەنگاوانەى ئەم لیژنەیە بێ ئاگان و دەرئەنجامى كارى ئەم لیژنەیە زیانى گەورە بەحیزبەكانیان دەگەیەنێت
یەكەم /تا ئێستا كۆنگرەیەكى گشتى لەسەر ئاستى هەرێم نەبەستراوە بۆ سەندیكاى كارمەندانى تەندروستى وە ئەو كارانەى كراوە لە چوارچێوەى دوو كۆنگرەى جیابەجیاى دوو ئیدارەیى هەولێر و سلێمانیدا بوە ،وە ئەم كۆنگرەیەى بەنیازن ببەسترێت بەیەكەم كۆنگرەى ئەم توێژە دادەنرێت كە پێویستە لایەنى یاسایى وشارەزا لەبوارى رێكخراوەیى سەرپەرشتى بكات وە لەلایەن پەرلەمانى هەرێمى كوردستانەوە چاودێرى بكرێت (ئەو یاداشتەى بۆ پەرلەمانى هەرێمى كوردستان لەلایەن گروپى فشارەوە بەرزكراوەتەوە لەلایەن بەرێز سەرۆكى پەرلەمانەوە واژۆى لەسەر كراوە و ئاراستەى لیژنە تایبەتییەكان كراوە)
دووەم/بەپێ ى پەیرەو پرۆگرامى ئەو دوو سەندیكا سەر بە دوو ئیدارەییە بوایە، دەبوو هەموو سێ ساڵ جارێك كۆنگرە ببەسترایە (ماددەى پانزەهەم لاپەرە 12) بەڵام ماوەى 10 ساڵە كۆنگرە نەبەستراوە،ئەندامانى تەنفیزى ئەو دوو سەندیكایە لە دوو رووە وە شەرعیەتى كاركردنیان نەماوە لەرووى ئەوەى ئەو ئەندامانەى لە هەولێر و دهۆك خۆیان هەلبژاردووە كارمەندانى ناوچەى سلێمانى دەنگیان پینەداون ،وە ئەو ئەندامانەى لە ناوچەى سلێمانى هەلبژیراون كارمەندانى هەولیرو دهۆك دەنگیان پینەداون ،وە لەرووى دووەمەوە ئەم ئەندامانە بۆ ماوەى سێ سالیش لە ناوچەكانى خۆیان هەلبژیراون ماوەى یاسایى خۆیان تیپەراندوە.
سێیەم /بەپێى بریارێكى ریكەوتنى تەوافقى برایانە و دوولایەنانەى هەردوو ئەندامانى دەستەى دەسەلاتى هەردوو سەندیكایەكە بۆ یەكەمین كۆنگرە لەسەر ئاستى هەرێم 34 ئەندام كۆنگرە بەبێ هەلبژاردن دەبنە ئەندام كۆنگرەو دەنگى 3400 كارمەندى تەندروستى بێ پرۆسەى هەلبژاردن دەبەن بۆ خۆیان بەبێ ئەوەى لە پەیرەو پرۆگرامى خۆشیاندا باسیان لێكرابێت ،وە ئەو ئەندام كۆنگرانە بەسەر هەردوو حیزبى یەكێتى وپارتى بەیەكسانى دابەشكراوە بەمەرجێك لەم پرۆسەیەدا زیاتر لە 7 لیست بەشدارى تیادەكات
چوارەم/بەبێ گەرانەوە بۆ پەیرەو پرۆگرامى سەندیكاى خۆیان بێ گرتنى كۆنگرە ناوى سەندیكاو بەرنامەو پەیرەویان گۆریوە كە لەپەیرەوەكەى خۆیاندا هاتوە (كۆنگرە بریار لەسەر گۆرینى ناو ،ئارم،بەرنامە،پەیرەو دەدات بەشى چوارەم ماددەى پانزەهەم)تەنانەت ناوى سەندیكاشیان وەك برا دابەشكردوە نیوەى ناوى سەندیكاكەى ئیدارەى سلێمانى نیوەى ناوى سەندیكاكەى ئیدارەى هەولێر .
پێنجەم/بەبێ گەرانەوە بۆ وەرگرتنى راى كارمەندان و تایبەتمەندى بوارى كارمەندانى تەندروستى و جیاوازى پیشە جیاجیاكانى كارمەندانەوە شێوازى هەلبژاردن لەلایەن لیژنەى بالاوە بەشێوازى یەك بازنەیى بۆ هەر پارێزگایەك و لیستى هەلبژیراو دانرا بۆ نمونە كارمەندیك دەبیت لە دەڤەرى پشدەرەوە دەنگ بدات بەكارمەندیك لەیەكیك لە نەخۆشخانەكانى ناوەندى شارى سلێمانى كە لە ژیانیدا نەبینیویەتى وە رەنگە نەشى بینێت
شەشەم/بەبێ گەرانەوە بۆ كارمەندانى تەندروستى و لایەنە پەیوەندیدارەكان و لیستەكانى هەڵبژاردنى یەكەمین كۆنگرە ،لیژنەیەكى باڵایان تەشكیل كردوە لە ئەندامانى ماوە بەسەرچووى هەردوو لایەن دا كە بریار و رێنمایى هەلبژاردن بە مەبەستى تایبەتى خۆیان دەسەپێنن كە چەندەها هەلەو كەموكورى یاسایى تیدایە و لەماوەیەكى زۆر كەمدا چەندەها جار رینمایەكان ئەوەى پێشوترى رەت دەكاتەوە ،كە لیژنەیەك ئەم هەموو هەلەیە بكات چۆن دەتوانیت سەرپەرشتى هەلبژاردنێكى سەندیكایى بكات بۆ یەكەمین جار لەسەر ئاستى هەرێم و بۆ توێژێكى گەورەى كارمەندانى تەندروستى وەك :
ا/لەیەكەم رێنماییاندا دەبوایە هەلبژاردن لە 12/12/2010 بكرایە لە چوار بازنەدا بوایە و بەبازنەى كەركوك دەستى پێبكرایە و بەبازنەى دهۆك كۆتایى پێ بهاتایە (بەمەرجێك ئەم رێنمایە لە دەزگاكانى راگەیاندن بلاو نەكرابوە وە و لە هیچ رۆژنامەیەكى هەرێمى كوردستاندا بلاونەكرابۆوە،وە ماوەى پێناسى كۆنگرەیان خستبوە رۆژانى پشووى جەژنەوە بەمەرجێك خۆشیان لەو رۆژانە دەوامیان نەكردبوو)
ب/لەرێنمایى دووەمدا كاتى كۆنگرەیان گۆرى بۆ 20/12/2010 وە بازنەكانى هەلبژاردنیان گۆرى یەكەمین رۆژى هەلبژاردن لە بازنەى سلێمانى دەبێت و دوا بازنەش بازنەى دهۆك دەبێت .
ج/لەرێنماى سێیەمدا كاتى هەلبژاردن خرایە 20/1/2011 هەموو بازنەكان لەیەك رۆژدا هەلبژارد ن دەكرێت
د/سەرەراى چەندەها گۆرانكارى ووردى یەكبەدواى یەك دا ،كە ناكریت لیرە ئەو هەموو بلاوكراوەیە بخریتە روو
ه/سەیرترین كارى ئەم لیژنەیە بریتى بوو لەوەى بۆ گۆرینى یەكێك لەو رینمایانە كۆبونەوەى بە هەموو لیستەكانى بەشداربووى یەكەمین كۆنگرەوە كرد و لەسەر پێشنیارى هەموو لیستەكان بەلیستى یەكێتى و پارتیشەوە بریاردرا چیتر رۆژى هەڵبژاردن دوانەخرێت و لە 28/12/2010 هەلبژاردن بەریوە بچیت ،هەموو لیستەكان واژۆیان كرد لەسەر ئەو پێشنیارە ،بەلام لیژنەى بالا بەپێچەوانەى داواى هەموو لیستەكانەوە هەلبژاردنى دواخست بۆ 20/1/2011 ،لەكاتێكدا ئەندامانى ئەو لیژنەیە گشتیان سەر بە هەردوو حیزبى یەكێتى و پارتین ،
بەكورتى ئێستاش كارمەندانى تەندروستى باوەریان بەوە نەماوە جاریكى تر كاتى هەلبژاردن دواناخریت ،وە لەرووى ئەتەكیتى یاسایى و كارگیریەوە لیژنەیەك ئەو هەموو هەلەیە بكات و بریار لەدەستى خۆیاندا نەبیت ئایا پەرلەمان و حكومەت و هاولاتیان و كارمەندانى تەندروستى چاوەروانى داهاتوى چیان لێدەكەن.

  (كارمەندى تەندروستى و ئەندامى گروپى فشار بۆ گرتنى كۆنگرە)

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە