ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر خانووه‌کانی نێچیرله گردی عه‌لی ناجی
Wednesday, 19/01/2011, 12:00
کاك ئازاد فایه‌ق محه‌مه‌د له بابه‌تێکدا به ناوی (خه‌ونی گه‌ڕانه‌وه‌ی پارتی بۆ سلێمانی!) نووسیویه‌تی (نێچیر خانوی له سلێمانی هه‌یه له گردی عه‌لی ناجی) من ئاگاداری مه‌سه‌له‌کانی تر نیم که له بابه‌ته‌که‌دا باسکراوه، بۆیه له‌سه‌ری نادوێم، به‌ڵام له نزیکه‌وه ئاگاداری خانوه‌که‌ی گردی عه‌لی ناجیم، حه‌ز ده‌که‌م ڕونکردنه‌وه‌یه‌کی ده‌ستپاكانه و ڕاسگۆیانه‌ی له‌سه‌ر بده‌م.
ڕاسته له نێچیرڤان ده‌دوێن که زۆر سامانداره و له ڕێگای گه‌نده‌ڵیه‌وه پاره‌یه‌کی زۆری له بانکه‌کانی دونیادا هه‌یه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی من له نزیکه‌وه ئاگادارم که ئه‌و خانووه‌ی گردی عه‌لی ناجی له لایه‌ن زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵکی سلێمانیه‌وه به موڵکی نێچیر ناسراوه هیچ بنه‌مایه‌کی نیه و دوره له ڕاستیه‌وه . ئه‌و بینایه که ده‌که‌وێته سه‌ر دوو ڕوکنی به‌یه‌که‌وه به‌ستراو خانویه‌ك نیه و سێ خانوی به‌یه‌که‌وه به‌ستراون به‌ڵام سێ موڵکی خاوه‌ند جیاوازن. ئه‌م خانوانه له ناوه‌ندی ساڵه‌کانی هه‌شتادا بینا کراون، واته زیاتر له پێنج ساڵ پێش ڕاپه‌ڕین و گه‌ڕانه‌وه‌ی پارتی و یه‌کێتی بۆ شاره‌کان. خانوی به‌ری سه‌ر شه‌قامه‌که‌ی عه‌لی ناجی خانوی شاسوار ئاغای حمه ئاغایه که ئێستا له سه‌ری ڕه‌ش ده‌ژی. خانوی ناوه‌ڕاستیان خانویه‌کی ئاسایی 200 مه‌تری دوو قاته و خانوی نازه‌نین خانی حمه ئاغایه و ئێستا له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ژی. خانوی سێهه‌م که ده‌که‌وێته دیوی پشته‌وه گه‌وره‌ترین خانووه و موڵکی نێعمه‌ت خانی حمه ئاغایه و ئێستا له سه‌ری ڕه‌ش ده‌ژی. ئه‌مانه خاڵ و پوری نێچیروان بارزانین. حمه ئاغای باوکیان وه‌زیری مه‌نفه‌عه‌ی حکومه‌تی شێخ مه‌حمود بووه. حه‌مه ئاغا یه‌کێكه له دامه‌زرێنه‌رانی هه‌یئه‌ی وه‌ته‌نیه پاش نه‌فی کردنی شێخ مه‌حمود بۆ هندستان درێژه‌ی داوه به خه‌بات و تێکۆشان. که‌سێکی دوور له لوت به‌رزی و ساده و له‌خۆبورد و نیشتیمان په‌روه‌ری سه‌رده‌می خۆی بووه. حه‌مه ئاغا کوڕی ئاوڕه‌حمان ئاغای کوڕی ئه‌وڵاغای کوری عه‌یز ئاغای کوڕی مه‌حمودی مه‌سره‌فه. عه‌یز ئاغای و مه‌حمودی مه‌سره‌ف به دوای یه‌کتردا شالیاری بابانه‌کان بون(به مانای ئێستا له ئاستی سه‌رۆك وه‌زیران دا بون). کاتێك له قه‌ڵاچوالانه‌وه هاتونه‌ته سلیمانی زۆربه‌ی زه‌ویه‌کانی سلیمانی بێ خاوه‌ن بون و به پاره‌یه‌کی که‌م له ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌یان کڕیوه یان وه‌کو نه‌ریتی ئه‌و سه‌رده‌مه له لایه‌ن پاشاکانی بابانه‌کانه‌وه به‌رامبه‌ر به خزمه‌ت و سه‌رکه‌وتنه‌کانیان پێیان به‌خشراوه.
هه‌ر بۆیه ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه زه‌وی و زارێکی زۆریان بۆ ماوه‌ته‌وه. دوای ئه‌وانیش بۆ منداڵه‌کانیان ماوه‌ته‌وه.
ئه‌م سێ خانووه له شه‌ڕی براکوژیدا به ده‌سپێشکه‌ری سالار عه‌زیز پارێزگاری ئه‌و کاته‌ی سلیمانی داگیرده‌کرێت و خاڵ و پوره‌کانی نێچیر به جلوبه‌رگی پڕ له جانتایه‌که‌وه ده‌کرێنه ده‌ره‌وه و ڕه‌وانه‌ی هه‌ولێریان ده‌که‌ن. پاشان خانوه‌کان ده‌درێنه عومه‌ر ئاغای سورچی که خۆی و باوکی جاشی حکومه‌ته‌کانی ئێراق و باپیریشی جاشی ئینگلیزه‌کان بوو. له هه‌مان سه‌رده‌می جاشێتی باپیری عه‌مه‌ر سورچی دا حمه ئاغا خه‌باتی ده‌کرد و ماڵ و ژیانی خۆی ده‌خسته خزمه‌ت دۆزی نه‌ته‌وه‌که‌یه‌وه، دژی ئینگلیزه‌کان.
ئه‌م خانوانه بۆیه به خانوی نێچیر ناسراون له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دوای ڕاپه‌ڕین و پێش شه‌ڕی ناوخۆ هه‌رکاتێك نێچیر ده‌هاته سله‌یمانی له‌ماڵی خاڵی یان پوره‌کانی داده‌به‌زی و له‌وێ ده‌مایه‌وه. جگه له‌و خزمایه‌تیه نێچیر هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی تری به‌و خانوانه‌وه نیه و هیچ مافێکی دور و نزیکی به‌سه‌ر ئه‌و خانوانه‌وه نیه.
ته‌نها له‌به‌ر یه‌ك هۆ وه‌ڵامی کاك ئازاد به ناوی خواستراو ده‌ده‌مه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هیچ که‌سێك سه‌رنجم له‌سه‌ر وه‌رنه‌گرێت که بۆ خۆبردنه پێشه‌وه به‌رگری له نێچیرڤان بارزانی یان خاڵ و پوره‌کانی ده‌که‌م. به‌ڵکو به‌رگریه‌که‌م ته‌نها له پێناوی راستی و مێژودا ده‌خه‌مه ڕوو، وه‌کو که‌سێکی تاڕاده‌یه‌ك شاره‌زا له مێژووی سه‌رده‌می شێخ مه‌حمود و بنه‌ماڵه‌کانی سلیمانی.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست