" سەرۆك و خەونەكانمان"
Thursday, 13/05/2010, 12:00
" سەرۆك و خەونەكانمان"
مێژوونسێك لە تۆمارنامەكەیدا نوسیبوى .
پێشمەرگەیەك لە یادەوەرییەكانى خۆیدا واى دەگێڕایەوە .
پیرەژنێك لە دوعاكانیا بۆ گەڕانەوەى كوڕەكەى واى دەووت .
شاعیرێك لە پیاهەڵدانى كاریزمایى سەرۆكەكانماندا واى خەیاڵ كردبوو.
ئـــا واى خەیاڵ كردبوو............................
كە سى ساڵ بەر لە ئێستا سەرۆك لەسەر بەردێكى ڕەش بە پێنوسێكى ڕەش نوسیبووى ئـــــــــــــازادى .
ئەرێ سى ساڵ بەر لە ئێستا سەرۆك واى نوسیبوو ...........
پەنجا ساڵ خەباتكردن لە پێناو پارەو دەسەڵاتدا واى لە سەرۆكەكانى ئێمە كرد ,
ووشەكانیان , بەڵێنەكانیان لە بیربكەن , ڕۆڵەو مناڵەكانیان لە یادبكەن .
بۆیە ئەمڕۆ بە خوێنى سورمان دەنوسن دژى ئازادى .
مناڵیكى ئەوێ ڕۆژێ بە خەتێكى نادیار ئەمڕۆ دەنوسێ !
سەرۆك و خەونەكانى , سەرۆك ویادەوەرییەكانى لەگەڵ ئێمەدا ڕاستگۆ نەبوون .
تاوەكو باڵەخانەو پارك و جاددەو كۆمپانیاى خۆى نەبوو .
تاوەكو ماڵەكانى پڕ نەبوو لە ڕاوێژكارى بیانى ئاوا نەبوو .
تاوەكو داهاتى ڕۆژانەى بەقەد مووچەى هەموو پێشمەرگەكان نەبوو .
تاوەكو هەژارانە وەك هەژارانى ئێستاى ئَمە ماڵى لەسەر پشتى كەر بوو ........ئاوا نەبوو .
بیست ساڵ پێشتر ئازادى تەنها ماڵى ئەو بوو .
لە ڕاپۆرتى ڕۆژنامەنوسێكى بیانیدا سەرۆك باسى لە ئازادى گەل و خاك و نیشتمانى كوردان كردبوو .
خۆى خاوەنى مێگەل و خاك و زێدى كوردانە بوو ؟ ؟؟؟؟؟؟!!!!!!
دەبوایە هەر ئەو كاتە بڵێین سەرۆك نابێ .............سەرۆك نابێ داواى هەموو شت و هەوو ڕەنگ و دەنگى ئێمە بكەى .
چەندە هاوارمان كردو دەنگمان بە هیچ كوێ نەگەیشت , سەرۆك گوێى لە دەنگدانەوەى ئێمە نەبوو *
سەرۆك گیان هەر لە ڕاپەڕیندا كە هاتیە شارەكەمان زانیم پانتایى ئازادییەكانى تۆ بچووكن .
زانیم سنورى ماف و حەقى ئێمە لە خەیاڵى تۆدا زۆر وەهمین .
زانیم كە ئەتەوێ هەر خۆت سنورى خانە خانەى مێشك و جەستەمان بكێشى .
سەرۆك گیان خەونەكانمان ئاوا نەبوون , ئاوا یەك ڕەنگ و یەك چەشن و یەك ئاڕاستە نەبوون .
سەرۆك گیان بەڵێن و دوعاكانمان لە نوێژى شەوە درێژەكاندا ئاوا نەبوون .
سەرۆك گیان بەڵێن نەبوو بمانكوژى , بەڵێن نەبوو قسە نەكەین .
بمانبوورە سەرۆك بۆتناخرێینەوە بێشكە شكاوەكانى مناڵى خۆتەوە , بۆتناخرێینە ناو دێڕى هەڕەشەكانى خۆتەوە.
سەرۆك گیان تا دوێنێ ئابڕووى ڕژاوى ژنانى ئێمە لە باوەشى كۆنە جاش و كۆنە بەعسى و جەللادەكانى شەڕى ناوخۆدا دەتكا بۆ قسەت نەكرد . .....
گەر سەرۆكێك ماڵى من و ماڵى ئێوە, حەقى من و حەقى ئێوە كچى من و كچى ئێوە هى ئەو نەبێ.
بۆچیمانە بۆچى باشە ................................؟؟؟
سەرۆك گیان بۆچى باشە ؟
نەسیم حمد
*ئەم دێڕە لە شیعرى " زمنى عەشق و زەمەنى ئەنفال " ى ڕێبوار سیوەیلی وەرگیراوە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست