کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تاڵه‌بانی ئه‌و پیاوه‌ی هه‌رچی پێشمه‌رگه‌یه‌ک ئازابوایه‌ به‌ پلانێک ده‌یکوشت!

Tuesday, 21/04/2009, 12:00


یادەوەریەکانی مامۆستا پشکۆ نەجمەدینم خوێندەوە باسی ئیمزای تالەبانی ئەکات بە لەسێدارەدانی ئامرکەرتێکی خۆیان بە ناوی (عەزیزی حەمە ساڵح) کە ئامرکەرتی 12 ی شارەزووری یەکێتی بووه‌. ناوبراو پێشتر لە شۆرشی ئەیلول دواتر لە شۆرشی نوێ پێشمەرگەی پارتی بوو و کەسێکی خەباتکەر و پێش چاوی ناوچەی هەڵەبجە بوو ‌هەروەک نووسەر باسی ئەکات لە رێگەی حامیدی حاجی غالییەوە بە نامەی جەلال تالەبانی سەنگەر ئەگوێزێتەوە بۆ ناو یەکێتی و ئەکرێت بە ئامر کەرت، بەڵام پاش فەترەیەک لەبەر ئەوەی کەسێکی بەجەرگ و ئازا بوو و لە کەمترین کاتدا کەرتەکەی پەرەی سەند وخەڵکێكی زۆری لە لا بوون بە پێشمەرگە، هەربۆیە زوو ترسیان لێنیشت، چونکە سەخڵەت ئەبوون کەسێک ئازا بێت و خەڵکی لە لا کۆبێتەوە.
(عەزیزی حەمە ساڵح) بە بنەماڵە کورد پەروەر و خەباتگێر بوون، لەگەڵ براگەورەکەی و کۆمەلێک پێشمەرگەی قارەمان، تەنها چەند مانگێک دوای پەیماننامەی جەزائیر گەرانەوە سەر چیا سەربەرزەکانی زمناکۆ و شەمێران و ناوچەی تاووەگۆزی، خەوی پڕ لە خەیاڵی بەعسیان شێواند و ڕەبایەکانی زماکۆ و سەرتەکوبەمۆیان بەڕێژنەی گوولەی تفەنگەکانیان گڕباران کرد و سەلماندیان کە چیا هەرگیزپێشمەرگەی لێنابڕێ.
جا خوێنەری بەرێز ئەوەی مەبەستە! جەلال تاڵەبانی بە نامەیەک ئیمزای لە سێدارەدانی عەزیز دەرئەکات و لە سێدارەی ئەدەن، تا ئێستاش سەرکردایەتی یەکێتی بەیاننامەیەکیان دەر نەکرد، کە بۆچی عەزیزیان کووشت، هەروەکو چۆنه‌ هەزارەهای وەک مام ووریا و کەسانی کەیان کووشت.
ئەمەوێت لێره‌دا لە جەلال تاڵەبانی بپرسم ئایا ئەوانە تاوانباربوون یا فایلدارەکانی ناو حیزبەکەی تۆ؟ یان ئەنفالچییەکان کە ئێستا دیوەخانانەیان هەیە! ئەوا ووتمان فایلدارو ئەنفالچیەکان دەنگ ئەدەن بۆت، بەڵام عەلی حەسەن مەجید بۆ؟ ئەترسم بڵێی ئیمزام کردووە بە ئیمزای من کەس نەکوژرێت.
پرسیار لە مامۆستا پشکۆ نەجمەدین و هاوڕێکانی ئەکەم سەرۆک مایەی شانازی هەموو لایەکە کە ئیمزا بۆ لەسێدارە دانی سەدام و عەلی کیمیاوی ناکات. دەک ڕوو ڕەش بن ئەوانەی دەنگ بەکوردفرۆشی وەک جەلال بەغدادی و حەکۆو تاقمە کوورد کوژەکەی ئەدەن.
دەک خەجاڵەت بن لە ڕووی مەحشەرا ئێمەش خاک و خۆڵ ئەکەین بەسەرا

ئافەرین ناسیح عەبدولڕەحیم جوانت فەرموو لە سەر ئیمزاکەی تاڵەبەنی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە