کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سایتی چاودیر، تەنها توزێک شەرم نامەیەک بۆ سایتی چاودێر

Saturday, 08/08/2009, 12:00


من وەک ئەرکیکی مێژووی و نیشتیمانی ئەم نامەیتان ئاڕاستە دەکەم، ئەم نامەیە دوور لەهەموو بەرژەوەندییەکی سیاسی و شەخسی و تایبەت نوسراوەو، تەنها ئامانج لە نوسیینی بەرژەوەندی باڵا و شکۆمەندی میللەتەکەمان و ئەزموونی دیموکراسییە، من نە لە دوور و نە لە نزیک پەیوەندیم بە هیچ لیست و قەوارەیەکی سیاسییەوە نییە و بۆ بەرژەوەندی هیچ لیستێک نەمنوسیوە، بەڵکو تەنها وەک رۆشنبیر و وەک کەسێکی موتابع لە دڵم بە میللەتەکەم ئەسوتێ ئەنوسم.
بەرێزان: سایتەکەی ئێوە لەسەرەتای کێشە ناوخوییەکانی یەکێتییەوە بۆ یەک سات بە بێلایەنی قسەی نەکردوەو و مومارەسەی کاری پیشەی نەکردوە، بەڵکو بەنەفسی یەکلایکردنەوەی تەماعی سیاسی بۆ کەس و باڵێکی نێو یەکێتی ئیشی کردوە، ئەمەش نەک بە رێگایەکی مەدەنی و پشتبەستوو بە پڕەنسیپەکانی دیموکراسی بەڵکو هەمیشە خەریکی بە شەیتانکردنی ئەویتر بوون، یان خەریکی تەکفیرکردنی ئەوی تر بوون زەمینەتان بۆ پاکتاوی جەستەیی و لەناوبردنی ئەویتر خوشکردوە ، بەکورتی زەمینەتان بۆ شەڕێکی ناوخویی و شەڕێکی تری براکوژی خۆشکردوە، بۆ ئەمەش زەڕەیەک سڵتان نەکردۆتەوە لە بڵاوکردنەوەی هەر قسەی کەسێکی داخ لە دڵ و بوغزاوی ، کە بەشی هەرە زۆری ئەو قسانە درۆ دەچوون و بوون بە خاڵی شەرمەزاری لە نێو چەوانی سایتەکەتان.
ئەم تەکفیرکردن و بەشەیتانیکردنی لایەنی بەرانبەر کە باڵی نەوشیروان مستەفا و دواتریش لیستی گۆڕانە لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا گەیشتە لوتکە، رۆژ نەبوو دەیان تەسریحی پڕ لە بوغز و ژەهراووی بڵاو نەکەنەوە ، رۆژ نەبوو سایکۆلۆژیای مرۆڤی کورد بۆ جەنگێکی ناوخۆیی ئامادە نەکەن ، هەموو رۆژێ ئەو بانگەشانەی ئەتانکرد لە جەوهەردا دروستکردنی مرۆڤی تیرۆریستە
من لێرەدا سەرنجتان بۆ ئەم چەند خاڵە رادەکێشم:
1- رۆڵی ئێوە لەم ئان و ساتەی مێژووی کوردیدا رۆڵێکی یەکجار خراپە و مرۆڤی کورد بۆ شەڕی براکوژی و رشتنی خوێنی ئەویدی جیاوز ئامادە کەن، کار لەسەر تەکفیرکردن و بە شەیتانیکردنی ئەویدی ئەکەن تەنها لەبەر ئەوەی بەرژوەندیتان بەیەکەوە ناگونجێت، ئەمەش هەمان ئەو رۆڵەیە کە ئیعلامی بەعس ئەیبینی، وە هەمان ئەو رۆڵەیە کە دەسەڵاتی فاشیزم بە بە ئیعلامی ئەسپێرێ لە نێو هەر کۆمەڵگایەکدا، بەڕاستی شەرمەزارییە بۆ ئێوە ئەرکێکی ئیعلامی ئاوا بەرێوە ئەبەن ،بەتایبەت ئەو سایتە هی مەکتەبی رێکخراوە دیموکراتییەکانی مەلا بەختیارەـ کە هیچ سیاسییەکی ئەوروپا و ئەمریکا بەقەد مەلا بەختیار بە قسە باسی دیموکراسی و عەلمانییەت ناکا ، بەڵام لەم سایتەوە دەر ئەکەوێ کە هیچ سیاسییەکی دنیا بەقەد مەلابەختیار خەون و خولیای فاشیانەی لە ناو خۆیدا حەشار نەداوە، رێکخراوە دیموکراتییەکان ئەرکی گەشەپێدانی کاری دیموکراتییە بە حساب، بەڵام ئەو سایتە پێمان ئەڵێ ئەم مەکتەبە دەزگای لەناوبردنی دیموکراسی و رەتکردنەوەی ئەویتری جیاوازە،ـ من نازانم مەلا بەختیار ئەگەر زەرەیەک کەرامەت و مێژوی سیاسی و ئەخلاقی خۆی بەلاوە گرنگە چۆن ئاوا ئەوسایتە ئاڕاستە ئەکا بەتایبەت ئێستا هەڵمەتی هەڵبژاردن تەواو بوەو قۆناغی ژیانی پەرلەمانی و کاری هاوبەش دەست پێ ئەکا
2- سایتی چاودێر تەنها توزێک شەرم بکەن لە بڵاوکردنەوەی ئەو هەموو تەسریحە گاڵتەجار و بێ قیمەتە کە تەنها سایتەکەتان سووک ئەکا و گاڵتە بە هۆشیاری مرۆڤی کورد ئەکا و ئاگڕی شەڕی ناوخۆ خۆش ئەکا، لە سایتەکەی ئێوە شێخ جەعفەر ووتی لیستی گۆڕان تەنها 5 کورسی ئەهێنێ، هەڵبەتە من ناهەقی شێخ جەعفەر ناگرم چونکە ئەو جیاوازە و تاکە وەزیری نەخوێندەوارە لە هەموو دنیادا، تو لە هەموو دنیادا جگە لە شێخ جەعفەر ناتوانی وەزیرێکی نەخوێندەوار بدۆزیتەوە، من دڵنیام شێخ جەعفەر نازانێت جیاوازی نێوان 5 و 25 چەندە و ژمارە ئەو دەنگانە چەندە بۆ ئەوە 5 کورسی پێبەدەست بێت ، بەڵام چون سەرنوسەری سایتی چاودێر ئەو تەسریحە کۆمیدییە بڵاو ئەکاتەوە ؟ چۆن رێگە ئەدا ئاوا خۆی سووک بکا؟ یان هەر لەو سایتە بینیمان بەرزانی ئەحمەد کوردە وتی گۆڕان تەنها لە یەک گەڕەکیشدا دەرناچێ و لە هەڵبژاردنی مەڵبەندەکان چەندێ دەرچوو لەمەش هەر ئەوەندە، من لەمەشدا ناهەقی بەرزان ناگرم چونکە ئەو لە هەڵبژاردنی مەڵبەندەکانەوە ئەوە فێربوو کە تەکەتول و بەرتیل بەخشینەوە هەموو شت ئەگۆڕێ، بەڵام بۆ سەرنوسەری چاودێر ئەوە بڵاو ئەکاتەوە کە دواتر بوو بە فەزیحەیەک بە نێوچەوانی چاودێرەوەو گۆڕان لە مەرکەزی سلێمانی و یانزە قەزای سلێمانی یەکەم بوو کە لیستی کوردستانی تەنها لە 2 قەزا بە جیاوازییەکی کەمەوە یەکەم بوو، باشە چاودێر بۆ وا ئەکا ؟ یان ئەو هەموو درۆ و بوختانانە بۆ نەوشیروان و ئیسلامییەکان ئەکرێ و دەرگا کراوەیە بۆ هەموو بوغزاوی و داخ لە دلێک لەو سایتەوە ژەهری خۆی بڕێژێ، بەراستی بیاو هەست بە شەرمەزاری ئەکا لە وڵاتیکا بژی سایتی وەک چاودێری تێدا بێت
3- کۆمەڵێک ناولێنانی نەشیاوبەکار ئەهێنن بۆ لیستە سیاسییەکان ، کە لەراستیدا ئەبێ هەموو لیستێک بە ناوی یاسایی خۆیەوە بەکاربێت، لیستی گۆڕان ناوی یاسایی ئەو لیستەیە کە نەوشیروان مستەفا نوێنەرایەتی ئەکا ، کومیسیۆن بەم ناوە قەبوڵی کردوەو مۆڵەتی پێداوە ، من تێناگە بە چ هەقێک پێی ئەڵین (لیستی گردی وشە) یان لیستی (کۆمپانیای وشە) یان (لیستی گردەکە) ، ئەمە تەعبیر لە قەیرانێکی ئەخلاقی و پیشەیی گەورە ئەکا ، تەنانەت میدیای یەکێتیش هەمان شت ئەکا ، پی یو کەی میدیا و کوردستانی نوێو هەموو ئەوانە ئەو کارە ئەکەن، میدیای یەکێتی لە قەیرانی ئەخلاقدایە،کە بەڕاستی من کاتێک ئەو دەستەوژانە لە کوردستانی نوێ ئەبینم تف لەو کەسە ئەکەم ئەو دەستەواژەیەی نوسیوەو ئەوەشی وتوێتی شیاوە بۆ بڵاوکردنەوە،من ئەمە ئەکەم بە بۆنەیەک بۆ ئەوەی ئیعلامی یەکێتی و بەتایبەت ئازاد جوندیانی ئاگادار بکەمەوە کە ئەو زمانە توندە کۆتایی پێبێنن ، ئێوە بە میدیای ئەهلیتان ئەوت زمانیان زبرە بەڵام ئەو زمانەی خۆتان زبر نییە؟؟؟؟؟ ئەم نوسینەم لەسەر چاودێر نوسیوە بەڵام بەشێکی زۆری ئیعلامی یەکێتی ئەگرێتەوە
4- دواقسەم بۆ سەرنوسەری چاودێرە کە زۆجار شیعر ئەنوسێ و خۆی لەقەرەی دنیا جوانەکەی ئەدەب ئەدا، کە دەبینم کەسانی وەک ئەو شیعر دەنوسن ئەو قسەیەی میلان کوندیرام بیر ئەکەوێتەوە کە ئەڵێ (زۆر قۆناغی مێژووی هەیە جەلادێک و شاعیریک دەستیان لەناو دەستی یەکایە) من ئەڵێم ئەگەر سەرنوسەری چاودێر بیەوێ ئەم قسەیەی میلان کوندێرای بەسەرا جێبەجێ نەبێ پێویستە دەست بکێشێتەوە لەو سایتە یان توانای ئەوەی هەبی اسیتەکە بگۆڕێ

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە