کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سه‌ركردايه‌تى ديموكراتيخوازان له‌ نێوان شه‌رعيه‌ت و ناشه‌رعى بوونى دا

Sunday, 10/01/2010, 12:00


سه‌ركه‌وت گه‌رميانى بزووتنه‌وه‌ى ديموكراتيخوازانى كوردستان له‌ 28/3/1994 له‌سه‌ر ده‌ستى مامۆستا به‌ هادين نورى و چه‌ند كه‌سێكى ديموكراتيخوازه‌وه‌ دامه‌زرا، ئه‌م بزووتنه‌وه‌يه‌ هه‌ميشه‌ هه‌وڵى داوه‌ وه‌ك هێزێكى ئۆپزسيۆنى واقيعبينيانه‌ كارو چالاكى و خه‌بات بكات و هه‌ڵوێستى سه‌ربه‌خۆى خۆى هه‌بێت له‌روداوه‌كانى كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌دا، هه‌ميشه‌ هه‌وڵى داوه‌ له‌چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌و په‌يره‌وى نێوخۆى حزبه‌كه‌يدا كار بكات و پێوه‌ى پابه‌ند بێت.
له‌و چوارچێوه‌يه‌شدا له‌ ماوه‌ى ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ى خه‌باتى خۆى دا تووشى چه‌ندين هه‌ورازوو نشێوو به‌ربه‌ست هاتووه‌، به‌لاَم خۆشبه‌ختانه‌ توانيويه‌تى خۆى رابگرێت.
ئه‌مه‌ش ماناى ئه‌وه‌ نييه‌ كه‌ ئه‌و بزووتنه‌وه‌يه‌ هه‌ندێك جار نه‌كه‌وتبێته‌ هه‌ڵه‌وه‌..به‌تايبه‌تى له‌ دواى وازهێنانى مامۆستا به‌هادين نوريه‌وه‌، كه‌ رێگاى خۆش كرد كه‌سێكى بێ ئه‌زموون و بێ سه‌وادى سياسى ببێته‌ سكرتێرى بزووتنه‌وه‌كه‌، كه‌ وێراى كه‌م ئه‌زموونى و لاوازى ئاستى سياسى ئه‌و براده‌ره‌ به‌رده‌وام له‌ هه‌وڵى ئه‌وه‌ دا بوو كه‌ چه‌پۆكى خۆى به‌سه‌ر حزبه‌كه‌دا توند بكات، هه‌رچه‌نده‌ زۆرێك له‌ ئه‌ندامانى سه‌ركردايه‌تى حزب پشتيوانيان لێكرد تا له‌سه‌ر پێ ى خۆى بوه‌ستێ و خه‌ڵكانى ده‌ره‌وه‌ى حزب نه‌ڵێن ئه‌م براده‌رانه‌ بێ مامۆستا به‌هادين نورى هيچيان له‌ باردا نیيه‌ و هيچيان پێناكرێت، به‌لاَم ئه‌م سكرتێره‌ كه‌هه‌رگيز ناتوانێ دوو جومله‌ى موفيد به‌سه‌ر يه‌كه‌وه‌ بڵێت و به‌رامبه‌ره‌كه‌ى تێيبگات ئه‌يه‌وێت چى بڵێت، هه‌ميشه‌ له‌هه‌وڵى ئه‌وه‌دابوو له‌رێگاى هێنانى كه‌سانى خزم و گوێرايه‌ڵه‌كانى خۆيه‌وه‌ پێگه‌ى خۆى قاييم بكات و له‌يه‌كه‌م هه‌نگاويدا توانى به‌ ته‌كه‌تولێكى نامه‌شروع و دور له‌ره‌وشت ژماره‌يه‌ك له‌ كه‌سانى به‌ ئه‌زموون و دامه‌زرێنه‌رانى حزبه‌كه‌ بكاته‌ ده‌ره‌وه‌ى سه‌ركردايه‌تى حزب به‌تايبه‌تى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ شياوبوون بۆ سكرتێرى حزب و له‌ناو لايه‌نه‌ سياسيه‌كاندا ناسراوو جێى رێز بوون، دواى ئه‌وه‌ هه‌ر به‌زوويى كه‌وته‌ پيلان گێران له‌و براده‌رانه‌ش كه‌پشتيوانيان لێكردبوو، له‌هه‌مان كاتدا له‌ بێئه‌زموونى خۆى و نه‌زانينى حه‌جمى راسته‌قينه‌ى خۆى هه‌ر رۆژه‌ى بزووتنه‌وه‌كه‌ى تووشى سه‌ريه‌شه‌كى نوێ ده‌كرد و نه‌شيده‌زانى له‌گه‌ڵ لايه‌نه‌ سياسيه‌كان وحكومه‌ت دا چۆن مامه‌ڵه‌ بكات و له‌ديدارو سه‌ردانه‌ حزبيه‌كانيش دا ئه‌وه‌نده‌ نه‌زان و كه‌م ئه‌زموون بوو كاتژمێرێك قسه‌ى ده‌هێناو ده‌برد وله‌ كۆتاييشدا نه‌خۆشى و نه‌به‌رامبه‌ره‌كانيشى ده‌يانزانى ده‌يه‌وێت چى بڵێت، زۆر جار واى لێده‌هات ئه‌وانه‌ى له‌گه‌ڵيدا بوون له‌سه‌ردانه‌كانيدا ئاره‌قه‌ى شه‌رم داى ده‌گرتن و خواخواى ئه‌وه‌يان بوو زوو قسه‌كانى ته‌واو بكات، هه‌موو ئه‌م كارانه‌ى واى كرد كه‌ له‌چه‌ندين كۆبوونه‌وه‌ى سه‌ركردايه‌تى دا له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌كى زۆرى ئه‌ندامانى سه‌ركردايه‌تى ده‌نگه‌ ده‌نگ و بۆڵه‌ بۆڵى ببێت.. تاواى لێهات له‌به‌روارى 30/6/2007 دا جه‌نابى سكرتێر (شكرالله‌ حه‌مه‌د ئه‌مين) ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه‌ و كێشه‌ بكه‌وێته‌ نێو حزب و بزووتنه‌وه‌كه‌ ببێته‌ دووبه‌شه‌وه‌، كه‌ باڵى سكرتێر كه‌مينه‌ بوون له‌سه‌ركردايه‌تى و قاعيده‌ى بزووتنه‌وه‌كه‌شداو، ئه‌م دابه‌شبوونه‌ش 22 مانگى خاياند، باڵى سكرتێر هه‌رچه‌نده‌ كه‌مينه‌ بوون به‌لاَم به‌ده‌ستگيرۆيكردنى چه‌ند حزبێكى چه‌پ و چه‌ند كه‌سێكى ده‌ره‌وه‌ى حزب باڵى سكرتێر تا راده‌يه‌ك توانى خۆى رابگرێت و (شكرالله‌) بۆ ديكۆريش كه‌سێكى بێزمانى هێناو كرديه‌ سكرتێرى باڵه‌كه‌ى خۆى كه‌ئه‌ويش (حاجى مه‌لا سعيد) بوو كه‌ هه‌مووان ده‌زانن هيچى پێنيه‌و شكرولڵا ئيستغلالى ده‌كرد وه‌كو ته‌مه‌ن و كادرێكى كۆنى حزبه‌كه‌ و هتد..و سه‌رجه‌م برياره‌كانى حزب له‌لايه‌ن يه‌ك دوو كه‌سه‌وه‌ وه‌رده‌گيران..له‌هه‌مان كاتدا (شكرالله‌) چه‌ندين جار پاره‌ى حزبى به‌كار هێناوه‌ بۆ پرۆژه‌ و شتى له‌و جۆره‌و ده‌يووت من ئه‌و پارانه‌ له‌سه‌ر به‌رپرسيارێتى خۆم به‌كار ده‌هێنم و ئه‌گه‌ر فه‌وتا خۆم ده‌يهێنمه‌وه‌، به‌لاَم پاره‌كانيش خوراو جه‌نابى خۆى به‌خاوه‌نيشى دانه‌نا..سه‌ياره‌ى حزبى وه‌رگێرا بێئه‌وه‌ى ته‌حه‌موولى يه‌ك فلس بكات كه‌نزيكه‌ى سه‌د وه‌ره‌قه‌ى زه‌ره‌ر له‌ حزب دا..براده‌رانى حزب بۆ ماوه‌يه‌كى زۆر له‌سه‌ر گيرفانى خۆيان حزبايه‌تيان ده‌كرد، به‌لاَم جه‌نابى له‌گه‌ڵ خزمێكى خۆى دا (چه‌تۆ) كه‌ به‌م دواييانه‌ هێنايه‌ حزبه‌وه‌و به‌خێرايى يه‌كى زۆر سه‌ير كردى به‌ مه‌كته‌بى سياسى دا بچوكترين مه‌سره‌فيان له‌سه‌ر حزب بووه‌ بچن سه‌يرى حساباتى حزب بكه‌ن وێراى چه‌ندين بره‌ پاره‌ى ترى حزب بێ گه‌رانه‌وه‌ بۆ (م.س) سه‌رفيان كردووه‌ كه‌ئه‌مانه‌ش چه‌ندين جار كێشه‌ى له‌سه‌ر دروست بوو.
دواى ماوه‌يه‌كى زۆر ململانێ كه‌ 22 مانگى خاياند له‌لايه‌ن (حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه‌) (وه‌زاره‌تى ناوخۆ) فشار خرايه‌ سه‌ر هه‌ردووباڵى لێك جيابۆوه‌ بۆ يه‌كگرتنه‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ پێشتر نوسراوێكى تايبه‌ت له‌وه‌زاره‌تى ناوخۆوه‌ ئاراسته‌ى لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كان كرابوو كه‌دواى ئه‌وه‌ى بۆيان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ (شكرلله‌) كه‌سێكى گێره‌ شێوێنه‌و ئه‌و هۆكارى ئه‌و بارودۆخه‌ى ناو بزووتنه‌وه‌كه‌يه‌ به‌هيچ شێوه‌يه‌ك مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ نه‌كرێت و هه‌وڵ بدرێت ئه‌وانى تر كه‌ (شكرالله‌) بۆته‌ هۆكارى تێكدانى په‌يوه‌نديه‌كانى نێوانيان هه‌وڵيان له‌گه‌ڵ بدرێت يۆ يه‌كگرتنه‌وه‌ى حزب، به‌لاَم دواتر له‌ پێناوى يه‌كخستنه‌وه‌ى هه‌ردووباڵه‌كه‌ى بزووتنه‌وه‌كه‌ هه‌ردووباڵه‌كه‌ به‌خودى (شكرلله‌)ه‌وه‌ يه‌كخرانه‌وه‌ و (حاجى مه‌لا سه‌عيد) كرايه‌ سكرتێرى حزبه‌كه‌ كه‌ ژماره‌ى ئه‌ندامانى سه‌ركردايه‌تى حزبه‌كه‌ بريتى بوو له‌ (22) ئه‌ندام. له‌ سه‌ره‌تادا رۆڵ و پۆستێكى ئه‌و تۆ نه‌درايه‌ (شكرالله‌) چونكه‌ به‌ هۆكارى سه‌ره‌كى په‌رت بوونه‌كه‌ى حزب داده‌نراو پێشتريش ده‌ستى له‌كاركێشابۆوه‌..به‌لاَم هه‌ر زوو به‌پشتيوانى چه‌ند كه‌سێكى نزيكى خۆى و خودى (حاجى مه‌لا سعيد) كه‌وه‌ك پێشتر ئاماژه‌مان پێدا ته‌نها كاراكته‌رێكى ديكۆرى بوو وه‌ ته‌ندروستيشى خراپه‌ توانى بێته‌وه‌ پێشه‌وه‌و ببێته‌وه‌ به‌ ئه‌ندامى (م.س)، دواى ئه‌و رو داوانه‌ جارێكى تر ناوبراو كه‌وته‌وه‌ پيلان دانان بۆ چونه‌وه‌ پێشه‌وه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش توانى هه‌ندێك له‌ ئه‌ندامانى سه‌ركردايه‌تى قه‌ناعه‌ت پێبكات كه‌هه‌ر چۆنێك بووه‌ ژماره‌ى ئه‌ندامانى سه‌ركردايه‌تى كه‌ ژماره‌يان (22) كه‌سه‌ كه‌مى بكه‌نه‌وه‌ بۆ (13) ئه‌ندام و كه‌وتبووه‌ سوێند خواردنى ناراست بۆيان كه‌مه‌به‌ستى لێدانى كه‌س ني يه‌ و به‌رامبه‌ر كه‌س نييه‌تى خراپى نى يه‌ و بۆ سه‌لماندنى نيه‌ت پاكيشى پێشنيارى ئه‌وه‌ى كردبوو كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ى بۆ سه‌ركردايه‌تى و (م.س) ده‌رناچنه‌وه‌ سيفه‌ و مووچه‌ى خۆى ده‌مێنێ به‌لاَم ته‌نها به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌كان ناكه‌ن، كه‌ بێگومان گرتنه‌ به‌رى ئه‌م رێو شوێنه‌ى سه‌ره‌وه‌ ته‌نها له‌ ده‌سه‌لاَتى كۆنفرانس و كۆنگره‌دايه‌ نه‌ك له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كى سه‌ركردايه‌تى دا ئه‌و كاره‌ ئه‌نجام بدرێت كه‌ ئه‌مه‌ خروقات و لادانه‌ له‌ به‌رنامه‌و په‌يره‌وى نێوخۆى حزب..هه‌ر له‌هه‌مان كۆبوونه‌وه‌دا شكرلله‌ دڵسافى به‌شداربووانى كۆبوونه‌وه‌كه‌ ده‌قۆزێته‌وه‌ كه‌ ده‌يانه‌وێت روداوه‌كانى پێشتر له‌ بير ببه‌نه‌وه‌ و خۆى هه‌ڵده‌بژێرێت بۆ جێگرى سكرتێر و ده‌نگ به‌ده‌ست ده‌هێنێت، كه ‌ده‌بوايه‌ به‌پێ ى رێككه‌وتنه‌وه‌ى هه‌ردووباڵى حزبه‌كه‌ جێگر له‌ باڵى سلێمانى دا بێت، به‌لاَم شكرلله‌ ده‌توانێت به‌قسه‌ هێنان و بردن درز بخاته‌ ناوچه‌ند كه‌سێكى باڵى سلێمانيه‌وه‌ و له‌جياتى ئه‌وان خۆى ده‌ربچێت..سه‌ير له‌وه‌دا بوو شكرالله‌ هه‌تا ئه‌و رۆژه‌ دژى جێگرى سكرتێر بوو چوونكه‌ ده‌بوايه‌ له‌باڵى سلێمانى بێت، به‌لاَم ئه‌و رۆژه‌ كه‌ئه‌وه‌ى مسۆگه‌ر كردبوو خۆى ده‌رده‌چێت رازى بوو به‌هه‌ڵبژاردنى جێگرى سكرتێر..كه‌ به‌داخه‌وه‌ زۆرێك له‌ براده‌ران له‌دوايي دا له‌و مه‌سه‌له‌يه‌ به‌ئاگا هاتنه‌وه‌..له‌پاش ئه‌مانه‌ش شكرلله‌ ده‌ستى كرده‌وه‌ به‌ جێبه‌جێكردنى پيلانه‌كانى له‌دژى هاورێكانى به‌تايبه‌تى ئه‌وانه‌ى زوو هه‌ستيان به‌ پيلانه‌كانى ئه‌و كردو به‌ نه‌يارى خۆى ده‌زانين و ده‌ستى كرد به‌ته‌سفيه‌ كردنى حسابات له‌گه‌ڵياندا به‌لاَم يه‌ك يه‌ك و له‌سه‌ر بنه‌ماى په‌رت كه‌و سودمه‌ند به‌ وه‌ هه‌تا ئه‌مرۆش له‌ پيلانه‌ى به‌رده‌وامه‌..وه‌ جه‌نابى جێگرى سكرتێر بێ هيچ حسابێكردنێك بۆ سكرتێرو ژماره‌يه‌ك له‌ ئه‌ندامانى سه‌ركردايه‌تى و (م.س) به‌كه‌يفى خۆى ته‌سه‌روف به‌ پاره‌و پولى حزبه‌وه‌ ده‌كات و نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌ جه‌نابى به‌رپرسى مه‌كته‌بى دارايى حزبه‌ و به‌بريارى خۆى و يه‌ك دوو كه‌سى نزيكى خۆى ته‌خشان و په‌خشان به‌ پاره‌ى حزبه‌وه‌ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌و كه‌س و مه‌به‌ستانه‌ى كه‌ خۆيان ده‌يانه‌وێت و هيچ ئه‌ندامێكى سه‌ركردايه‌تى و مه‌كته‌بى سياسيش بۆى نيه‌ به‌بێ گه‌رانه‌وه‌ بۆ جه‌نابى پاره‌ بۆ هيچ كه‌س و مه‌به‌ستێك به‌كار بێنێت.
به‌ڵێ كاكى جێگر به‌وه‌شه‌وه‌ نه‌وه‌ستاوه‌ ئێستا له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌ك له‌ئه‌ندامانى سه‌ركردايه‌تى و (م.س) خه‌ريكى پيلانى ده‌رپه‌راندنى سكرتێره‌ و ده‌يه‌وێت بگه‌رێته‌وه‌ بۆ سكرتێرى.. دياره‌ ئه‌م خوله‌ چه‌خماخه‌يه‌ ببورن ئه‌م سۆپه‌رمانه‌ له‌ناو خودى حزبيش كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌حزب به‌و ئاراسته‌يه‌دا به‌رێت كه‌ خۆى ده‌يه‌وێت نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ى سه‌ركردايه‌تى و كۆنفرانس و كۆنگره‌ ده‌يه‌وێت وهه‌ر رۆژه‌ى له‌گه‌ڵ لايه‌نێك بازرگانى به‌حزب و براده‌ره‌كانيه‌وه‌ ده‌كات به‌بێ ئه‌وه‌ى پرسيش بكات..رۆژێك له‌گه‌ڵ پارتى چاره‌سه‌رى و چه‌ند حزبێكى تر به‌ره‌ى گۆران دروست ده‌كات و رۆژێك له‌گه‌ڵ ده‌سه‌لاَت (له‌كاتى هه‌ست كردن به‌لاوازى) و له‌به‌رده‌ميان ماستاويان بۆ ده‌كات و له ‌پاشه‌مله‌ش قسه‌يان پێده‌ڵێت و ئه‌م ئۆپزسيۆنه‌و ئه‌مرۆش له‌گه‌ڵ گۆران و خوا ده‌زانێ سبه‌ى ده‌ستى كێ ده‌برێت..سه‌ير له‌وه‌ش دايه‌ له‌ كۆى هه‌موو ئه‌م شتانه‌دا بێشه‌رم كردن وه‌فاى بۆ هيچ لايه‌ن و كه‌سێك ني يه‌ و ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش كه‌ رۆژێك له‌ رۆژان له‌و په‌رى بێوه‌زعيدا هاوكارى و پشتيوانى مادى و مه‌عنه‌ويان كردووه‌، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌و قسانه‌ برۆن له‌هه‌ردوو باڵى حزبى زه‌حمه‌تكێشان و حزبى شيوعى بپرسن كه‌ ئه‌وان چۆن ده‌ستگيرۆييان كردوه‌و ئه‌ويش چه‌ند به‌وه‌فا بووه‌ به‌رامبه‌ر پشتيوانيه‌كانى ئه‌وان و چۆن له‌پاشه‌مله‌ باسيان ده‌كات، له‌خۆى يپرسن چه‌ندين به‌ڵێنى درۆى به‌م لايه‌ن و ئه‌و لايه‌ن داوه‌..بپرسن چه‌ند به‌وه‌فا بووه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و هاورێ و براده‌رانه‌ى له‌وپه‌رى نابووتى ئه‌و دا پشتيان گرتوه‌و جێيان نه‌هێشتووه‌ وه‌ك شتێكى ئه‌خلاقى..بپرسن پاداشتى ئه‌و به‌رامبه‌ريان چۆن بووه‌.
ئه‌م براده‌ره‌ بۆ بچوكترين به‌رژه‌وه‌ندى خۆى ئاماده‌يه‌ له‌گه‌ڵ بێئاستترين كه‌س مامه‌ڵه‌ بكات و به‌رژه‌وه‌نديه‌كانى خۆى پێ به‌رێته‌ پێشه‌وه‌..ئه‌م كابرايه‌ نه‌خۆشيه‌كى تريشى هه‌يه‌ وێراى بێئاستى خۆى له‌ راگه‌ياندنه‌كان ده‌پارێته‌وه‌ چاوپێكه‌وتن و ديدارى له‌گه‌ڵ ساز بكه‌ن، ئه‌ويش له‌ رێگاى چه‌ند خزمێكى خۆيه‌وه‌ كه‌ په‌يامنێرى رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كانه‌و، هه‌ميشه‌ش قسه‌كانى دوباره‌و سێ باره‌و سواوه‌، به‌لاَم ئه‌م پێ ى شه‌رم نى يه‌ هه‌مان ئه‌و قسانه‌ بۆ چه‌ند رۆژنامه‌و گۆڤارێك بكات ئه‌گه‌ر له‌يه‌ك رۆژيش دا دابێت، هه‌ميشه‌ش هه‌وڵ ده‌دات هه‌ر خۆى قسه‌ بكات و ده‌ربكه‌وێت، كه‌ هه‌موانيش باش ئاستى رۆشنبيرى ئه‌م براده‌ره‌ ده‌زانن كه‌خۆشى نازانێت ده‌ست و خه‌تى خۆى بخوێنێته‌وه‌.
له‌دوايي دا ده‌ڵێم كه‌له‌ به‌ر ئه‌م هۆكارانه‌ى خواره‌وه‌ ئه‌م حزبه‌ شه‌رعيه‌تى خۆى له‌ده‌ست داوه‌:
1 به‌پێ ى په‌يره‌وى نێو خۆى حزب ده‌بوايه‌ هه‌رسێ ساڵ جارێك كۆنگره‌ يان كۆنفرانس ببه‌سترێت به‌لاَم جه‌نابى وێراى تێپه‌رينى چه‌ندين مانگ به‌سه‌ر كۆتايى هاتنى واده‌ى گرێدانى دووايين كۆنگره‌ى حزب دا خۆى لێ ده‌دزێته‌وه‌و ناوێرێت خۆى له‌قه‌ره‌ى بدات.
2 كه‌مكردنه‌وه‌ى ئه‌ندامانى سه‌ركردايه‌تى له‌ (22) ئه‌ندامه‌وه‌ بۆ (13) له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كى سه‌ركردايه‌تى دا بۆخۆى خروقاته‌ له‌به‌رنامه‌و پێره‌وه‌ى نێو خۆى حزب.
3 راستگۆ نه‌بوون له‌گه‌ڵ ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى له‌ نێوان هه‌ردووباڵى حزبه‌كه‌دا ئه‌نجام درابوون وپيلان دانان و پاشقول گرتن له‌ هاورێيانى ناو حزب.
4 تاكره‌وێتى جێگرى سكرتێر له‌ برياره‌كانى حزبدا و به‌ ئاراسته‌ بردنى سياسه‌تى حزب وه‌ك ئه‌وه‌ى كه‌خۆى ده‌يه‌وێت.
5 ده‌ست به‌سه‌رداگرتنى پاره‌و پولى حزب له‌ لايه‌ن سكرتێر و جێگره‌كه‌يه‌وه‌. به‌كارهێنانى پاره‌و پولى حزب به‌ شێوازى نا شه‌رعى كه‌ ئه‌گه‌ر بێتوو ده‌زگاى چاودێرى دارايى حكومه‌ت لێپێچينه‌وه‌و به‌دواداچوون بكات ئه‌وا ئه‌و حزبه‌ تووشى لێپێچينه‌وه‌ ده‌بێت و مۆڵه‌تى لێده‌سه‌نرێته‌وه‌.
له‌گه‌ڵ چه‌ندين موبه‌ريرى ترى مه‌عقول..ئه‌مه‌ش مشتێكه‌ له‌خه‌روارى سه‌يرو سه‌مه‌ره‌كانى ناو ئه‌م حزبه‌و جه‌نابى (شكرالله‌) ئه‌وانى ترى بۆ كاتى تر به‌ جێ دێڵين.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە