له‌هۆڵه‌ندا پانێڵێک و کۆڕێکی ماته‌مینی تایبه‌ت به‌ تیرۆری رۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت عوسمان سازده‌کرێت .

Saturday, 12/06/2010, 12:00


کۆمیته‌ی سه‌رده‌شت عوسمان له‌ درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه جه‌ماوه‌رییه‌‌کاندا، کۆمیته‌ی سه‌ر‌ده‌شت عوسمان بۆ به‌رگری له‌ ئازادی پانێڵێک و کۆڕێکی ماته‌مینی تایبه‌ت به‌ تیرۆری رۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت عوسمان به‌رپاده‌کات. ‌ 13 ی مانگی شه‌ش که‌ ڕێکه‌وتی رۆژی یه‌ک شه‌ممه‌ ده‌کات پانێڵێک بۆ ژماره‌یه‌ک که‌سایه‌تی سازده‌کڕیت و له‌هه‌مان بۆنه‌شدا کۆڕێكی ماته‌مینی و هاوپشتی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

له‌م کۆڕه‌دا ڕاسته‌و خۆ په‌یامی خێزانی سه‌ر‌ده‌شت عوسمان له‌لایه‌ن خێزانی سه‌ر‌ده‌شته‌وه‌ پێشکه‌ش ده‌کرێت.

بڕیاره‌ چه‌ندین ئه‌کادیمیست و ژۆرناڵیستی هۆڵه‌ندی و کودرو عێراقیی و نوێنه‌ری رێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ و حیزب و رێکخراوه عێراقیی و کوردستانیی و‌ هۆڵه‌ندیه‌‌کان ئاما‌ده‌ی کۆڕه‌که‌ ببن و،سه‌ره‌نجامیش پێکه‌وه‌ یاداشتێکی ناڕه‌زایه‌تیی بۆ سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌رزبکه‌نه‌وه‌ و داوای دادگاییه‌کی سه‌ربه‌خۆ و ئازاد بکه‌ن که‌له‌ژێرچاودێری ئۆرگانێکی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان و که‌سوکاری قوربانییه‌که‌و ژۆرناڵیسته‌کانی کوردستان بێت ،هه‌روه‌ها ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌کان بۆڕای گشتیی ئاشکرا بکرێن،شایانی باسه‌ له‌هه‌مان بۆنه‌دا کۆمه‌ک و پشتیوانی بۆ مۆنومێنتی سه‌ده‌شت عوسمان کۆده‌کرێته‌وه‌.



کات و شوێنی بۆنه‌که‌:



ڕۆژی یەکشممە ، رێکه‌وتی 13- 06 2010

کات ژمێر: 13:00 پاش نیوه‌رۆ

كۆمه‌ڵه‌ی كورد له شاری ‌دێڵفت

wijk centrum de vlegel

Aart van der Leeuwlaan 4

2624 LD Delft

بۆ زانياري زیاتر:

کۆمیته‌ی سه‌رده‌شت عوسمان بۆ به‌رگری له‌ ئازادی له‌ هۆڵه‌ندا

0646144439 ،0645614932 ،0655874755

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە