کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پارتی پێش وه‌خته‌ ده‌سه‌ڵاتی دكتاتۆری خۆی نیشاندا بۆیه‌ خۆپیشاندان له‌ هه‌ولێر بوونی نه‌بوو

Friday, 25/02/2011, 12:00


چاوان محمد

خوێنه‌رانی كوردستان پۆست ئه‌م بابه‌تی ئه‌مڕۆ ئه‌ینووسم ته‌واوی راستییه‌كانه‌ له‌ شاری هه‌ولێر كه‌ یه‌ك رۆژ پێش خۆپیشاندانی 25-2-2011 گشتی كه‌ له‌ هه‌ولێر روویاندا ده‌یخه‌مه‌ ڕوو.

خوێنه‌ری به‌ڕێز هه‌ر له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی خۆپیشاندان بنه‌مڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار له‌ كوردستان به‌گشتی و هه‌ولێر به‌ تایبه‌تی پارتی هه‌ستا به‌ ده‌ست بڕینی پێش وه‌خته‌ی ئه‌و كه‌س و لایه‌نه‌ی كه‌ دژ ده‌سه‌ڵات له‌و رۆژه‌ خۆپیشاندان ده‌كات بۆیه‌ هه‌موو جۆره‌ كارێكی كرد بۆ بردنی خۆپیشاندان بۆ ئاقارێكی تر یان هه‌ر نه‌كردنی ئه‌مه‌ش خۆی وه‌ڵامێكی ئاشكرایه‌ بۆ ئێمه‌ و خه‌ڵكی كوردستان به‌ گشتی كه‌ ده‌یسه‌لمێنێت بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و پارتی ته‌واو لاواز بووه‌ و درزی تیكه‌وتووه‌ له‌ هه‌موو لایه‌ك چونكه‌ ئه‌وه‌‌ی ئێستا ده‌كرێت دژی پارتی و یه‌كێتی و هاوشێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وان شۆڕشی گه‌ل و ته‌كنه‌لۆژیایه‌ نه‌ك شۆڕشی حزبی ئۆپۆزسیۆن، ئه‌و ئاماده‌كاریانه‌ی كه‌ پێش وه‌خته‌ له‌ لایه‌ن پارتی كرا زه‌نگێكی ئاگادار كه‌ره‌وه‌ بوو بۆ خه‌ڵكی هه‌ولێر چونكه‌ ته‌واو پلانی بۆ دانرا بوو وه‌ ڕۆژه‌ك پێش 25-2-2011 ئه‌مانه‌ پلانه‌كه‌ی پارتی بوو له‌ هه‌ولێر بۆ ده‌ست بڕین و سه‌ركوت كردنی ده‌نگی خۆپیشانده‌ران:

1. داخستنی رێگه‌ی نیوان سلێمانی هه‌ولێر وه‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ رۆژی 24-2-2011 له‌ ده‌ره‌وه‌ی سنووری هه‌ولێر ده‌هاتن، به‌ تایبه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ سلێمانیه‌وه‌ ده‌هاتن.

2. ناردنه‌ ماڵه‌وه‌ی قوتابیانی كۆلیژ و په‌یمانگاكان وه‌ ڕاگه‌یاندنی پشوو له‌ 24-2-2011 تاكو 1-4-2022 واته‌ بۆ ماوه‌ی مانگێك و شه‌ش ڕۆژ وه‌ دیاركردنی كات بۆ ئه‌و قوتابیانه‌ی له‌ به‌شه‌ ناوخۆییه‌كان بوون وه‌ هه‌رچی زووتره‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ شاره‌كانی خۆیان و به‌شه‌ ناوخۆییه‌كان چۆڵ بكه‌ن چونكه‌ له‌ كاتژمێر 3:00 ئه‌و ڕۆژه‌ ئاو كاره‌بایان لێ ده‌ربڕدرا.

3. زانیاری كۆ كردنه‌وه‌ له‌سه‌ر دانیشتوانی گه‌ڕه‌كه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی بزانن كێ به‌شداری خۆپیشاندان ده‌كات دژی ده‌سه‌ڵات و كێ به‌شداری ناكات ئه‌مه‌ش له‌ ڕێگه‌ی موختاری گه‌ڕه‌كه‌كان و رێكخراوه‌كانی پارتی.

4. شه‌وی 24 له‌سه‌ر 25-2 هه‌ر گه‌ڕه‌كێكی شاری هه‌ولێر زیاتر له‌ (15) ئۆتۆمبێلی زێره‌ڤانی هاوشێوه‌ی ئه‌وانه‌ی سلێمانی یه‌ك به‌ دوای یه‌ك به‌ ناو گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری هه‌ولێردا ده‌ڕۆیشتن ئه‌مه‌ش بۆ خۆ ده‌رخستن و چاو ترساندنی خه‌ڵك كه‌ خۆپیشاندان نه‌كات.

5. ته‌واوی هێزه‌كانی سه‌ر به‌ ده‌سه‌ڵات ته‌واو ئاماده‌ كرابوون وه‌ هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكی گرتن و لێدان و كۆشتنیان پێدرا بوو ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر زاری یه‌كێك ووترا كه‌ له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ بوو بوو وه‌ رۆژی 24-2 وه‌زاره‌تی ناوخۆ تا كاتژمێر 11:00 شه‌و ده‌وامی كردبوو وه‌ به‌ چاوی خۆم بینیم كه‌ چ ئاماده‌ كاریه‌ك كرا بوو بۆ ئه‌م هێزانه‌.

6. ئاماده‌ كردنی سه‌دان كه‌س سه‌ر به‌ پارتی و ده‌سه‌لات كه‌ له‌ كاتی خۆپیشاندان بچنه‌ ناو خه‌ڵك و ڕێڕه‌وی خۆپیشاندان بگۆڕن و به‌ره‌و ئاقارێكی تری ببه‌ن.

7. دانی ده‌سه‌ڵات به‌ سه‌رجه‌م هێزه‌كان له‌ كاتی درووست بوونی هه‌ر ئاڵۆزیه‌ك له‌ لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ ئه‌وا ئه‌و هێزانه‌ ده‌ست له‌ هیچ كه‌سێك نه‌پارێزن.

8. بڵاو كردنه‌وه‌ی هه‌واڵێك له‌ ناو خه‌ڵك له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ له‌ ئه‌گه‌ری كاری تیرۆرستی له‌ ناو خۆپیشانده‌ران بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ش ببێته‌ چاو ترساندنی خه‌ڵك.

9. ئاماده‌ كردنی سه‌دان و هه‌زاران كه‌س له‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان و پاراستن وه‌ بڵاو كردنه‌وه‌یان به‌ ناو گه‌ڕه‌كه‌كان و بازاڕ و كوچه‌ و كۆڵانه‌كانی شاری هه‌ولێر وه‌ هه‌ر كه‌سێك گومانێكی بچووكیان لێ بكردبا ئه‌وا یه‌كسه‌ر تووشی لێكۆڵینه‌وه‌ و گرتن ده‌بوونه‌وه‌.

بۆیه‌ خوێنه‌رانی كوردستان پۆست له‌وانه‌یه‌ زۆر كه‌س بڵێ كه‌ خه‌ڵكی شاری هه‌ولێر ترسنۆكه‌ و ناوێری خۆپیشاندان بكات به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ رۆژی 25-2 من خۆم له‌ بازاڕی هه‌ولێر بووم خه‌ڵكێكی زۆر بۆ خۆپیشاندان به‌ دزیه‌وه‌ كۆ بووبۆوه‌ چاوه‌ڕێی ساتی یه‌كه‌می ده‌ست پێكردنی ده‌كرد، به‌ڵام له‌و وه‌خته‌ كه‌سانێكی زۆر سه‌ر به‌ ده‌سه‌ڵات و پارتی هاتنه‌ ناو خه‌ڵك و وه‌ گه‌نجێك كه‌ دژی ئه‌وان وه‌ستا له‌ ئه‌نجامدا به‌ لێدان و تێهه‌ڵدام كه‌وتنه‌ گیانی ئه‌و گه‌نجه‌ بۆیه‌ له‌ هه‌ولێر خۆپیشاندان نه‌كرا ئه‌مانه‌ی باسم كرد وه‌ڵامی سه‌رجه‌م پرسیاره‌كان ئه‌داته‌وه‌. به‌ڵام گه‌ر ئه‌و هێزانه‌ی له‌ هه‌ولێر ئاماده‌ كرابوون ناردرابانه‌ ناوچه‌ دابڕاوه‌كان و كه‌ركوك ئه‌وا ئه‌و كاته‌ ئه‌و ناوچانه‌ ده‌بوونه‌ ناوچه‌ی كوردی و ده‌هاتنه‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.


 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە