کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


بۆسه‌رکه‌وتنی شۆڕشه‌ نوێیه‌که‌ی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان حکومه‌تی هه‌رێم ده‌بێت له‌ په‌روه‌رده‌وه‌ ده‌ست پێبکات

Sunday, 14/04/2013, 12:00






سه‌ره‌تا ده‌پرسین له‌ ‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌حکومه‌تی هه‌رێم به‌گه‌نده‌ڵی سیاسی ‌‌‌ئه‌بێت وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ناپه‌روه‌رده‌کا هه‌روه‌ها ئۆپۆزسیۆنیش له‌ئاست ئه‌م وه‌زاره‌ته‌ پیرۆزه‌دا ناته‌ندروست مامه‌ڵه‌ بکات ئه‌بێت بۆ دوباره‌ داڕشتنه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی میزۆپۆتامیا گوێرایه‌ڵی به‌ڕێزعه‌بدوڵا ئۆجه‌لان بین
باشووریش له‌توانای داهه‌یه‌ هه‌نگاوێکی گه‌وره‌ بهاوێت بۆ به‌ره‌و پێشبردنی په‌روه‌رده‌ .وه‌ مێژوو فێری کردووین ئه‌و وڵاتانه‌ی له‌جه‌نگا شکستیان هێناوه‌ له‌کورترین وه‌ختدا پێداچونه‌وه‌یان کردووه‌ له‌سه‌ر هه‌ڵه‌ سیاسیه‌کانی خۆیاندا.
یابان به‌نموونه‌ وه‌رگرین کاتێک له‌جه‌نگدا شکستیان هێنا له‌به‌ر هه‌زار ئه‌گه‌ر. سیسته‌می وڵاته‌که‌یان گۆری له‌سیسته‌مێکی سه‌ربازی بۆ سیسته‌مێکی په‌روه‌رده به‌هێزکردنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ گه‌وره‌یی ده‌وڵه‌تی‌ یابانی نیشانی دوونیادا به‌پێچه‌وانه‌ی هێزیی سه‌ربازی هه‌روه‌ها نه‌یان هێشت زیاتر چه‌که‌ کۆمه‌ڵ کوژیه‌کان له‌سه‌ریان تاقیبکرێته‌ وه‌ وه‌هه‌روه‌ها ئه‌ڵمانیا وه‌ک په‌ندێکی گه‌وره‌ سودی لێوه‌ر گرین بۆ به‌دیهێنانی خه‌ونی گه‌له‌که‌مان

له‌جه‌نگی جیهانی دووه‌م ئه‌ڵمانیا که‌له‌ت بونێکی کاتی به‌خۆیه‌وه‌ بینی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی به‌شێوه‌یه‌کی ته‌ندروست خسته‌گڕ بۆ گۆڕینی ئه‌قڵیه‌تی نازی بۆ ئه‌قڵیه‌تێکی دروستکه‌ری ته‌کنه‌لۆژیای پیشه‌سازی به‌ڵام نه‌وه‌کانی ماد که‌تا ئێستاش دوای ئه‌و هه‌موو قوربانیدانه‌و دۆزینه‌وه‌ی شۆڕشی کشتووکاڵ و مانه‌وه‌ی ‌نه‌وه‌کانی چیای ئه‌ڕاڕات له‌ شوێنی خۆیان و کۆنی ته‌مه‌نی ئێسقانه‌ دۆزراوه‌کانمان له‌ ئه‌شکه‌وته‌کاندا له‌ده‌ست دانی ناوه‌ گه‌وهه‌رداره‌که‌ی میزۆپۆتامیا له‌بیری نه‌ته‌وه‌که‌ مانا له‌ده‌ستدانی رێگا ئاویه‌کانمان ته‌نها مێژووه‌ ڕاسته‌قینه‌که‌ پێمان ده‌ڵێت له‌ جوگرافیای میزۆپۆتامیا له‌ شارستانی و ژیانی گوند و شاردا دایکایه‌تی کردوه‌ ئه‌ویش یه‌کێکه‌ له‌ دێرینترین گه‌ل که‌ گه‌لی کورده‌ نه‌وه‌ک به‌ هیندۆئه‌وڕوپیه‌کان له‌مێژودا خۆمان بناسێنین به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئیمڕۆی کوردی گه‌یاندۆته‌ ئه‌وڕۆژه‌ په‌رته‌وازه‌یه‌ .وه‌هۆکاره‌کانیشی له‌ ناوچونی دینی زه‌رده‌شت و هاتنی ئاینی  ئیسلام چۆن تورک و فارس و عه‌ره‌ب بۆ به‌ر ژه‌وه‌ندی خۆیان به‌کاریان هه‌ێنا پێچه‌وانه‌ی کورد که‌ سلاحه‌دینی ئه‌یووبی بۆ گه‌له‌که‌ی نه‌ی کرد بۆئاینی ئیسلام کردی به‌ڵام ئێمه‌ شۆڕشێکی ترمان له‌ پێشه‌ ئه‌ویش به‌ده‌ست هێنانه‌وه‌ی جوگرافیاو مێژومانه‌ پێویستمان به‌ په‌روه‌رده‌کردنی تاک به‌تاکی گه‌له‌که‌مانه‌ بۆ دوباره‌ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌یان وه‌ئه‌قڵێکی دروستکه‌ری وشیاری و دیموکراتیوو ئازادی تاکوو ته‌کنه‌لۆجیایی پیشه‌سازی وو کشتوکاڵیه‌ له‌ نێو میله‌تێکی موسڵمان دروستی که‌ین که‌ ئه‌وه‌ گه‌وره‌ترین خاڵی لا وازی ئیسلام بوه‌ له‌دوای کۆتای هاتنی چوار خه‌لیفه‌که‌ بێتونای ئیسسلام زۆر که‌مبوه‌ وه‌خودای گه‌وره‌ خۆشی ئاماژه‌ به‌ زه‌ئیف بونی ئاینی ئیسلام ئه‌کات له‌ ئایه‌تێک چونکه‌ نه‌ک له‌تونای هیچ مه‌زهه‌بێک و سه‌رکرده‌یه‌کی حزبی ئیسلامی نیه‌ وه‌ک یاوه‌ره‌کانی پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێبێت کار بۆ ئه‌م ئاینه‌ بکه‌ن به‌ڵکوو ناشرینیشیان کردوه‌ له‌ پێش چاوی دونیا ته‌نها قودره‌تی خوای گه‌وره‌ قورئانی به‌نه‌گۆڕاوی هێشتۆته‌وه‌ ئێستا قۆناخه‌کان گۆڕانکاریان به‌سه‌ر هاتوه‌ ئه‌بێت که‌سایه‌ تیه‌ کان خۆیان بڕیار له‌ هه‌ڵبژاردنی ژیان و ئاینه‌کان بده‌ن وه‌ک وڵاته‌ دیموکراته‌کان بۆیه‌ کاتی هاتووه‌ سود له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ پێشکه‌و توه‌کانی جیهان وه‌رگرین به‌به‌رنامه‌یاکی 40 ساڵی له‌ نه‌خشه‌یه‌کی به‌رنامه‌ داڕێژراو بیگونجێنین له‌ گه‌ڵ په‌روه‌رده‌ی وه‌زاره‌تی هه‌رێم تا له‌ ئاینده‌دا پێشکه‌وتنێکی گه‌وره‌ به‌خۆمانه‌وه‌ ببینین له‌ هه‌مو بوار‌ێک دا . .
هه‌رێمی کوردستان22ساڵ له‌حکومڕانی به‌وهه‌موو گه‌نده‌ڵیه‌ سیاسیه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش په‌روه‌رده‌ سودی خۆی هه‌بوه زیره‌کی کوردیش له‌ باشور هه‌رێمه‌که‌ی به‌ره‌و پێشبردووه‌‌ له‌چاو به‌شه‌که‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی به‌غدا له‌ عێراق دا وه‌هه‌روه‌ها قۆناغێکی گرینگ هاتۆته‌ پێش بۆ سیاسه‌ت مه‌دارانی کورد له‌ باشور ئه‌ویش به‌ سایکۆلۆجی به‌ڕێز عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان هاتۆته‌ پێش ئه‌و سایکۆلۆجیه‌ به‌خه‌باتێکی گه‌ریلایانی دروست بووه‌ له‌ ڕێگای په‌روه‌رده‌ی خۆی وگه‌ریلاکان.بۆ سه‌رکه‌وتنی نه‌خشه‌ ڕێگای میزۆپۆتامیا
ئۆپۆزسیۆنی هه‌رێم به‌بێ گه‌نده‌ڵی سیاسی به‌فکرێکی ته‌ندروست مامه‌ڵه‌ بکات له‌گه‌ڵ حکومه‌تی هه‌رێم وه‌ هاوکارو ڕێنیشانده‌ر بێت کابینه‌ دوای کابینه‌ هه‌رحزبێک که‌ به‌ئۆپزسیۆنی ئه‌مینێته‌وه‌ هه‌ده‌فه‌کانی ئه‌پێکێت ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی خزمه‌ت کردن بێت به‌ گه‌ل بۆدروست کردنی وه‌زاره‌تێکی په‌روه‌رده‌ی به‌هێزو ته‌ندروست سه‌ره‌تا پێویستمان به‌ بووجه‌ ده‌بێت له‌ بوجه‌ی هه‌رێم به‌ڕێژه‌ی 15 له‌ سه‌دا وه‌ پێویستمان به‌ چه‌ندین ملیاردۆلار هه‌یه‌ ئه‌توانین له‌داهاتی نه‌وتی هه‌رێم که‌ شاراوه یه‌‌ ئاشکرای که‌ین بۆ ڕای گشتی و وه‌ پشکی هه‌رێم بخرێته‌‌ خزمه‌تی ئه‌وبه‌رنامه‌ی که‌ به‌ هاوکاری ده‌وڵه‌ته‌ پێشکه‌وتوه‌کان بناغه‌یه‌کی ته‌ندروست‌ بۆ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ دابڕێژن‌ باله‌مه‌ زیاتر گه‌نده‌ڵی سیاسی په‌روه‌رده‌ به‌ره‌و دواوه‌ نه‌بات که‌م ئه‌زمونی ئۆپۆزسیۆن له‌وه‌دایه‌ بێبه‌رنامه‌یه‌ له‌ قه‌ناعه‌ت کردنی ئه‌قڵیه‌تی گه‌نده‌ڵی سیاسی زیانی له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌داوه‌ بێبناغه‌یی حکومه‌ت و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ وای له‌ ئۆپۆزسیۆن و حکومه‌ت کرد بکه‌ونه‌ داووی گه‌نده‌ڵی سیاسیه‌وه‌ بۆنمونه‌ حکومه‌ت پاشه‌ کشه‌ی کرد له‌سیسته‌می په‌روه‌رده‌ی بێبناغه‌‌ که‌ به‌ سیسته‌می سویدیی ناوی نابوو .ته‌حه‌مولنه‌کردنی ئۆپۆزسیۆن و گوێڕایه‌ڵنه‌بونی حکومه‌ت بۆ پێشنیاره‌کانیان ئۆپۆزسیۆن قۆزتیه‌وه‌ بۆ که‌ناڵی ڕاگه‌یاندن بێگوێدانه‌ پیرۆزی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ به‌هه‌مان چاوی وه‌زاره‌ته‌کانی تر دایانه‌ به‌ر ڕه‌خنه‌ ئه‌گه‌ر وابڕوات گه‌نده‌ڵیش یه‌قه‌ی کلتوری کوردی به‌رنادات ئایه‌ له‌چ وڵاتێکی زلهێز هه‌یه‌ له‌دونیادا پشت به‌ دامه‌زراندن ببه‌ستێت پاشه‌ڕۆژی وڵاته‌که‌یان پێویستی به‌ ئابوریه‌ بۆیه‌ ده‌رسیان وه‌رگرتووه‌ له‌ڕابوردوو که‌ ئابوری وڵات به‌فیڕۆ ئه‌چوو بۆجه‌نگ وسه‌ربازو که‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی به‌هه‌موو جۆره‌کانیه‌وه‌ خستیانه‌ خزمه‌تی پیشه‌ سازی تا هێزی کارو ئابوری دروست کات تکایه ‌با ده‌رسێک له‌ڕابوردوو وه‌رگرین هه‌م له‌مێژووی خۆمانوو هه‌م له‌ مێژووی یابان و ئه‌ڵمانیا با به‌ڕێگای ئه‌واندا بڕۆین بۆ په‌روه‌رده‌کردنی نه‌وه‌کانمان که‌ له‌ئاست توانای خه‌ونه‌کانی میزۆپۆتامیا بن له‌ساڵی 2753 کوردی ئه‌و بناغه‌ 22 ساڵه‌ی که‌دامه‌زراوا له‌ئاستی سه‌ر لێشێواوی دایه‌ بۆنمونه‌ کتێبی قۆناغی ناوه‌ندی جوگرافیاو مێژوو پێکه‌وه‌ لکێندراوه‌ ناوی لێنراوه‌ بابه‌ته‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بۆمان ڕونبوه‌وه‌ که‌ حکومه‌ت ئه‌ڵێ ئه‌وها ده‌بێ ئۆپۆزسیۆنیش ئه‌ڵێ ئه‌وها نابێ بۆیه‌ په‌روه‌رده‌ رۆڵه‌ی وای بۆ په‌روه‌رده‌کردوین له‌ ده‌بێ ونابێی فه‌رهاد پیرباڵ ناگه‌ن نه‌وه‌ی هه‌رمیله‌تێکی په‌روه‌رده‌ کراو بوایه‌ فه‌رهادی شۆڕشگێڕ په‌یکه‌ره‌یان بۆ ساز ئه‌کرد ...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە