کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ده‌رمانه‌ سوره‌که‌ چیه‌؟؟؟

Monday, 04/04/2011, 12:00








ده‌رمانه‌ سوره‌که‌ یه‌کێکی تره‌ له‌و کاره‌ چه‌په‌ڵ و دزێوانه‌ی که‌ ده‌سه‌ڵاتی کوردی ده‌یڕژێنێت به‌سه‌ر خه‌ڵی شاره‌که‌ی خۆیداو ده‌یه‌وێت له‌ناو‌یان ببات و ده‌ست نیشانیان بکات بۆ هه‌رکاتێک که‌ ویستی ده‌ست گیریان بکات.

له‌به‌ر چی ده‌رمانی سور به‌کار هات؟

له‌ هه‌موو دنیادا خۆپیساندان به‌ یه‌کێک له‌ مافه‌ سه‌ره‌تاییه‌کانی خه‌ڵک داده‌نرێت له‌ به‌رامبه‌ر خۆپیشانیشدا هێزێکی مه‌شق پێکراوی له‌‌ڕوی ئه‌قڵه‌وه‌ کامل به‌رامبه‌ر به‌ خۆپیسانده‌ران ده‌وه‌ستێندرێت،به‌ڵام له‌ کوردستان به‌جیاواز له‌ جیهان هێزێکی دانه‌مه‌زراوی له ڕوی عه‌قڵه‌وه‌ فاشیل تێنه‌گه‌یشتو له‌ خۆپیشاندان و خۆپیشانده‌ران داده‌نرێت به‌رامبه‌ریان ،که‌ خۆپیشانده‌ران هه‌موو کات له‌ڕوی ئه‌وه‌ی که‌ داخوازیوکانیان نه‌هاتۆته‌دی توڕه‌ن بۆ به‌ده‌ست هێنانی مافه‌ زه‌وتکراوه‌کانیان،له‌به‌رامبه‌ر توڕه‌ی خه‌ڵکیشیدا ده‌سه‌ڵاتی ڕوخاوی فه‌شه‌ل خواردوی به‌عسی ئاسا بێ هیچ گوێدانێک به‌ بنه‌ ئه‌خلاقی و یاساییه‌کان ده‌که‌وێته‌ گیانی خۆپیشانده‌ران و به‌به‌رد و دار و فیشه‌ک و تێزاب و هه‌رچی شتی نه‌شیاو و قه‌ده‌غه‌ کراوبێت به‌رامبه‌ریان به‌کار ده‌ه‌هێندرێت و له‌ تازه‌ترین داهێنانیشیان دا ئه‌و ده‌رمانه‌ سوره‌ بوو ڕشتیان به‌سه‌ر ڕۆڵه‌کانی نیشتیمانیاندا،که‌ ئه‌مه‌ له‌ هیچ شوێنێکی دنیادا بیری لێنه‌کراوه‌ته‌وه‌ کاریکی وا قیزه‌ون و قه‌ده‌غه‌ کراو بڕژێنیت به‌سه‌س میللته‌که‌ت دا ئه‌مه‌ش له‌پێناوی ده‌ستگیر کردنیان دوای سوتانیان ده‌ست گیر کردنی ئه‌وکه‌سانه‌شی هاوکاریان ده‌که‌ن له‌ناو نه‌خۆشخانه‌ وکۆڵان و مالیشدا،چونکه‌ سیفاتی ئه‌م ده‌رمان و ڕه‌نگه‌ سوره‌
 1-بۆ سوتانی جه‌سته‌ی دانه‌پۆشراویان وه‌کو ده‌ست و ده‌موو جاو،
2-به‌رکه‌وتنیانن به‌و ڕه‌نگه وا ده‌کات بناسرێنه‌وه‌ له‌هه‌ر شوێنێکدا بن چونکه‌ ئه‌م ڕه‌نگه‌ سوره‌ لاناچێت به‌ ئاسانی و له‌سه‌ر جل و به‌رگیان به‌ جوانی ده‌رده‌که‌وێت که‌ ئه‌م که‌سه‌ خۆپیشانده‌ره‌ یان که‌سێکی ئاسای و ده‌ست گیر ده‌کرێت،

هه‌ لێره‌شه‌وه‌ به‌ هاونیشتیمانیانم ڕاده‌گه‌یه‌نم له‌حاڵه‌کاتی وادا خێرا و ده‌ست به‌جێ به‌ ئاو شوێنه‌ به‌رکه‌وتوه‌کان پاک بکرێنه‌وه‌ چونکه‌ دوای وشک بونه‌وه‌ به‌ ئاسانی لا ناچێت،وه‌ ئه‌گه‌ر نه‌تان توانی کارێک بکه‌ن ئه‌وا هه‌وڵ بده‌ن له‌و شوێنه‌و له‌به‌ر جاوی هێزه‌کان دور بکه‌ونه‌وه‌ تاگۆڕین یان لابردنی ئه‌و پاچه‌یه‌ی به‌ر که‌وتوه‌،،،جونکه‌ فه‌رمان به‌هه‌موو هێزه‌کان کراوه‌ له‌هه‌ر شوێنێک ئه‌م ڕه‌نگه‌ سوره‌ بینرا ده‌بێت ئه‌و که‌سه‌ ده‌ستگیر بکرێت به‌ومانایه‌ی به‌شداری له‌ خۆپیشاندا کرده‌،،،

له‌ کۆتایدا هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ هاونیشتیمانیان ده‌خوازم به‌و هیوایه‌ی سه‌ر بکه‌وین به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی ده‌مانچه‌وسێننه‌وه‌ به‌عس ئاسا.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە