کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نامه‌ بۆ سه‌رنوسه‌ری كوردستان پۆست

Wednesday, 19/05/2010, 12:00


نوسينگه‌ي راگه‌ياندني يونامي ئاماژه‌ به‌ راپۆرتي به‌رواري 16ي ئاياري 2010تان به‌ ناونيشاني "ئاد مێلكه‌رت هه‌ڕه‌شه‌ له‌ مه‌سعود [بارزاني] ده‌كات"، نوسينگه‌ي راگه‌ياندني نێرده‌ي نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاوكاريكردني عيراق (يونامي) ده‌يه‌وێت داواتان لێبكات به‌پێي ستاندارده‌ رۆژنامه‌وانييه‌كاني راستگۆيي و سه‌ربه‌خۆيي و پيشه‌گه‌ري ئه‌م روونكردنه‌وه‌يه‌ له‌ هه‌مان شوێني ماڵپه‌ڕه‌كه‌تان بڵاوبكه‌نه‌وه‌.

"له‌م سه‌ردانه‌ي دواييدا بۆ هه‌رێمي كوردستاني عيراق، نوێنه‌ري تايبه‌تي سكرتێري گشتيي نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ عيراق به‌ڕێز ئــاد مێلكه‌رت چاوي به‌ ژماره‌يه‌ك گه‌وره‌ به‌رپرساني حكومه‌تي هه‌رێمي كوردستان و به‌رپرساني تري باڵاي عيراقيش كه‌وت. مه‌به‌ستي سه‌ره‌كيي سه‌ردانه‌كه‌ ئاسانكاري و به‌شداريكردن بوو له‌ خولێكي ديكه‌ي گفتوگۆكاني نێوان ليستي برايه‌تيي نه‌ينه‌واو ليستي حه‌دبا، كه‌ سه‌ركه‌وتووانه‌ به‌ڕێوه‌چوو.

"هه‌روه‌ها له‌ دوو كۆبوونه‌وه‌ي جياوازيشدا له‌گه‌ڵ وه‌زيري ناوخۆي حكومه‌تي هه‌رێمي كوردستان به‌ڕێز كه‌ريم سنجاري و سه‌رۆكي ئاژانسي پاراستني ئاسايشي كوردستان (پاراستن) به‌ڕێز مه‌ترور بارزاني، به‌ڕێز مێلكه‌رت نيگه‌رانيي زۆري ده‌بڕي سه‌باره‌ت به‌ رفاندن و پاشان كوشتني رۆژنامه‌نوس سه‌رده‌شت عوسمان و جه‌ختي كرده‌ سه‌ر چاوه‌ڕوانيي نێوده‌وڵه‌تي كه‌ ئه‌نجامه‌كاني ئه‌و لێكۆڵينه‌وانه‌ي وا ئه‌نجامده‌درێن سه‌ربه‌خۆيانه‌ پشتڕاست بكرێنه‌وه‌.

"راپۆرته‌كه‌ي ئێوه‌ له‌ كوردستان پۆست ده‌سته‌واژه‌گه‌لي وه‌ك "هه‌ڕه‌شه‌كردن"ي ته‌واو ناشييانه‌ به‌كار‌هێناوه‌ له‌ كاتي ئاماژه‌كردني بۆكۆبوونه‌وه‌ي نێوان نوێنه‌ري تايبه‌تي سكرتێري گشتي و سه‌رۆك بارزاني. له‌ كۆبوونه‌وه‌كانيدا له‌گه‌ڵ لايه‌ني به‌رامبه‌ردا، نوێنه‌ري تايبه‌ت مێلكه‌رت زۆرجار "پێشنيار" و "هاوكاريي ته‌كنيكي" پێشكه‌ش ده‌كات له‌سه‌ر بنه‌ماي رێزگرتني ته‌واو له‌ يه‌كتر و به‌ ئمانجي هاوكاريكردني حكومه‌ت و گه‌لي عيراق، به‌ حكومه‌ت و گه‌لي هه‌رێمي كوردستانيشه‌وه‌.

"نوسينگه‌ي راگه‌ياندني يونامي سوپاسگوزارتان ده‌بێت له‌ دواڕۆژدا ده‌زگاكه‌تان وردبيني بكات له‌ دروستيي زانيارييه‌كاني و ئه‌و زمانه‌ي به‌كاري دێنێت چونكه‌ له‌وانه‌يه‌ ئه‌م جۆره‌ راپۆرته‌ ناپيشه‌گه‌رانه‌ زياني زۆر به‌ ناوبانگتان وه‌ك ده‌زگايه‌كي راگه‌ياندني راستگۆ و سه‌ربه‌خۆ و پيشه‌گه‌ر بگه‌يه‌نێت."

19ي ئاياري 2010

Letter to KurdistanPost Chief Editor


Reference to your news report dated 16 May 2010, and entitled "Ad Melkert Threatens Massoud [Barzani]", United Nations Assistance Mission for Iraq (UNAMI) Information Office would like to request you to publish this explanation at the same position of your website, and in line with journalistic standards of credibility, independence and professionalism.

"During his recent visit to the Iraqi Kurdistan Region, the Special Representative of UN Secretary-General for Iraq (SRSG) Mr. Ad Melkert met with many senior officials of the Kurdistan Regional Government (KRG), as well as other senior Iraqi officials. The main purpose of the visit was to facilitate and participate in another round of talks between Ninawa Fraternity List and Hadba List, which was a success.

"Mr. Melkert did also express his deep concern regarding the kidnap and murder of journalist Sardasht Osman with KRG Minister of Interior Mr. Kareem Sinjari and Chief of Kurdistan Security Protection Agency (Parastin) Mr. Masrour Barzani in separate meetings, underscoring the international expectation that the results of the ongoing investigation can be independently verified.

"Your report in KurdistanPost in a totally misplaced way uses terms like threaten when mentioning the meeting between the SRSG and President Barzani. In meetings with interlocutors, SRSG Melkert usually offers suggestions and technical Assistance on the basis of full mutual respect, with the aim to assist the Iraqi government and people, including the KRG and Kurdistan Region people.

"The UNAMI Public Information Office would be grateful if, in the future, your media outlet checks the accuracy of its information, and of the language it uses, as such unprofessional reporting may wantonly damage its reputation as a credible, independent and professional media outlet.

UNAMI Public Information Office
19 May 2010

sent by:
Sabah Abdulrahman,
Public Information Officer
UNAMI, Erbil Regional Office
mobile: +964(0)7706700269
inter-mission: 166-2822
email: [email protected]
website: www.uniraq.org

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە