لە کوردستانی ڕۆژهەڵات بە تایبەتی لە ناوچەی موکریان تا ئەو ساڵانەی دوایی باو بوو، کاتێ کەسێك دەمرد بۆ گێڕانی پرسە لە ناو ژنان دا، ژنێك کە دەمو دەراوی زاری خۆش بوویایە دەهات بە مردووەکەی هەڵ دەووت. جارێکیان لە مهاباد پیاوێکی بێ شانو شەوکەت دەمرێ، کەس و کارەکەی هەندێك پارە بۆ مەنیج حەیران (یەکێک لەو ژنە...