کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئیبراهیم باجەڵان فەرمانى گرتنى هەیەو یەكێتیش داڵدەى دەدات لەخانەقین

Saturday, 11/06/2011, 12:00


ئیبرهیم باجەڵانى سەرۆكى پێشوترى ئەنجومەنى پارێزگاى دیالە بەهۆى ئەنجامدانى گەندەڵیەوە فەرمانى گرتنى بۆ دەرچوەو تائێستا دەستگیر نەكراوەو و لەناو مەڵبەندى یەكێتى و لە ژورەكەى هێمن مەنسورى كارگێڕى مەڵبەندى خانەقین و براى عەدنان مەنسورى نوسینگەى مادەى سەدوچلى بەرتیل خۆر , خۆى حەشار داوە, دیارە ئیبراهیم باجەڵان كاندیدى یەكێتى نیشتمانى كوردستان بوو بۆ سەرۆكى ئەنجومەنى پارێزگاى دیالەو ماوەى زیاتر لە چوار ساڵ لەو پۆستەدا بوو نەیتوانى بیسەلمێنێت كە نوێنەرى خانەقینیەكانە و جگە لە مژینى خوێنى خەڵكى ئەوشارە هیچ جێگەیەكى دەستى دیار نەبوو, ئەم ئیبراهیم باجەڵانە پێش ئەوەى ببێتە سەرۆكى ئەنجومەنى پارێزگاى دیالە هیچ داهاتێكى دیارى كراوى نەبوو, زۆر هەژار بوو تا داواى كرد لەناو مەڵبەندى خانەقینى یەكێتى جێگەى بكەنەوەو لە بەشێك داى بنێن بۆ ئەوەى موچەیەكى هەبێت و ماڵ و منداڵى بژێنێت, ڕۆژگار هات و چوو تاواى لێهات هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزاكان هاتە پێشەوە بۆ یەكەم جار دواى ڕوخانى ڕژێمى بەعس, لەناو مەڵبەندى یەكێتى بەهەر كەسێكیان دەوت خۆى كاندید بكات بۆ پۆستى سەرۆكى ئەنجومەنى پارێزگاى دیالە نەیدەوێرا بەهۆى خراپى ڕەوشى ئەمنى پارێزگاكەوە بەهۆى زاڵ بوونى تیرۆرستانەوە لەناوچەكە , بەڵام لە بێكەسیدا یەكێتى و مەڵبەندى خانەقینى یەكێتى ئیبراهیم باجەڵانى كاندیدكردوو ئەوەوبوو بوبە یەكەمین كوردى سەرۆكى ئەنجومەنى پارێزگاى دیالە. ئەوە بوو وردە وردە ناوبراو دەوڵەمەند بوو تا واى لێهات لە سنور بەدەربوو, دەنگۆى زۆر هەبوو لەسەر دەستێوەردانى بەكارى نایاساى, تاواى لێهات هەڵبژاردنێكى تر كراو لەو بۆ ستە دورخرایەوەو (سەید تالب محمد)ى دەم مردوى هاو ڕەگەزى خرایە شوێنەكەى و دوابەدواى دورخستنەوەى وردە وردە زانیاریەكان دزەى دەكردوو بڵاودەبوەوە و لیژنەى نەزاهەو دولیژنەى تر لەسەرى بەستراو چەندین بەڵگەى لەسەر ساغ بوەوە كە گەندەڵى كردووە, بۆیە ئێستا داواكراوە لەلایەن دادگاو پۆلیسى دیالەوەو یەكێتی نیشتمانى كوردستانیش لەباتى دورخستنەوەى, گەندڵ و دزوجەردەو خوێنمژى خەڵك داڵدەدەدات و شوێنى گەرمى بۆ دابین كردووە لە لاى كاك هێمن مەنسور, كە لێرەوە هێمن ئاگادار دەكەینەوە كە ئەگەر دەرى نەكات لەژورەكەى خۆى لە داهاتودا چەندین زانیارى لەسەرى خودى خۆى بڵاو دەكەینەوە كە بێگومان كەمى نەكردووەو زانیارى باش لەبەردەستە زۆر دڵنیابێ زانیارى باشمان یە, ئیبراهیم باجەڵان لە سەر ئەنجامدانى گەندەڵى دەبوایە ڕسوا بكرایە نەك ئەم سوچ و ئەوكون بكات تا خۆى تیاحەشاردا, بۆیە لێرەدا تەنها بەشێك لە لەو گەندەڵیانەى ئیبراهیم باجەڵان دەخەینەڕوو, هیوادارین لەبەرامبەر ویژدان و یاسادا لێپێچینەوەى تەواوى لەگەڵدا بكرێت.و خەڵكى شەواڵ پیس و گەندەڵ بخرێتە زبڵدانى مێژووەوەو بۆ هەتاهەتایە عەبر بكرێت لە دنیاى ڕوناك هەڵمژینى و هەواى پاك.
1-بۆ دروستكردنى قوتابخانەیەك حەوت جار پارەى تەرخان كردوەو خۆى خواردویەتى, دواتر ووتویەتى وەڵا تیرۆریست تەقاندویەتیەوە واتە بەبێ ئەوەى یەك بلۆك و خشت دابنرێت یەك كرێكار كار بكات , حەوت جار ئەو سیناریۆیەى ئەنجامداوە.
2-دانانى كارگەیەكى ئاوى كانزایی لە قەزاى خانەقین, بە پارەیەكى خەیاڵى, كە لە چەند ڕۆژى ڕابردوودا لیژنەیەك لە تەندروستى قەزاى خانەقینەوە سەردانى كارگەكەیان كردبوو , بۆیان ئاشكراببو كە ڕاستەوخۆ ئاوەكە لەبیرەكەوە بەبێ پاڵاوتنى تەواو دەكرێت بە بتڵەكەوە, دواتر بۆ ماوەكى كاتى داخرا,كەچى ئێستا كار دەكات بە بێ لێپێچینەوە.
3-سەرفكردنى حەفتا ملیۆن لەڕۆژێكدا بۆ خواردنى ئاوى كانزایی, كەچى وەێڵى ئاوەكە هى كارگەكەى خۆى بوو واتە حەفتا ملیۆنى بەناوى ئاوى موقەتەرەوە هەڵلوشاوەو وەێڵێ لاى خۆى بۆ كردووە. كە ئەمەیان هیچ پێویست بەلیژنەو لیژنەكارى ناكات دەبێت یەكسەر دادگاى بكرایە, خۆ ئاوى موقەتەر بدەتە پێنج سەد حوشتر لە ڕۆژێكدا ئەو پارەناكات.
4-كڕینى ڤێلایەكى نایاب لە شەرم شێخ كە ئەوە شاراوەنیەو بەشێكى زۆر لە خەڵكى خانەقین دەیزانێت.
5-كڕینى گەراجی (كرندى) لەناوەڕاستى قەزاى خانەقین كە نرخەكەى بە(هەژدە) ملیۆن دۆلار دەخەمڵێنرێن لەگەڵ كەسێكى تر, ئەو پارە خەیاڵیەى لەكوێ هێنا.
6-كڕینى باخێكى گەورە لە قەزاى خانەقین بەبێ ئەوەى خۆى تەنها دارێكى تیا چاندبێ واتە بە پارەى كاش كڕیویەتى.
7-ئیمزاى كردووە لەسەر وەێڵێكى سێ ملیۆن دۆلارى بەبێ ئەوەى بزانرێت پارەكەى بۆ كوێ ڕۆشتووەو لە ئێستادا دوجار لەسەر دیارنەمانى ئەوپارەیە لیژنەى لەسەر بەستراوەو كونە مشكیان لێكردوە بە بینا گەورەكەى مەڵبەندى یەكێتى لەخانەقین.
8- ساڵى پار چوە بۆ سەفرە و گەشت بۆ وڵاتى سوریا لەسەر تەڵەبو ڕەنگ و جۆر داواى كچى ڕەقاسەى كردووە بۆ ماوەى بیست و چوار ڕۆژ لەو وڵاتە شەوى هەنگوینى بەسەر بردووە , كە ئەمەش لەسەر زارى یەكێك لەهاوەڵە بەرپرسەكانى بڵاوبوەتەوە.
هیوادارین پەرلەمانتارەكان لەپەرلەمانى بەغداد بەتایبەتى ئەوانەى لیستى گۆڕان لێكۆڵینەوە لە ماوەى كاركردنى ئیبراهیم باجەڵان بكەن, هەروەها خەڵكى بەویژدانى شارى خانەقین كارى لەسەر بكات بۆ ئاشكراكردنى ئەونایاسانانەى كە كردویەتى, داواكارین هێمن مەنسور پێدا چونەوەیەك بەخۆیدا بكات و لە ژورەگەى خۆى دەرى بكات بۆ ئەوەى نەبێت بەبەشێك لە ئیبراهیم باجەڵانە دز.
خانەقین

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە