کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كادیرەدەركراوەكانى راگەیاندنى یەكیتى لەهەولێر بڕیارییاندا نەگەرێنەوە ناو یەكیتى وراگەیاندنەكەى!!

Sunday, 05/04/2009, 12:00


دواى زیاتر لە سالێك بێدەنگ بوونى یەكیتى ولێپرسراوەكانى لەئاست ئەو (106) كادیرەى راگەیاندنى یەكیتى كەلەهەولێر لەلایەن (ئازادجندیانى) لەسەر تەكەتولات ورازینەبوونى ئەوان لەسەر شێوازى ئیدارى وسیستەمى مەكتەبى راگەیاندن دەركران!ومووچەو ئیمتیازاتى ماددییان لێبڕاوزۆرجاریش تاوانباردەكران بە نووسین لە سایتى (كوردستان پۆست) وكەنالەكانى ترى ناوخۆ بەوێنەى (لڤین وهاولاتى وئاوێنەومیدیاو....تا كە دەنووسراون وبلاودەكرانەوە دەربارەى فەسادى وگەندەڵى وبەدرەوشتى وئەو جیاوازییە زۆرەى كە لەراگەیاندنى یەكیتى لەنێوانى ئەم وئەودا كراودەكرێ!!ئەمەش هاوكات وهاوشێوەى ئەو پەندە كوردییە كە دەلێت:تاخاوەن ماڵ دزى گرت ،دز خاوەن ماڵى گرت .
یەكیتى ترسى گەورەى لەوە هەیە لەهەڵبژاردنى داهاتوو لیستى (ریفۆرم) كە خودى هەڤاڵ (نەوشیروان مستەفا) رێبەرایەتى دەكات لەهەولێر دەنگ بەدەست بهێنێ .بۆ بەرگرتن لەو ترسەش راستەوخۆ(كۆسرەت وئەرسەلان) كەوتوونەتە خۆ بۆ ئەوەى پێشبینیان كردوە روونەدات ودروست نەبێ!!بۆیە هەرلەئێستاوە كار لەسەر ئەو بەرنامەیان دەكەن وكەوتوونەتە پەلەقاژە! دەست پێكى ئەو بەرنامەیەشیان گەراندنەوەى ئەو (106) كادیرە دەركراوانەى راگەیاندنى هەولێرە.
بۆ رازیكردن وگەراندنەوەى ئەو كادیرانە (كۆسرەت) لە پێشدا (ئیبراهیم بالیسانى) كە پێشتر جێگرى بەرێوەبەرى تەلەفزیۆنى هەولێر بووە بانگهێشتى سلیمانى كردوەوبۆ دەم چەوركردنى (دەمانچەیەك وپێنج ملیۆن دینارى) پێداوەوبەلێنى ئەوەشى پێداوە بیكات بەبەرێوەبەرى تەلەفزیۆن بۆ ئەوەى ئەو كادیرانە قەناعەت پێبهێنێ وبیانگەرێنێتەوە ناو یەكیتى وراگەیاندن.ئیبراهیم بالیسانى كەسێكى راراو ماستاوچى ودوورووە هەتا لەراگەیاندن بوو پیاوتەكەتولى ئازاد جندیانى بوو !كە جندیانى دەریكرد بووە پیاوجاسوسى كۆسرەت وبورهانى سعید سۆفى ورێبازبێركۆتى .بالیسانى كە ئەو ئیمتیازانەى وەرگرت راستەوخۆ گەرایەوە هەولێرو پەیوەندى بەیەك بەیەكى ئەو كادیرانەوە كردوپێى ووتوون كۆسرەت بەلێنى ئەوەى داوە هەرهەموومان بگێرێتەوەوهەموو ئەو مووچانەشمان بۆ سەرف دەكات كە پێشتر لێمان بڕدراوەو(تواناولاوەند)یش دەردەكات.
كادیرەكانیش بەهۆى ئەو مژدەوبەلێنانە قەناعەتیان بە بلە كردبوو!بۆیە كادیرە دەركراوەكان بە دوو وەجبە كۆبوونەوەتەوە لەگەڵ نوێنەرى كۆسرەت(كامەران) لە نوسینەگەى كۆسرەت لەهەولێر .لە هەردوو كۆبوونەوەكەدا كادیران بێ ئومێدى خۆیان لەگەرانەوەكە دەربریبوو چونكە ئەو كامەرانەى كە (عەین وحا) لەیەكترى دەرناكات وكەچى مدیرى مەكتەبى جێگرى سكرتێرى گشتى یە لە كۆبوونەوەكەدا بەرگرى لە جندیانى ودزەكانى (شێخ نەبى كەناوى خۆى ناوە توانا لەگەل لاوەند) دەكرد!!
كادیرەكان كەزانییان ئەوە سیناریۆیەو بالیسانى هەڵیخەلەتاندوون بۆ مەسلەحەتى خۆى یەك یەكە كۆبوونەوەكەیان جێدەهێشت وبە توڕەییەوە دەیان ووت /كامەران بەكۆسرەت بلێ ئێمە ناگەرێینەوە ناو راگەیاندنێك كە تەكەتولاتى تیابكرێ ودزى وفەسادى وبەدرەوشتى لەوێدا ئاسایبێ؟! هەمووشیان بەرلە چوونە دەرەوە دەیان ووت/ئەگەر كۆسرەت راست دەكا ئێمە بگێرێتەوە با (تواناولاوەند) دەربكات وقەرەبووى ئەو مووچانەشمان بكاتەوە ئەگینا ئێمە ناگەرێینەوەوپێویستیمان بەویەكیتى وراگەیاندنە نیە كە بەهۆى نزیك بوونەوەى هەڵبژاردنەوە بمان گێرنەوەودوایش جارێكى تر شەقمان تێهەڵدەنەوە.
بۆ یەك خستنى دەنگ وهەڵوێستەكان ئێوارەى 5/4هەموو كادیرەكانى بەشداربووى كۆبوونەوەكان لەهەولێر لە شوێنێكى شاراوەكۆبوونەوەوبڕیاریاندا پەیوەندى بكەن بە كۆمپانیاى (وشە) لە هەولێرو ئەوانەى كە ئێستا كاریشیان هەیە لەدەزگاكانى ترى راگەیاندن بڕیاریاندا لە هەڵمەتى هەڵبژاردن خزمەتى لیستى (ریفۆرم) بكەن ودەنگ بەو لیستە بدەن وخزم ودۆست وهاورێ وكەسەكانیان هانبدەن بۆ ئەوەى دەنگ بەولیستە بدەن كە هەڤاڵ (نەوشیروان مستەفا) رابەرایەتى بكات.
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە