بۆ ئەوەی جەنگ و نیشتیمان لە بیرکەم
Friday, 13/02/2015, 12:00
بۆ ئه وه ی جه نگو نیشتیمان
له بیر که م
حه زم به یارییه که
یاری ئاشق بوون
من ئاشق به تۆ ده بموو
تۆ بێ خه به ربه
من به یادی تۆ ده ژیموو
تۆ فه را مۆشم که
من سونه ته کانی ئاشق بوون
ده که موو
تۆش فه ڕزه کانی
فه رامۆشکردنم بکه
من خۆم هه ڵده خه ڵه تێنموو
ده که ومه ڕێگه
بۆ لیقای دییه کانی تۆو
تۆش خۆت بێ خه به ر که
له م دیداره
من ده بمه شاعیروو
تۆش ببه به و بیسه ره ی
که له هیچ ووشه یه ک تێناگه یت
من ده بم به و خه ونه ی
که نه له خه وی
عه سره خه وانت
نه له خه وی نیوه شه وانت
نای بینی
ئا ئا
هه رئاوا خۆشه یاریکردن
به هه سته کانمانه وه
تا بۆ چه ند ساتێک
جه نگوو دژوارییه کانی
نیشتیمان
له بیر خۆ مان به رینه وه
من ده بم به کارێکته ری یاریه که و
تۆش ببه به ته ماشاکه ری
سیناریۆیه که
❊
نه شوان، ڕانیه یی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست