باشوری‌ سودانیش ئێمه‌ی‌ تێپه‌ڕاند

Sunday, 10/07/2011, 12:00







له‌ سایه‌ی‌ سیاسه‌ته‌ حه‌كیمه‌كه‌ی‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ وه‌ ‌ به‌تایبه‌ت جلال تاڵه‌بانی‌ و مسعود بارزانی‌ كورد نه‌ك هه‌ر نه‌بوو به‌ده‌وله‌ت به‌لكو ئه‌و شوینانه‌شی‌ له‌ده‌ستدا كه‌ دوژمنان به‌سه‌دان ساڵه‌ نه‌یان توانیوه‌ له‌ده‌ستمان ده‌ربهێنن نمونه‌ی‌ هه‌ره‌ زیندوش كه‌ركوك و ناوچه‌ جێناكۆكه‌كانه‌ .
ئه‌گه‌ر ئێمه‌ خۆمان به‌راورد بكه‌ین له‌گه‌ڵ گه‌لی‌ باشوری‌ سودان ئه‌وه‌ به‌دڵنیاییه‌وه‌ له‌وان زیاتر نه‌هامه‌تی‌ و كوێره‌وه‌ریمان به‌سه‌ر هاتووه‌ و له‌ڕووی‌ خه‌باتی‌ سیاسیش هه‌ر له‌ پێش ئه‌وانه‌وه‌ ده‌ستمان پێكردووه‌ به‌ڵام جیاوازی‌ ئێمه‌و ئه‌وان ته‌نها و ته‌نها بوونی‌ سه‌ركرده‌ی‌ ڕاسته‌قینه‌ و دڵسۆزه‌ له‌ ئه‌رزی‌ واقیعدا چونكه‌ ڕۆژێك به‌رگوێی‌ كه‌سمان نه‌كه‌وت كه‌سێك بڵێت باشوری‌ سودان ته‌نازوولی‌ بۆ هیچ داواكارییه‌كی‌ ڕه‌وای‌ كردبێت .
كه‌چی‌ سه‌ركرده‌كانی‌ ئێمه‌ ئه‌گه‌ر دڵسۆز بونایه‌ بۆ خاك و گه‌ل و نیشتمانین ئه‌وه‌ مانگی‌ ئازاری‌ 2003 باشترین ده‌رفه‌ت و گونجاو ترین هه‌ل بوو بۆئه‌وه‌ی‌ كورد سه‌ربه‌خۆیی‌ خۆی‌ ڕابگه‌ێنێت به‌ڵام دوژمنانی‌ كورد له‌و ساته‌ ناسكه‌دا سكه‌و دراوه‌كانیان له‌پێش چاوی‌ سه‌ركرده‌كانی‌ ئێمه‌ هه‌ڵڕشت و وتیان چه‌ندتان ئه‌وێت بیبه‌ن به‌مه‌رجێك هه‌وڵ بده‌ن له‌ چوارچێوه‌ی‌ عێڕاقدا بمێننه‌وه‌ كه‌چی‌ سه‌ركرده‌كانی‌ ئێمه‌ په‌ندیان له‌مه‌ش وه‌رنه‌گرت و له‌ یاسای‌ دابه‌ش كردنی‌ كورسی‌ په‌رله‌مان به‌سه‌ر پارێزگاكاندا كوردگه‌وره‌ترین زه‌ڕبه‌ی‌ سیاسی‌ به‌ده‌ستی‌ خۆی‌ له‌خۆی‌ دا له‌كاتێكدا كورد خاوه‌نی‌ ژماره‌یه‌كی‌ زۆری‌ په‌رله‌مانتار بوو هه‌روه‌ها خاوه‌نی‌ سه‌رۆك كۆماریش بوو كه‌ ده‌یتوانی‌ مافی‌ ڤیتۆ به‌كاربێنێت به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ ئۆباما نوكه‌یه‌كی‌ بۆ جلال تاڵه‌بانی‌ و مسعود بارزانی‌ كردبوو ئه‌وان یه‌كسه‌ر ده‌نگی‌ به‌ڵێیان به‌ یاسا كه‌دا كه‌ سه‌رئه‌نجام به‌زه‌ره‌ی‌ كورد ته‌واو بوو
هه‌موو ئه‌مهه‌ڵانه‌ وچه‌ندین هه‌ڵه‌ی‌ تر وایكرد كورد له‌ بازنه‌ی‌ بوون به‌ده‌وڵه‌تدا بسڕێته‌وه‌ و لای‌ ده‌وڵه‌ته‌ زلهێزه‌كان چیتر به‌ ژماره‌یه‌كی‌ سه‌ره‌كی‌ سه‌یر نه‌كرێت چونكه‌ عاده‌تی‌ زلهێزه‌كان وایه‌ كاتێك حسابت بۆ ئه‌كه‌ن ئه‌گه‌ر ته‌نازوولیان بۆ نه‌كه‌یت .
بۆیه‌ داوا له‌ هاوڵاتیان و كه‌س و كاری‌ سه‌ربه‌رزی‌ شه‌هیدانو زیندانینی‌ سیاسی‌ و پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كان و سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگای‌ كوردی‌ ده‌كه‌ین كه‌ چیتر له‌ ده‌سته‌ڵاته‌ حیزبیه‌كه‌ی‌ یه‌كێتی‌ و پارتی‌ قبوڵ نه‌كه‌ن به‌ناوی‌ گه‌لی‌ كوردی‌ باشوری‌ كوردستانی‌ گه‌وره‌ قسه‌ بكه‌ن و خۆیان به‌ سه‌ركرده‌و ده‌م ڕاستی‌ ئه‌م میلله‌ته‌ سته‌م دیده‌و خۆشی‌ له‌ خۆ نه‌دیوه‌ بزانن.
http://www.facebook.com/groups/109163919170954?ap=1

گروپی‌ گه‌نجانی‌ ئۆپۆزسیۆن

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە