به‌ڕێز : جه‌نابی مام جه‌لال سه‌رکۆماری فیدراڵی عێراق
Saturday, 25/12/2010, 12:00
به ئێحترامه‌وه: به‌ڕێزتان له هه‌مو که‌س باشتر بار‌و دۆخی ناوچه‌که شاره‌زان و ده‌زانن که کۆماری ئێسلامی ئێران ماوه‌یه‌که ڕۆڵه تێکۆشه‌ره‌کانی گه‌لی کوردمان له به‌ندیخانه‌کان دا له سێدارهدهدات.
هه‌تا ئێستا گیانی ده‌یان خه‌باتکاری مافی مرۆڤ و تێکۆشه‌رانی خه‌باتی مه‌ده‌نی کوردی ئه‌ستاندوه. کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کورد له ئوروپا له‌م هه‌له ناسکه‌دا رووی نیازتان تێده‌کات و دڵنیایه مام جه‌لال دژ به هه‌ر چه‌شنه سزادانێکی ئینسانی ئازادیخواز بووه و هه‌یه . هه‌ر له‌م ڕوانگه‌شه‌وه داوخوازیهکه به‌ره‌و ڕوی جه‌نابتان ده‌بیته‌وه ، به‌تایبه‌ت ئێوه‌ی به‌ڕێز له مانگی نوامبری 2009 بۆ پێش‌گرتن له ئێعدامی 2 به‌ند کراوی سیاسی حه‌بیبولا له‌تیفی و شێرکۆ معارفی له گه‌ل کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی ئێران په‌یوه‌ندیتان گرتوه و پێشی ئه‌م تاوانه‌تان گرت و بوو به دڵخۆشی جه‌ماوه‌ری خه‌لک له کوردستان.
به‌ڕێز مام جه‌لال ! گه‌لی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئاگاداری هه‌ولی چاره‌سازی ئێوه‌ی به‌ڕێزن که له ده‌مێکی زۆر هه‌ستیاردا ده‌توانن کاردانه‌وه‌یه‌کی ئه‌رێنیتان هه‌بێت و کارساز بن و ههولهکهتان دڵخۆشکه‌ر بێت.
ئێمه وه‌ک ئۆرگانێکی کوردستانی له بنه‌ماڵه‌ی مافی مرۆڤی جیهانی هومیدی مه‌زنمان له به‌ڕێزتان هه‌یه که له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دا وه‌ک سه‌رکرده‌یه‌ک و سیمبولی دژ به له سێداره‌دان نێوبانگتان به گوێی هه‌مو لایه‌ک ئاشنایه، له سه‌ر ئه‌و ئه‌ساسه چاوه‌ڕی
کاردانه‌وه‌ی بڕیاری جه‌نابتین بۆ به‌رگری ئه‌م حوکمه.
20101224
به‌ڕێز و ئیحترامه‌وه
سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کورد- ئوروپا
سیامه‌ند موعینی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست