کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


عمید نجم الدین شێخ قادر و هەڵوێستەیەك

Saturday, 29/08/2009, 12:00


ئاراس محمد غریب ئاماژە بە نوسینێكى (موكریانى) لە ڕۆژى 21 / 8 / 2009 لە كوردستان پۆست دا بڵاویكردبۆوە دەربارەى (عمید نجم الدین) بە پێویستى دەزانم ئەم ڕوون كردنەوەیە بخەمە بەر دیدى خوێنەرانى بەڕێزى كوردستان پۆست و بە ویژدانێكى زیندوەوە حوكم بدەن لەسەر ڕاستیەكان و هەڵوێستەكان وە جێگاى داخە بۆ هەندێك بەناو نوسەر كەسایەتى كوردستان پۆستى بەڕێز بەكار بهێنن بۆ درۆكردن و بوختان هەڵبەستن و هەڵڕشتنى ڕق و ناحەزى تایبەتى خۆیان بۆ لەكەدار كردنى كەسانى تر لەبرى نوسینى ڕاستەیەكان بە بەڵگەوە عمید نجم الدین كەسێكى ناسراو و كۆمەڵایەتى یە لەشارى سلێمانى و دەوروبەریدا. خاوەن هەڵوێستى بەرز بووە لە ڕابردوو لە ئێستاشدا . ناوبراو پاش دامەزراندنى بە پۆلیس تاقى كردنەوەى پۆلى سێ یەمى ناوەندیی داوە و چۆتە دەورەى مفەوەزى و ساڵانێكى زۆر مفەوەز بوو. وە لەساڵى 1981 1982 تاقى كردنەوەى خارجى شەشەمى وێژەى داو پاش (2) ساڵ چۆتە دەورەى ملازمى پۆلیس بۆ ماوەى ساڵێك و بۆتە ملازم كە ئەو سیستەمى دەورە بینینە لە ناو سلكى وەزارەتى ناوخۆى عیراقدا كارێكى وڤیفى و ئاسایی بووە وە مافێكى یاسایی خۆى بووە وەك هاوەڵەكانى ترى . وە لەكاتى شۆڕشى نوێ ى گەلەكەشماندا هەمیشە خاوەن هەڵوێست و خۆشەویست بووە لاى پێشمەرگەو لاى ڕێكخستنەكانى ناوشاریش وە هاوكارى زۆرى كەس و كارى پێشمەرگەو زیندانى سیاسى كردووە و دەستى پێیانەوە بووە و بە دابین كردنى غاز و نەوت و زۆر پێویستى تر و بە ئوتومبێلى پۆلیس بۆى بردونەتەوە ماڵەوە كە كوڕەكانیان لە زیندان بون یان پێشمەرگە بوون .
وە بۆ وەڵامى نوسەر ئەم خاڵانە دەخەمە بەر دیدەى خوێنەرانى بەڕێز بۆ ئەوەى بە ویژدانەوە حوكم بدەن كە عمید نجم الدین پیاوێك بووە پلەو پایەى بۆ خزمەتى بەعس بەكار هێناوە یان بۆ خزمەتى میللەتەكەى كە هەر خاڵێك لەمانەى ڕوونى دەكەمەوە ئەگەر بەعس پێ ى بزانیایە نەك خۆى ماڵ و مناڵەكەشى پێوە لەناو نەدەبرد .
1. ئەو باخەى كاك نجم الدین هەیەتى بەشەو بەڕۆژ سالارە شێتى لێ یە كە خەڵكى سلێمانى دەى ناسن و ئەو بوختانە بێ ویژدانیەى كاكى نوسەر باسى دەكات كە كردویەتى بە شوێنى ئافرەت بازى زۆر بە دڵنیاى یەوە دەڵێم كە دورە لە ڕاستى یەوە و كاك نجم الدین یەكێك لە هەرە سیفەتە جوانەكانى لە پاڵ سیفتەتە شۆڕشگێڕیەكەیدا كە پێ ى سەربەرزە لەناو خەڵكدا ئەوەیە كەزۆر زۆر دوورە لەمەسەلەى ئافرەت بازى و لەژیانیدا حەزى بەو بەدڕە وشتیە نەكردووە كەستان نى یە ئەفسەر و پۆلیسى سلێمانى نەناسێت تكایە پرسیاریان لێ بكەن .
2. شۆڕش هەمیشە پێویستى بە پارە بو و پیتاك كردن هەبووە لەكەسانى جێگا بڕوا و جێ ى متمانە لە ساڵانى 1979 یان 1980 بو وێنەى شەهیدانى سەركردە شهاب و انور و جعفر بە قەبارەیەكى بچكۆلە دا بەزى بۆ ڕیزەكانى ڕێكخستن كە بدرێت بەكەسانى باوەڕ پێكراو لە برى ئەوە هاوكاریەكى پارە پێشكەش بكات بە شۆڕش . من كە لە ڕێكخستنى كۆمەڵەدا كارم دەكرد لە ساڵى 1976 وە هەمو جارێك كە وێنە یان نامەى پیتاك كردن دابەزیوە داومە بە عمید نجم الدین بە بێ ترس و هاوكارى ماددى پێویستى كردوین .
3. ساڵى 1982 لە زانكۆى مستنێریە بووم لەلایەن ئەمنى عامەوە گیرام ئاواتى برام لە زانكۆى بغداد بوو گیرا لە هەمان ڕۆژدا و ڕێبوارى برام لە زانكۆى تكنلوجى بو پێش گرتنمان بەچەند ڕۆژێك زانكۆى بەجێ هێشتبو بو بە پێشمەرگە و لەهەمان كاتدا بۆ ماوەى (10) ڕۆژیش ماڵمان لە سلێمانى لەلایەن ئەمنى سلێمانیەوە حجزكران و لە ماڵەوە
دەست بەسەر بوون و هەر كەس لە دۆست و خزم لە دەرگاى ئێمەى بدایە ئەمنەكان دەرگایان لێ دەكردەوە و دەیان گرتن (7) كەس بەو شێوەیە لەماڵى ئێمە گیران پاش ماوەیەكى زۆر من و ئاوات گوێزراینەوە بۆ ئەمنى سلیمانى پاشان بۆ سجنى گەورەى سلیمانى و حجزى بێ مواجهە بووین كاك نج الدین بە حوكمى ناسیاوى وەزیفى لەگەڵ بەڕێوەبەرى سجن دا توانى بەدزى امنى سلیمانیەوە مواجهەیەكى كەسوكارەكەمان بۆ بكات لە ژوورى مدیرى سجن دا تەنها مواجەهەمان بو لە گرتنمان تا بەربونمان .
4. عباس چاوشین كە پێشمەرگەیەكى چالاكى ناسراوى (ى . ن .ك) بوو وە خاوەنى چەندین چالاكى سەربازى بوو لە شارى سلیمانى دا بە ڕێكەوت دەكەوێتە كەمینى پۆلیسەوە لەبەر ئەوەى هەویەى پێ نابێت دەگیرێت لاى پۆلیس زیندانى دەكرێت كاتێك هەواڵ دەدەن بە عمید نجم الدین خێرا بەبێ ترس و دوو دڵى دەچێت كەفالەتى دەكات وە دەى باتە ماڵى خۆیان وە پاشان دەینێرێتەوە بۆ ناو هێزەكانى پێشمەرگە بەسەلامەتى كە كاك ئاواتى شێخ جەنابیش ئاگادارە تكایە ئەوەى كە عباس چاو شین و كاك ئاوات ئەناسێ لێ یان بپرسین شوكر هەردووكیان لە ژیاندا ماون .
5. شەهید كەمالە بچوكى خەیات كە پەیوەندیەكى بەهێزى هەبوو لەگەڵ نجم الدین دا لە كاتى ئەنجام دانى كارەكان لە ناوشاردا دەتوانن پرسیار لە كەس و كارى شەهیدى ناوبراو بكەن كە چى بۆ كراوە و چۆن جارێك لە گرتندا ڕزگارى كردووە و چەند هاوكارى كراوە لە لایەن ناوبراوەوە .
6. شەهید كمالى مهندس كە لە ڕێكخستنەكان و شانەى چەكدارى ناوشار بو لەگەڵ شەهید حمە شكردا و هەردوكیان لەسێدارە دراون شەهید كمال پەیوەندیەكى بەردەوامى لەگەڵ كاك نجم الدین دا هەبوو بەبێ ترس لە هەموو چالاكى یەك ئاگادارى دەكرد و جێگاى بڕواى تەواوى بوو وەزۆر جار كاك نجم الدین پێداویستیەكانى گواستنەوەى خۆیان و چەكەكانیان ئەنجام ئەداو فیشەكى بۆ پەیدا دەكردن كە كاك جلالى ملا مێگفى یان لە گەڵدا بوو ئێستا لە ژیاندا ماوە و پێشمەرگەش بوو تكایە لێ ى بپرسن كە دانیشتوى سویدە و ئێستا لە سلێمانیە .
7. مەفرەزەكانى پێشمەرگە كە دەهاتنە ناو شار هاتو چۆ و گواستنەوەیان لە شوێنێكەوە بۆ شوێنێكى تر بەناو هێزەكانى دوژمندا گەورەترین كێشە ە مەترسیدار بوو . دووجار كاك نجم الدین مەفرەزەى تیپى (47) ى پێرەمەگرونى بە سیارەى پۆلیس گواستۆتەوە و دەربازى كردوون كە بەڕێز شەماڵى على دەدە خۆى پێشمەرگەى تیپى (47) ى پیرەمەگرون بوە و شاهیدى ئەو حاڵەیە ئێستا لەژیاندایە و لێ ى بپرسن هەروەها كاك (ێلاح چاوشین) و كە ئەو كات سەرتیپى (47) ى پیرەمەگرون بوو لە ژیاندایە و پرسیارى لێ بكەن .
8. لە منع تجولى 17/10/1985 كە شەهید مامۆستا خەباتى برام لە فولكەى نالى گوللە باران كرا چوار كوڕى حمەى سلگه ش گیرابون ساماڵ و سەرسەنگیان لە حامیەى سلێمانى گوللە باران كران . سوارەى سلگه و سامانى سلگه بەرەلا كران لەو كاتەدا (17) ماڵ لە ناو شارى سلیمانى ڕوخێنران كە یەكێكیان ماڵى ئێمە بوو وە گوللە باران كردن و خوێن ڕشتن ترسى خستبوە دڵى هەموو تاكێكى ئەم كۆمەڵەوە كاك نجم الدین پاش بەربوونى سوارە و سامان بردنیەوە ماڵى خۆى لە وێ داڵدەى دان كە ئەو جوامێریە لەو كاتەدا لە هەموو كەسَك نەدەهات كاك سوارەى سلگه ش لە بەرنامەى تلفزیون و و بە نوسینیش باسى ئەو هەڵوێستەى كاك نجم الدینى كردووە دەست بەسەر بوون و هەر كەس لە دۆست و خزم لە دەرگاى ئێمەى بدایە ئەمنەكان دەرگایان لێ دەكردەوە و دەیان گرتن (7) كەس بەو شێوەیە لەماڵى ئێمە گیران پاش ماوەیەكى زۆر من و ئاوات گوێزراینەوە بۆ ئەمنى سلیمانى پاشان بۆ سجنى گەورەى سلیمانى و حجزى بێ مواجهە بووین كاك نج الدین بە حوكمى ناسیاوى وەزیفى لەگەڵ بەڕێوەبەرى سجن دا توانى بەدزى امنى سلیمانیەوە مواجهەیەكى كەسوكارەكەمان بۆ بكات لە ژوورى مدیرى سجن دا تەنها مواجەهەمان بو لە گرتنمان تا بەربونمان .
9. شێخ سالارى تیپى (31) لەگەڵ مفرەزەیەكدا دابەزینە شارى سلێمانى و محگەى كارەباى گردى شێخ محى الدنیان دەست بەسەرا گرت هەموو چەكەكانیان برد كاك نجم الدین و مفەوەز جلال مێگفى كە ئێستا عمیدە توانیان بە سیارەى نجدە كشفى جادەى (60) متریان بۆ بكەن كە كەمینى دوژمنى تیا نیە ئەو كاتە توانیان بگەڕێنەوە لە گۆیژەوە بۆ شارباژێڕ .
10. لە ئەنفالەكاندا ساڵى (1988) شێخ سالار و حمە زیاد عبدالله و سردار ێالح و برهان ێالح و مێگفى عبدالله پێشمەرگە بوون هاتنە ناوشار عمید نجم الدین ڕێگا پیشاندەریان بوو هاوكارى كردن بۆ چونەوە بۆ شارباژێڕ و هاوكارى مادیشى كردن .
11. ساڵى (1979) شێخ سالار و علادین شێخ على و مێگفى شێخ عبدالله پێشمەرگە بوون بەكارى شۆڕش لە بلەكێ وە هاتنە سلێمانى و چەندین شەو لەماڵى محمد زكى براى عمید نجم الدین مانەوە كاك نجم الدین سەردانى كردوون و شەویش لایان ماوەتەوە و هاوكارى تەواوى كردون بۆ گەڕانەوە .
12. لەچەند ڕۆژى پێش ڕاپەڕیندا شەهید حمە ڕەش و كاك ئاواتى شێخ جەناب بە وەستا مجید دا نامەیان بۆ نارد و دوو بەرمیل بەنزینى بۆ نارد بۆ تانجەرۆ .
13. ساڵى (1987) لەلایەن ئەمنى سلێمانیەوە زیندانى كراوە نزیكەى ساڵێك لەسەر شوبهەى پەیوەندى بە ی.ن.ك وە .
14. لە ڕووداوى 31ى ئابدا من گەڕامەوە ناوشارى سلێمانى و توانیمان ڕێكخستێكى بەرفراوانى یەكێتى دروست بكەینەوە بە ناوى هێڵى بەركێو كاك نجم الدین یەكێك بو لەو كەسانەى كە پەیوەندى بە ڕێكخستنەكەمانەوە كردەوە و هەموو دوكیومێنتەكانیشم لاماوە .

تكایە خۆتان بە ویژدانەوە حوكم بدەن كاك نجم الدین لە بەرەى گەل دا بووە یان لە بەرەى دوژمن . .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە