بەرهەم ساڵح لەسەرداواى شێخ جەعفەر و بەئاگادارى پرۆفیسۆر دلاوەر بودجەى ئۆپۆزسیۆنى بڕیوە !!
Friday, 20/05/2011, 12:00
بۆ سێ مانگ ئەچێ بودجەى هەر سێ لایەنى ئۆپۆزسیۆن بڕاوە هەر زوو دەزگا و كەناڵەكانى ڕاگەیاندن ڕایان گەیاند كەوا لەسەر بڕیارى پارتى و یەكێتى بوجەى ئۆپۆزسیۆن بڕاوە دواتر بەناڕاستەوخۆ پارتى ڕاى گەیاند ئەوان ئاگادارنین ، بۆیە ئەمجارە ڕایانگەیاند لەسەر داواى وەزیرەكان بووە واتا حكومەت خۆى بڕیارى داوە بودجەكەیان ببڕێت ، دیارە پارتى لەلایەك نیگەرانە و لەلایەكى تریش پێى خۆشە كەبودجەكانیان بڕاوە بۆ ئەوەى هێندەى تر دۆست و لایەنگر و هەوادارانى ئۆپۆزسیۆن لەحكومەتە لاوازە و بێ دەسەڵاتەكەى بەرهەم ساڵح هان بدا ، بۆیە دەڵێن ئارى هەرسین لەناو ستۆدیۆى كەى ئێن ئێن بووە كەنێچیرڤان بارزانى پەیوەندى بەئارى هەرسینەوە كردووە ووتوویەتى بەبرادەرانى گۆڕان بڵێ ئێمە نیگەرانى بڕینى بودجەكەى ئەوان نین و ئاگادارنین ؟ دەڵێن ئاریش ووتویەتى هەر لەدیمانەكەش باسى دەكەم ، بۆیە ئارى هەرسین بەڕسمى بەناوى پارتى و سەرۆكى پارتیەوە نیگەرانى دەربڕیوە ووتى ئێمە ئاگادارى ئەوەنین ، دواتر ڕەشید تاهیریش لەناو پەرلەمان بەكەناڵەكانى ئۆپۆزسیۆنى ڕاگەیاندوە ئەوان ئاگادارى بڕینى بودجەى ئۆپۆزسیۆن نین ؟ شەوى ڕابردووش دیسان هەڵۆى ئەحمەد كوردە بەرپرسى لقى چوارى پارتى لەسلێمانى لەكەناڵى كەى ئێن ئێن ڕاى گەیاند كەوا ئەوان ئاگادارى بڕینى بودجەى ئۆپۆزسیۆن نین و پێشیان خۆش نیە كەبڕاوە .
بەڕێزان ئەسڵى بڕینى بودجەكە بەم شێوەیە بووە دوایى ئەوەى كەناڵەكانى ڕاگەیاندنى ئۆپۆزسیۆن بەتایبەتیش كەى ئێن ئێن پەلامارى شێخ جەعفەر و بەرهەم ساڵح دەدەن شێخ جەعفەر پێشنیارى كردوە بۆ مەكتەبى سیاسى یەكێتى و بەرهەم ساڵح كەبودجەى لایەنەكانى ئۆپۆزسیۆن ببڕن ، ئەوانیش ڕازى بوون بۆیە سەرەتا بودجەى بزوتنەوەى گۆڕان دواتر ئى كۆمەڵ و یەكگرتووش دەبڕن ، دەڵًێن بەرهەم ساڵح پرسى بەپرۆفیسۆر دلاوەریشى كردوە ئەویش ووتوویەتى وەك كارتێكى فشار بەكارى بێنى خراپ نیە ، جابەڕێزان ئێوە بڕیار بدەن حكومەتێك شێخ جەعفەر ڕاوێژكار و وەزیرى بێ و پرۆفیسۆرێكیش هاوڕاى وەزیرێكى جەلادى وەك شێخ جەعفەر بێ بۆ ڕووخان نەبێ بۆ چیتر باشە ؟ .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست