کۆچی ڕاگەیاندن کاران بۆ پەرلەمان
Wednesday, 06/08/2014, 12:00
کۆچی ڕاگەیاندن کاران بۆ پەرلەمان یاخود روونتر بڵێم وازهێنانی راگەیاندن کاران لە وەزیفەیەکەیان،کەوا ئەمە بەشێوەیەکی دیار لەماوەی رابردودا بەرچاوومان کەوت،کەوا ئەمەش لەهەموو جۆرەکانی راگەیاند ڕویدا بینراو وبیستراو ونوسراو،کەوا لە دوو خولی رابردووی هەلبژاردنی پەرلەمان زیاتر روویدا،لەچاوسالەکانی پێشوو تر بەتایبەت کەوا لەسالی٢٠٠٩بەولاوە،چونکە لەو سالە ئۆپۆزسیۆن سەری هەلداودەرگاکانیش زیاتر روویان کرانەوە لەبەردم دروست بوونی میدیای ئەهلی رۆژنامەی ئازاد، بواری ئازادی رادەربڕین بەرەوپێش چوونی بەخۆیەوە بینی،ئەمەش زیاتر هانی بیرمەند رۆشنبیرانی دا تا لەو بوارە کار بکەن،بۆێە دەتوانم بلێم راگەیاندن لەماوەی رابردوودا رۆلێکی کاریگەروکارای بینیوە لە هۆشیارکردنەوەی تاک وکۆمەلگاوبەرزکردنەوەی ئاستی سەقافی،چونکە راگەیاندن ڕۆلێکی نێوەندگێر دەبینێت لە نێوان دەسەلات وهاولاتیان،بەجۆرێکە کارەکانی دەسەلات بەلایەنە باش وخراپەکانی نیشانی هاولاتیان دەدات،وە لەبەرامبەریشدا هەرجی داواکاری و داخوازی وخواستی هاولاتیان هەیە دەگەینێتە دەسەلات بۆ ئەوەی بەدەم ئەم داواکاریانەوە بچێت و هەول بۆ بەدیهێنانی بدات.
بەلام ئەوەی شایەنی هەلوەستەو قسە لەسەرکردنە ئەو راگەیاندن کارانەی لەماوەی ڕابردووداکەوا رۆلێکی کاریگەریان هەبووە لە بواری ڕاگەیاند.دواجار ئەوانیش وازیان لەوەزیفەکەیان هێناوە بوون بەکاندیدی حزبەکان بۆ هەلبژاردنی پەرلەمان،ئەمەش زیاتر وای لەحزبەکان کردووە زیاتر گرنگی بەبواری راگەیاندن بدەن،هەموو هەولێک بدەن بۆ ئەوەی راگەیاندکاران بۆلای خۆیان رابکێشن بییان کەنە کاندیدی خۆیان لەهەلبژاردنەکاندا،پشتی تەواوی پێببەستن،
بێگومانیش هەولەکانیان بۆ ئەو راگەیاندن کارانە بووە کەوا ناسراون وخۆشەویستن و لەناو هاولاتیاندا،کەوا زۆرترین توێژی کۆمەلگا پالپشتیان دەکات.
بۆیە کۆمەلێک هۆکارهەیە کەوا پال بە ڕاگەیاندن کارانەوە دەدات بۆئەم مەبەستە بۆیە منیش سێ هۆکارم دیاری کردووە لەنێوە هۆکارەکاندا ،هەریەکەو بەپێی باردۆخی کەسی خۆیان دەیان گرێتەوە.کە ئەوانیش بریتین لە:
١-بەهۆی بوونی تازەیی بیری دیموکراسی وئازادی ڕادەربڕین لە کۆمەلگای کوردیدا.لایەنەکان تەقەبولی ئەوە ناکان هەنێک کار هەیە لەلایەن راگەیاندن کارانەوە بورژێنرێ وباسی بکرێ،بۆ ئەم مەبەستەش هەرەش لە راگەیاندن کاران دەکەن.بۆیە بەشێک لە ڕاگەیاندن کاران لەپێناو پاراستن سەلامەتی ژیانی خۆی واز لەم وەزیفەیە دەهێنێت پەنا بۆ پیشەی تر ببات، وەکوو چونە ریزی حزبەوەو بوون بە ئەندام پەرلەمان.
٢- بێگومان موچە هۆکارێکی سەرەکیە کەوات لێدەکات کاری لەپێناودا بکەی بۆ بەرێوەچوونی بژێوی ژیانت،بۆیە لەوانەیە لەبواری راگەیاندن موجەو دەرامەتێكی وات نەبێ بۆ ئەوەی ژیانی پێ گوزەر بکەی،بۆیە دواجار واز دەهێنیت لە بواری راگەیاندن و وایان لێدەکات بچنە پال حزبەوە.
٣- کاتی دەوام کردن لەراگەیاندندا،راستە دەواوم کردن کاتێکی دیاریکراوەی هەیە بۆ ئەوەی پێی پابەند بی،بەلام دەوامی ڕاگەیاندن شتێکی کەمتر نیە لە هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس چونکە دەبێ لە کاتی جەژن وشەڕودرەنگانی شەوکاربکەن و زانیاری بدەن بە هاولاتیان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست