کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەناو هونەرمەندێك پاداشتى كارەكانى خەون دەداتەوە !!

Monday, 11/05/2009, 12:00


روونكردنەوەیەك بۆ راى گشتى و دڵسۆزانى سایتى خەون
(رۆژگارێك دێت رێوى لۆمەى شێر دەكات) (پەندى ئینگلیزى)
زۆر بەداخەوە ماوەیەكى زۆرە بە بەرنامەیەكى دارێژراو كۆمەڵێك نامرۆڤ كەوتوونەتە بوختان و قسە هەڵبەستن بۆ ستافى ماندوونەناسى سایتى (خەون) ، بەداخەوە لە سایتى (كوردستان پۆست) كەسێك بەناوێكى خوازراو كە ناوى هونەرمەندانیشى پێ پیس كردووە بەناوى (هونەرمەندێكى هەولێر) بابەتێكى زۆر چەواشەكارى لەسەر ستافى (خەون) نووسیووە لەژێر ناوى (سایتى خەون سەلماندى سەربەخۆ نیە و هى زەكەریایە) گەر كەسێكى عاقڵ و رۆشنبیر بابەتەكە بخوێنێتەوە ، دەزانێ ئەو كەسە بەر لەوەى هونەرمەند بێت بێگومان داخ لەدڵە داخ لەدڵیەكەى هەر بۆ ئێمەى نووسەران و رۆژنامەنووسان نییە بەڵكە پێش هەموو شتێ بۆ خودى پەیامى پیرۆزى هونەرمەندانە كەبەر لەهەر شتێك ئەو بەرێزە بەناو هونەرمەندە ئیهانەى پەیامى هونەرمەند و هونەرمەندانى كردووە چونكە گەر تۆ (زەكەریا) بە هونەرمەند نازانى دەیان هونەرمەند ، زەكەریا و هونەرەكەى بەهەر كەموكورییەكەوە بێت رێزى لێدەگرن ، كورد گۆتەنى(هەر هیچ نەبێ كوردە) دوایش تاكەى ئیسنانى لەو جۆرە بودەڵەیە مابن جورئەت و زاتى ئەوە ناكەن بەناوى خۆیانەوە نووسین و گوزارشت لەناخى خۆیان بكەن، هۆكار زۆرن یەكێ لەو هۆكارانە بێ ئاستى رۆشبیرى و هیچ پێنەبووى بوارى هونەریین و رۆژنامەوانیین بۆیە گەر وا ناوى ببەین ئەوەى نووسرابوو رەخنەگرتنە ، رەخنەكانیان لەسەربێ بنەمایى و رق وكینەى كەسییەوە سەرچاوەى گرتووە ، بۆیە ئەو (بەڕێـــــــــــــــــــــــزە) وا ناوببەین بەراستى وەستا و شارەزایە لە تۆمەت خستە پاڵ خەڵك ، بەجنێودان ناخى نەخۆش و دەروون ماندوویان بەخەڵكانێك خاڵى دەكەنەوە كە هەرگیز ئەوەى ئەو ستافە لە هەر بوارێك لە بوارەكان كاریان كردبێت (كە ئەركیان بووە) كەم و زۆر خزمەتێكیان گەیاندووە و بە كەسانى لەو جۆرە ناكرێت ، بۆیە چەشنى بەرنامەى (من جیاوازم) بەراستى (بەڕێــــــــــــــــــــــــــــــــــز) تۆش جیاوازى لەوەى لەسەرەوە باسمان لێوەكرد !!! بۆیە دەكرێت ئەوە پرسیارەت ئاراستە بكەین تۆ (وتەبێژ) ى هونەرمەندانى ؟؟! بۆیە رەواى هەقە هونەرمەندان خۆیان بۆ (زەكەریا) نا بۆ ناوى پیرۆزى هونەرەكەیان رێگە بە(بەڕێــــــــــــــــــــــــــزى) وا نەخۆش نەدەن گوزارشت لە راى ئەوان بكات ، چونكە پێمان وانییە لەكارى هونەریدا جاش و جاشەیتى هەبێت و گەر هەشبێت خەڵك جاشى هونەر و هونەرمەندانى وڵاتى خۆى بێت باشترە لەوەى جاشى جاشان بێت!!! ، بۆ ئەم بێ رێزى كردنەت بە تەواوى ستاف ، دڵنیات دەكەینەوە گەورەى ستافەكەیە و بچووكى خۆتانە (بچووكى كردنت پێ رەوا دەبینین ولاریمان نییە) بە تایبەتیش بەرامبەر شاعیرێكى دەروون پاك و ئاست بەرزى وەك (سەركەوت رەسوڵ) كە دەكرێ بڵێن هۆكارى دروستكردنى بەشێكى سەرەكى هونەرى (زەكەریا) بووە ، لەپاى چى ماوستا و بۆچى و كوێى (زەكەریا) بكات بۆ پارەكەى یان بۆ شوقە و میراتەكەى بۆ كامەى زەكەریا..؟! بۆ ئەو سەردانەمانەى (زەكەریا) دینارێكى سورو شینى نەبووە كە كاك (سەركەوت) پاڵپشتى نەك (زەكەریا) هەر هونەرمەندێكى تربووە كەلە دەرگەى ماڵ و شیعرەكانى ئەوى دابێت ، شاعیر و رۆژنامەنووسى ناخ پاكى وەك (سەردار خۆشناو) گەر جاشى (زەكەریا) بوایە دەبوا دەمێك بوایە لە ڤێلاكانى ئەنقەرە تەراتێنى بەپارەى (زەكەریا) بكردایە ، لەگەڵ ئەو پەرى رێزمان بۆ هونەرمەند (زەكەریا) وەفاى بۆ هەموو كەسێك هەبووبێت بۆ ئەو دوو بەرێزەى نەبووە ، كاك (زەكەریا) ئەو راستییە باش دەزانێت ، گەر تێگەیشتنى (بەڕێـــــــــــــــــــزتان) هێندە (بیلامانانێ) تەسك بێت ، برادەرایەتى یەك و دووى نێوان دوو كەس بەجاشێتى و ماستاوچێتى ناو ببەى ببورە لەئاست بێ ئاستیت یەك تۆز پێدەكەنم (هاهاهاهاها) هەروا بەرێوەبەرى گشتى خەون (ئـارى ئــازاد) لەو هەموو تەمەنەى خۆیدا سازشى بۆ پارە و پولى نزیكترین كەسى نەكردووە تا بۆ هەر كەسى تر بیكات ، دوایش تۆ دەبوایە بتپرسیایە كە ماڵى (ئارى ئازاد) لەكوێیە بۆ پەلەت كردووە لەو ئەدرێسە كاكى هۆمەرمەند!!. هەر بەمەش نەوەستاویت ، پەلامارى دار و بەردت داوە و بێ بەڵگە دەڵێى دەیسەلمێنم هونەرمەند (زەكەریا عەبدوڵڵا) كە بە هونەرمەندى مافیا ناوت بردووە ، گوایە مانگانە برى (2000) دۆلار بودجە دەدات بە ستافى (خەون) بۆ بەرێوەبردنى ، بەراستى دواى پێكەنینێكى زۆر ئینجا بەزەیمان بە ئەقڵت دێتەوە(بیسەلمێنە) چونكە ئەم هونەرمەندە زۆر بەى میدیاكانى كوردستان بەدواى دا وێڵن بۆ دیمانە یا هەواڵێكى باش ، چ پێویستى بەوەیە سایتێكى هونەرى هەبێت و لەكاتێكدا سایتى تایبەت بە خۆى هەیە بۆ پێویستى بەستافى ئێمەیە ، (بەڕێـــــــــــــــــــــــــــــــــز) دۆریەكى تریشت كردووە ئێمە سەد جار پێت دەڵێین (بەڵێ ، بەڵێ ، بەڵێ) تۆ جیاوازى لە مرۆڤى ئاسایى چونكە دۆرى زۆر گەورە دەزانى ، كە دەڵێى (ئارى ئازاد) لە شووقەكانى زەكەریا دەژى و بەرێوەبەرى راگەیاندنى كۆمپانیا بازرگانییەكەى زەكەریایە، وەك لەسەرەوە گوتم ئەدرێسەكەت بەهەڵە پێدراوە ئیمەیلى خۆت بنێرە ئەدرێسى (ئارى ئازاد) ت بۆ دەنێرین ، بەڵام نازانین مەبەستتان كام كۆمپانیایە و وەك پیشەى خۆت ، تۆمەتى ئەوەش دەخەیتە پاڵ (ئارى ئازاد) كە كارى تەنیا وتار نووسین و ماستا و كردنە بۆ (زەكەریا) و لە سایتى (زەكەریا) ش كۆمەڵێك وتار و بابەتى ئەوى تێدایە ، مرۆڤى نەخۆش ، لە سایتى (زەكەریا) دوو هەواڵى تێدایە كە بەرێز (سەرهەنگ باجەلان) بەرێوەبەرى (زەكەریا میوزیك پرۆدەكشن) پرسى پێكردووین و ئینجا بڵاوى كردۆتەوە كە تەنیا هەواڵن نەك بابەت (وادیارە تۆ هواڵ و وتار) لێك جیاناكەیتەوە ، بۆیە دڵنیابە ئەوە ئێمە نین وتار و ماستاو بۆ (زەكەریا) بكەین ، چونكە لاى ئێمە لەروانگەى ئینسانییەوە هەموو كەس مرۆڤە ئینجا لە هەر پێگەیەك دابێت بەڵكو ئێوەى (نەخۆش) بە قسەى ئەم و ئەو پەلامارى خەڵكى دڵسۆز دەدەیت ، كەپەلاماردان سیفەتى(سە...) ە كاتێ كە جورئەتت نەكردووە ناوى خۆتان راست و دروست بنووسن بێگومانین لەوەى ناوەكانى تریش هەرخۆت داخ لەدڵانە بەرامبەر سایتى سەربەخۆى (خەون) داتتاشیوون ، بۆیە ئەمجارەش دڵنیابە (رووت) رووى خۆت كە بەقسەكانت پێناسەى ناخى خۆت كردووە پێویست بە ئێمە ناكات وەسفت بكەین!!!(خۆت) خۆتت دەرخستووە چ كەسایەتییەكى !!! سایتى خەون سەربەخۆى خۆى بەهیچ شێوەیەك و بۆ هیچ كەسێك لە دەست نادات چونكە ئەوە شەرەفى رۆژنامەنووسییە ، باس لە پاكترین مرۆڤەكان دەكەن بە تایبەت (سەردار خۆشناو) و (سەركەوت رەسول) كە بە هەڵوێسترین شاعیر و رۆژنامەنووسن و بە گەورەیەكى زۆرە راوێژكارى هونەرى سایتەكەمانن ئەوە كارەكانى ئەوان پێویستى بە هیچ باس و خواسێك نیە چونكە زۆر دیار و بەناوبانگن یان باس لە ستافى وەهمى دەكەیت وەرە گۆرەپانى میدیا و هونەرى كوردیەوە بەخەڵك بڵێ (هەژار ئەنوەر ، پێشرەو خالید ، زریان خەتاب ، هێور دڵبەند ، هێژا نازم دڵبەند) كێن ئینجا خۆت هەست بە ناشیرینى خۆت دەكەیت لە ئاست خزمەتى ئەم بەرێزانە ، برۆ لە هونەرمەندانى كورد بپرسە ئینجا بۆت دەردەكەوێت و دەیبینى (هەر چەند تۆ چاوت نیە) گەر نا دەزانى (ئارى ئازاد) چۆن خۆبەخشانە چ كارێكى كردووە ، دواى هەموو ئەم راستیانە ئێمە پێت دەڵێین تا (هەناسە هەبێت خەون هەیە) ستافەكەشى هەردەمێنێ داردەستى ماوستاوچێتى بۆ هیچ كەس و لاو لایەنێك لەسەرخۆمان قبوڵناكەین
كورد دەمێكە راستى گوتووە(دەریا بەدەمى سەگ پیاس نابێت)و(كاروان دەڕواوسەگیش هەر با بحەپێ)

لەگەڵ رێزدا
ستافى نووسینى ماڵپەرى هونەرى خەون
خەون ... ماڵپەرێكى هونەرى سەربەخۆیە و لە (2007/12/12) لەلایەن كۆمەڵێك گەنجى بەتوانا بێ هاوكارى هیچ كەس و پارت و گروپێك لە شارى هەولێرى پایتەختى كوردستان دامەزراوە .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە