که‌ناڵی KNN یش بۆته جێگای هه‌تکردنی زمانی کوردی..
Saturday, 03/04/2010, 12:00
ئه‌وه‌ی که جێگای ڕامانه، هه‌موو گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ک له کنه و تێکۆشاندان بۆ ئه‌وه‌ی زمانه‌که‌یان ببێته ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ییان و جێگای شانازیان، که‌چی له‌لای ده‌سته‌یه‌کی خۆ به رووناک‌بیر و یاسهتوانی کورد ئه‌وه‌ی که جێگای سه‌رنج و مه‌به‌ست نه‌بێت، زمانه.
له‌م ساڵانه‌ی دووایدا سه‌رانی کورد پاش ئه‌وه‌ی که جارێکی تر، خۆیان کرده‌وه به پایته‌ختی بریارده‌ری ئه‌نفال و کیمیاییباراندا. جگه له‌وه‌ی به شانازیه‌وه باس له دامه‌زراندنه‌وه‌ی پایته‌ختی ده‌وڵه‌تی کۆلۆنیال و سوپای چنگ به‌خوێن ده‌که‌ن. به‌وه‌شه‌وه رانه‌وه‌ستان که‌وتنه هینان و چاندنی ده‌یان وشه‌ی گیاکه‌ڵه‌ی ئاره‌بی بێ سه‌روبه‌ر و زمان کوردیان پێ ناشرین و دڕکاوی کرد. ئه‌م جۆره مرۆڤه سایکۆلۆژی روخاوانه هه‌موو پیرۆزیه‌کی کوردیان ناپیرۆز و هه‌موو سه‌رکه‌وتنێکی کوردیان ژێرکهوتو خست. به درۆش باس له زمانی کوردی ده‌که‌ن که گوایا ده‌بێت به پێی ده‌ستوری ئێراق زمانی فه‌رمی بێت. به‌ڵام سه‌د مه‌خابن که کورد نه‌ک هه‌ر درۆی له‌ته‌کدا ده‌کرێت، به‌ڵکو سه‌رانی کورد خۆیان درۆزن و ساخته‌کار و بێ موڕاڵن. جه‌لال تاڵه‌بانی و هوشیار زێباری دوو نمونه‌ی ئه‌و که‌لله پوت و ناپاکانهن، که به درێژایی چه‌ندان ساڵیان له پایته‌ختی ئه‌نفالدا، بۆ ساتێکیش به زمانی کوردی نه‌دووان. و شه‌وانه بۆ فێنکردنه‌وه‌ی ناوگه‌ڵی سوتاوه و پیسیان به دزداشهوه داده‌نیشتن و کۆروکۆمه‌ڵی خوردن و خوردنه‌وه‌یان گه‌رم ده‌کرد. جێگای سه‌رسوڕمان نییه که ئه‌م سه‌رانه ئه‌وه‌ی که لایان مه‌به‌ست نه‌بێت پیرۆزیه‌کانی نه‌ته‌وه‌یه، چونکه چ هوشیار زێباری چ تاڵه‌بانی هه‌ر دوو لایان به به‌ره‌بابی جاش و خۆفرۆشن. ئه‌م کۆمه‌ڵه دز و داوێن پیس و خۆفرۆشانه هه‌ر که گه‌یشتنه به‌غا ئیتر ده‌رگای دزی و داوێنپیسیان لێخسته سه‌ر گازی پشت و هه‌رچی وشه‌گه‌لی ئاره‌بیش بوو، له ده‌می پیستی ئارهبهکانیان وه‌ریان ده‌گرت و له رێگای وه‌زیر و گزیره داوێنپیسه‌کان و ئه‌ندام په‌رله‌مانه ترسنۆک و سهتانجار گلاوه‌کانی جه‌لالی و مه‌لاییه‌وه زمانی سه‌قه‌ت و هێنانی وشه‌گه‌لی ئاره‌بی ئهئاخێنرایه ناو زمانی کوردیه‌وه. ئه‌م وشه ئارهبیانه له سایه‌ی ئه‌م خۆفرۆشانه‌وه به زۆری زۆرداری خرانه ناو کولتوری سیاسی زمانی کوردیه‌وه،(روفات، شه‌فافیه‌ت، مه‌جلیسی حوکم،توافق،رئیس وزه‌را، مه‌راسیم، هێزه ئه‌منیه‌کان، فیرقه، فه‌ریق،نه‌زاهه...هتد و به‌ده‌یان و سه‌تان وشه‌ی تر، ده‌ک هه‌ر بارگران و هه‌میشه روره‌شی به‌رده‌م نه‌وه‌کانی دوارۆژی کورد بن.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌یره که KNN خه‌ریکی هه‌تکردنی زمانی کوردییه، چ له رێگای هه‌ندێک له پێشکه‌شکارانی به‌رنامه‌کانیانه‌وه،چ له ئه‌و که‌سانه‌ی که دێن له به‌رنامه کانیاندا به‌شدارن، (وشیار ئه‌بدوڵا) یه‌کێکه له‌و که‌سانه‌ی که زۆر جار به شیوه ئارهبیهکهی کۆمه‌ڵێک شت ده‌بێژێت و پاشان به کوردیی دووباره‌ی ده‌کاته‌وه وه‌کو ئه‌وه‌ی که وه‌رگێڕ بێت. له یه‌کێک له به‌رنامه‌کانی ئه‌م چهندرۆژانهدا به‌ناوی (کورد له عێراقدا) که پێم وایه که پێشکه‌شکاری ئه‌و به‌رنامه‌یه ناوی (فازیل نه‌جیب) به مرۆف ده‌بێت بێژێت:" ئافه‌رم شاره‌زوور بۆ خۆت و باینجانت). ئه‌م مرۆڤه سه‌ره‌تای ده‌ست به ئاخاوتنی وا ده‌ستی پێ‌کرد به‌م وشه‌یه. (بدایهتهن) ئه‌وه جگه له‌وه‌ی که میوانه‌کانی که یه‌کێکیان به خێری وه‌زیری (حکومه‌ته‌که خه‌ساوه‌که‌ی) به‌رهه‌م بوو، ئه‌و مرۆڤه به‌وه ده‌چوو وه‌کو ستریۆ کاسێتێکی ئارهبیان خستبێته ناوی و لێیبده‌ن، ئه‌مه‌نده‌ی وشه‌ی ئاره‌بی رشایه‌وه قور به‌سه‌ر تهماشهوانی کورد که هه‌ر زانیبێتی ئه‌م وه‌زیره نهخوێندهوانه چی گوتبێ.(هه‌ندێک له نمونه‌ی ئاخاوتنه‌که‌ی ئه‌م نابه‌رپرسیاره:(مهتاڵببهکان،دیموکراتی جه‌زاب،خیلال،شه‌عب،حه‌یاتی سیاسی،ته‌ئسیس،تهسدیرات،ته‌نازل، ئینتخابات،وجود،مراحل،حقیقه‌ت،مقاره‌نه،مه‌وجود،خه‌فیفه،ته‌به‌نی،به‌عزێ،محافهزات
،حه‌تمه‌ن،مرونه‌ت،روئیا، ئیستیحقاق، جومعه،محافه‌زه، ئه‌رزی واقع،موقع، احسائی. استفتا، محامی شاتر،محامی باتل.. ئه‌رێ به‌راست تۆ بۆ زمانی کوردی میکرۆب نیت...؟
ئه‌م مرۆڤانه چی به دهمییاندا بێت نایگهڕیننهوه. هه‌ر وا ده‌زانن له کونی ژووری دیوه‌خاندا دهدۆین، بیر له‌وه ناکه‌نه‌وه به ناخێریان له‌سه‌ر ته‌له‌فیزیۆن قسه ده‌که‌ن و ملیۆنان خه‌ڵک گوێی بیستییانهیه، کاکی به‌رنامه‌ش وا وشه‌ی ئینتخابات، ئینتخاباتی دهبچری ئه‌ویش به‌خێری رۆژنامه‌وانه و به‌رێوه‌به‌ری به‌رنامه‌یه،به‌بێ ئه‌وه‌ی که جاریک به‌خۆیدا بچێته‌وه و بزانێت فۆرمه‌له‌ی پرسیاره‌کانی چۆن ده‌کات. ئایا ئه‌م جۆره که‌سانه که له‌م جۆره شوین و که‌ناڵانه دادهدرین ئه‌وه نیشانه‌ی ئه‌وه نیه که ئه‌مانه کادێری راگه‌یاندن نین و به خاتروخۆتر دانراون.. ئیتر ئیوه که‌ناڵی جه‌لالی و مه‌لاییه‌کان جیاوازیه‌کانتان له کویدایه. ئایا.. ئه‌و مهزاختنهی (مه‌سره‌ف) له‌و به‌رو جۆره به‌رنامانه‌دا ده‌کرێت جێگای چی ده‌گرێت. جگه له‌وه‌ی که ئێستا که‌ناڵی KNN وه‌ک ده‌سته خوشکه‌کانی (مه‌رگه‌سات بنه‌ماڵه تێڤێ) به‌ره‌و ته‌نه‌که‌ی خۆڵه‌که به‌ڕیوه‌یه. له هه‌موو ناو ده‌زگایه‌کی راگه‌یاندندا کۆنترۆل هه‌یه و به تایبه‌تی له رووی زمانه‌وه ده‌بێت به وردبینیه‌وه مامه‌ڵه له ته‌کدا بکرێت، به تایبه‌تی زمانی کوردی که به سه‌دان ساڵه لێی ده‌دزی و ئه‌تک ده‌کرێت، که‌چی ئه‌وه ئێستا له‌سه‌ر ده‌ستی سه‌رانی کورد و روناکبیرانی به شیری ئاره‌بی به‌خێوکرا و ئه‌تک ده‌کرێت.
ئێستا له KNN دا له ده‌نگوباس خوێندنه‌وه‌دا وشه‌ی په‌رله‌مان کراوه به (په‌ڕڵه‌مان) (وشه‌ی ئێراق) وا لاسایی که‌ناڵی جه‌زیره و ئارهبیه ده‌که‌نه‌وه (ئێراق کراوه به عه‌راق... ئه گه‌ر باش گوێبیستی نه‌بیت، واده‌زانی مه‌به‌ستیان (عاره‌قی خواردنه‌وه‌یه.) که ناڵی KNN خویه‌کی تریشی گرتووه، خه‌ریکن له ئێراقچێتیدا، پێش سه‌رده‌مه‌که‌ی (ئاشی مه‌لا به‌ختیار) ئه‌ده‌نه‌وه، ماوه‌یه‌ک فیر ببوون، نه‌خشه‌ی ئێراقیان کردبووه، ئارمی ته‌له‌فیزیۆنه‌که‌یان. پاشان که‌وتنه به‌رنامه‌ی ئاره‌بی و (شوێنه‌واره دێرینه‌کانی لاتین ئامریکایان به زمانی ئاره‌بی) په‌خش ده‌کرد. وه‌کو ئاره‌ب که‌ناڵیان نه‌بێت و کورد خۆی له‌و شته‌ی زیادبێت... ئێستا که‌وتونه‌ته سه‌ر سه‌لماندنی کورد وه‌کو کوردی ئێرقی... ناوده‌به‌ن! و له ماڵپه‌ڕی سبه‌یشدا به زمانی داگیرکا‌ر ده‌دوین و ده‌نوسن.. به (گه‌ریلا) ده‌ڵین چه‌کدار. له‌و لاشه‌وه (شۆڕش حاجی) کۆنه جه‌لالی به بیانوی نانبڕاوانهوه، ده‌یانه‌وێت ده‌نگ بۆ (جه‌لال حیسامه‌دین) بده‌ن و بیکه‌نه‌وه به سه‌رکۆماری خیانه‌ت و پاشقول له کورد گرتن..!؟
له کاتی پروپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردندا، ئه‌م گۆڕان و جه‌لالی په‌ڕوباڵی یه‌کتریان لێکتدهوه و یه‌کتریان ئاوهرووتکرد. به دۆکۆمێنته‌وه پیشانیان ئه‌دا که تاڵه‌بانی چ جۆره خائین و مافیا و دزێکه. به‌ڵام ئێستا سه‌رانی جه‌لالی کۆن و گۆرانی ئێستا ده‌خوازن ئه‌و دز و پیاوخراپه بکه‌نه‌وه به نوێنه‌ری کورد. پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه، ئایا ئێوه‌ش هه‌مان درۆ و ساخته‌چێتی له‌گه‌ڵ کوردا ناکه‌ن..! ئه‌دی چۆن ئێوه له‌بری ئه‌وه‌ی که ئه‌و که‌سانه هه‌وڵی به دادگایکردنیان بده‌ن، که‌چی ده‌چن متمانه‌ی خه‌كی ئه‌ده‌نێ و ده‌یکه‌نه‌وه به‌و سه‌رۆک دزه‌ی که کاتی خۆی له‌و شوێنه‌وه ئه‌و دزی و خیانه‌تانه‌ی له کورد کردووه.؟
ئه‌ی ئیوه نه‌تانگوت:" جه‌لال دزی له بوجه‌دا کردووه..؟" ئه‌ی ئێوه نه‌تانوت:" جه‌لال و نوینه‌رانی کورد له به‌غا چیان بۆ کورد کردووه.؟" ئه‌ی چۆنه ئێستا خێره ئیوه‌ش درۆ له‌گه‌ڵ ده‌نگده‌رانی کوردا ده‌که‌ن و به بڕوبیانوی سوک و هه‌رزانه‌و ئه‌تانه‌وێت ببنه شه‌ریکی ئه‌و دزه‌ی که ئێوه ئه‌تانوت:" جه‌لال که‌رکوکیشی فرۆشت...!؟:
ئه‌گه‌ر وا نیه. ئێوه ئه‌بێت، له کوردستانه‌وه چاکسازی و متمانه‌ی کورد به‌رنه‌وه، نه‌ک له به‌غای پایته‌ختی ئه‌نفاله‌وه ..
میسریه‌کان ئه‌ڵین:"یبع بلخمسه، و یشتیری بلخمسه...الله یرزقک بین خمستین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست