سیخوڕی...!
Tuesday, 05/01/2010, 12:00
سیخوڕی یه‌کێکه له‌و دیارده نامرۆڤایانه‌ی که هه‌ندێک مرۆڤان رۆلی تیدا دهلێزن و بکه‌ره‌که‌ی به سیخوڕ ناو ده‌برێت.
کاری سیخوڕی له ژێر هه‌ر بڕه بیانویه‌کدا بێت، کارێکی نامرۆڤایانه و دژی ئازادیه‌کانی مرۆڤه.
ئه‌و مرۆڤانه‌ی که سیخوڕی ده‌که‌ن مه‌رج نیه، مرۆڤه هه‌زار و که‌مده‌سته‌کان بن، یان مه‌رج نیه مرۆڤی نهخوێندهوان بن. نا، زۆرجار ده‌بینین مرۆڤه ده‌سه‌لاتدار و خاوه‌ن پله‌کان ده‌که‌ونه زۆنگاوی سیخوڕیه‌وه، جا ئیدی گرنگ نیه ئه‌و سیخوڕیه بۆ کێیه، گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌و مرۆڤانه‌ی به‌م کاره هه‌ڵده‌ستن، ئه‌و مرۆڤانهنهن که هه‌ر له ده‌می زارۆکیهوه له باری په‌روه‌رده‌یی و ده‌رونیه‌وه له‌که‌دار و رووشاون، ئه‌م مرۆڤانه زۆرجار به‌خت یاوه‌ریانه ده‌گه‌نه ئاست و پله‌یه‌ک یان هه‌لێکیان بۆ هه‌ڵده‌که‌وێت، ئیتر لێره‌وه هه‌ست به‌وه ده‌که‌ن که تۆڵه‌ی رابردوویان که خراپ په‌روه‌رده‌کردن و رووخانی ده‌روونیه بکه‌نه‌وه، ئه‌م جۆره مرۆڤانه هه‌میشه له رووی ده‌روونیه‌وه نائارام و دوو کهرهکتاری دژ به‌یه‌کیان له جه‌سته‌دا دروست ده‌بێت، ئه‌م دوو کهرهکتاره هه‌میشه له جه‌نگدان، هه‌ر یه‌کێک له‌م کهرهکتارانه ده‌خوازێت له‌و جه‌نگه‌دا براوه بێت، به‌ڵام مه‌خان، رۆحی لوتبه‌رزی و ئه‌و پله‌وپایه و هه‌ڵکه‌وته‌ی که له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێ‌کرد، هه‌میشه شیرێکی له کێلان ده‌رهاتووه، بۆ تۆڵه سه‌ندنه‌وه له رابردو و سه‌رده‌می منداڵی و به نیازی ساڕێژکردنی خه‌وشی ده‌روونه رووخاوهکهیه. ئه‌م مرۆڤانه له رووی ده‌روونیه‌وه پێویستیان به چاره‌سه‌ر و رێنماییه‌کانی پیزیشکیه، به‌ڵام خۆ به‌گه‌وره‌زانین و شاردنه‌وه‌ی نه هێنیه که‌سیه‌کانیان وایانلێده‌کات وه‌ک ئه‌کته‌رێک وا خۆیان نیشانده‌ن، که رۆلی په‌یامبه‌ر و گاندی ده‌بینن و هێنده مرۆڤپهروهرهن، هه‌ر بۆیه‌ش هه‌میشه ده‌گه‌ڕێن به دووای په‌یڤ و وته‌ی مرۆڤه فه‌یله‌سوف و زاکاندا و، ئه‌و وته‌و په‌یڤانه ده‌که‌ن به په‌رژین بۆ که‌لاوه‌ی نوسین و بۆچوونه‌کانیان، نمونه‌ی ئه‌و مرۆڤانه زۆرن، با سه‌یرێکی حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن، فه‌رهاد پیرباڵ، مه‌هاباد قه‌راخی، سه‌رۆقادر و پۆڵا سه‌عید بکه‌ین ئه‌مانه هه‌ر هه‌موویان یه‌ک کهرهکتارن و هه‌مووشیان یه‌ک رۆلیان لێزاوه، بێگومان ئه‌گه‌ر سه‌ریری په‌روه‌ره‌کردنی زارۆیشیان بکه‌ین، جوداییه‌کی وا به‌دی ناکریت، مه‌گه‌ر له رووی پێکهاته‌ی له‌شه‌وه نه‌بێت، ده‌نا ره‌وشی ژیان و ئهتمهسۆری په‌روه‌رده‌یان تاراده‌یه‌کی زۆر لێک ده‌چێت. ئه‌و جۆره مرۆڤانه هه‌مێشه درۆزن و بێوه‌فان و هه‌موو هه‌وڵێکیان گه‌یشتن به پاره و سامانه، یه‌کێکه له ئامانجه سه‌ره‌کیه‌کانیان،جا گرنگ نییه گه‌یشتن به‌و سامانه سه‌رچاوه‌که‌ی له‌کوێوه بێت. یه‌کێک له خه‌سڵه‌ته‌کانی تری ئه‌م مرۆڤانه کۆیله‌یه‌تی و پاکانه و ناسهربهستهیه، ئه‌م مرۆڤانه ناتوانن سه‌ربه‌ست بژین، هه‌میشه حه‌ز به‌وه ده‌که‌ن که یه‌کێک کۆمه‌ڵیک به‌سه‌ریانه‌وه بێت و بریاریان له‌سه‌ر بده‌ن. هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌مانه له رووی بیرکردنه‌ووه و مێشکه‌وه، دوودهرکین، به کورتیه‌که‌ی مێێشکان وه‌ک قه‌وان ئاسا. ده‌بێت ده‌رزیه‌که هه‌ردوو دیویان لێبدات. واتا ماوه‌یه‌ک خۆیان به ره‌هبه‌ر و ماوه‌یه‌کیش که پرۆسێسی خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانه (به یه‌کجاری ده‌بنه کۆیله) و ئیتر لێره‌وه ده‌ستده‌که‌ن به به‌خشینه‌وه‌ی تاوان و درۆ و په‌یڤی هه‌ڵبه‌ستا و کاره نامرۆڤایه‌تیه‌کان تێوه‌گڵانی که‌سانی بێ‌تاوان ..تد. ئه‌م کارانه‌ش هه‌مووی بۆ رازیکردنی ئه‌و که‌س و کۆمه‌ڵانه‌ن گه ئه‌م سیخوڕه ته‌سلیم بووانه ده‌ستی ته‌سلم بوونیان بۆ هه‌ڵبڕیون. بێگومان دووای ئه‌وه‌ی که ئه‌م سیخوڕانه له به‌ره‌ی گه‌ل و مرۆڤایه‌تی دوور که‌ونه‌وه، ئیتر لای ئه‌و ده‌سه‌ڵاتداره‌ش باویان نامێنی، چونکه کاری سیخوڕی تاسه‌ر نیه‌و سنوورداره و له‌گه‌ڵ کاتدا رسواو بێبایه‌خ ده‌بێت. یه‌کێکله خه‌سڵه‌ته‌کانی تری سیخوڕی تێوه‌گلانی هاو خه‌بات یان هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی ژنانی دهوروپشتانه که بیان که‌ن به چه‌پکه گوڵی ده‌ستیان، بۆ پیشاندان و بردنه‌وه‌ی متمانه لای ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی که خۆی داوه به‌ده‌ستیه‌وه، ئه‌وه‌تا پۆڵا داوا له کاک (تاهیر شه‌ریف) ده‌کات هه‌مان ناپاکی وازیبکات. پۆڵا سه‌عید له رووی ئایدیاوه هێنده کۆنه‌په‌رسته، به وێنه‌ی ئه‌و زاوا کۆنه‌په‌رسته‌ی که چه‌رچه‌فی خوێناوی بوکی یهکشهوهی به ماڵان و ناو کۆڕوکۆمه‌ڵی پیاوه کۆنهپهرسرتهکانی هاو بیریدا ده‌گه‌ڕێنی و شانازی به پیاوه‌تی خۆیی و وه‌ک خۆیان وته‌نی به سفر کیلۆمه‌تری ژناکانیانهوه ده‌که‌ن که کچی کونهکراو بووه. به‌ڵام ئێستاش پۆڵا خوێنی بوکی یه‌کشه‌وه به دیوخانی جه‌لالی و مه‌لایی و داوێنپیس و دز و پیاو کوژهکاندا ده‌گێڕیت.
له ناو گه‌لانی تریشدا ئه‌م جۆره که‌سانه هه‌ن و هه‌ر ده‌شبن، با ناوی چه‌ند سیخوڕ بێنین، کیانوری سه‌رۆکی (پارتی توده ئێران) ((عهزلحاج) کۆمۆنستی ئێڕاق)، ئه‌م دوو سه‌رکرده خایانهتی مه‌زنیان له گه‌ل و نیشتیمان و هاو خه‌باته‌کانیان کرد. هه‌ڵسوکه‌وته‌کانی تاڵه‌بانیش بۆ ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که هه‌ر له هه‌مان خانه‌ی سیخوڕیدایه.
3.1.2010
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست