کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سیخوڕی...!

Sunday, 10/01/2010, 12:00


سیخوڕی یه‌کێکه‌له‌و دیارده‌نامرۆڤایانه‌ی که‌هه‌ندێک مرۆڤان رۆلی تیدا ده‌لێزن و بکه‌ره‌که‌ی به‌سیخوڕ ناو ده‌برێت.
کاری سیخوڕی له‌ژێر هه‌ر بڕه‌بیانویه‌کدا بێت، کارێکی نامرۆڤایانه‌و دژی ئازادیه‌کانی مرۆڤه‌.
ئه‌و مرۆڤانه‌ی که‌سیخوڕی ده‌که‌ن مه‌رج نیه‌، مرۆڤه‌هه‌زار و که‌مده‌سته‌کان بن، یان مه‌رج نیه‌مرۆڤی نه‌خوێنده‌وان بن. نا، زۆرجار ده‌بینین مرۆڤه‌ده‌سه‌لاتدار و خاوه‌ن پله‌کان ده‌که‌ونه‌زۆنگاوی سیخوڕیه‌وه‌، جا ئیدی گرنگ نیه‌ئه‌و سیخوڕیه‌بۆ کێیه‌، گرنگ ئه‌وه‌یه‌ئه‌و مرۆڤانه‌ی به‌م کاره‌هه‌ڵده‌ستن، ئه‌و مرۆڤانه‌نه‌ن که‌هه‌ر له‌ده‌می زارۆکیه‌وه‌له‌باری په‌روه‌رده‌یی و ده‌رونیه‌وه‌له‌که‌دار و رووشاون، ئه‌م مرۆڤانه‌زۆرجار به‌خت یاوه‌ریانه‌ده‌گه‌نه‌ئاست و پله‌یه‌ک یان هه‌لێکیان بۆ هه‌ڵده‌که‌وێت، ئیتر لێره‌وه‌هه‌ست به‌وه‌ده‌که‌ن که‌تۆڵه‌ی رابردوویان که‌خراپ په‌روه‌رده‌کردن و رووخانی ده‌روونیه‌بکه‌نه‌وه‌، ئه‌م جۆره‌مرۆڤانه‌هه‌میشه‌له‌رووی ده‌روونیه‌وه‌نائارام و دوو که‌ره‌کتاری دژ به‌یه‌کیان له‌جه‌سته‌دا دروست ده‌بێت، ئه‌م دوو که‌ره‌کتاره‌هه‌میشه‌له‌جه‌نگدان، هه‌ر یه‌کێک له‌م که‌ره‌کتارانه‌ده‌خوازێت له‌و جه‌نگه‌دا براوه‌بێت، به‌ڵام مه‌خان، رۆحی لوتبه‌رزی و ئه‌و پله‌وپایه‌و هه‌ڵکه‌وته‌ی که‌له‌سه‌ره‌وه‌ئاماژه‌م پێکرد، هه‌میشه‌شیرێکی له‌کێلان ده‌رهاتووه‌، بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌له‌رابردو و سه‌رده‌می منداڵی و به‌نیازی ساڕێژکردنی خه‌وشی ده‌روونه‌رووخاوه‌که‌یه‌‌. ئه‌م مرۆڤانه‌له‌رووی ده‌روونیه‌وه‌پێویستیان به‌چاره‌سه‌ر و رێنماییه‌کانی پیزیشکیه‌، به‌ڵام خۆ به‌گه‌وره‌زانین و شاردنه‌وه‌ی نه‌هێنیه‌که‌سیه‌کانیان وایانلێده‌کات وه‌ک ئه‌کته‌رێک وا خۆیان نیشانده‌ن، که‌رۆلی په‌یامبه‌ر و گاندی ده‌بینن و هێنده‌مرۆڤپه‌روه‌ره‌ن، هه‌ر بۆیه‌ش هه‌میشه‌ده‌گه‌ڕێن به‌دووای په‌یڤ و وته‌ی مرۆڤه‌فه‌یله‌سوف و زاکاندا و، ئه‌و وته‌و په‌یڤانه‌ده‌که‌ن به‌په‌رژین بۆ که‌لاوه‌ی نوسین و بۆچوونه‌کانیان، نمونه‌ی ئه‌و مرۆڤانه‌زۆرن، با سه‌یرێکی حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن، فه‌رهاد پیرباڵ، مه‌هاباد قه‌راخی، سه‌رۆقادر و پۆڵا سه‌عید بکه‌ین ئه‌مانه‌هه‌ر هه‌موویان یه‌ک که‌ره‌کتارن و هه‌مووشیان یه‌ک رۆلیان لێزاوه‌، بێگومان ئه‌گه‌ر سه‌ریری په‌روه‌ره‌کردنی زارۆیشیان بکه‌ین، جوداییه‌کی وا به‌دی ناکریت، مه‌گه‌ر له‌رووی پێکهاته‌ی له‌شه‌وه‌نه‌بێت، ده‌نا ره‌وشی ژیان و ئه‌تمه‌سۆری په‌روه‌رده‌یان تاراده‌یه‌کی زۆر لێک ده‌چێت. ئه‌و جۆره‌ مرۆڤانه هه‌مێشه‌درۆزن و بێوه‌فان و هه‌موو هه‌وڵێکیان گه‌یشتن به‌پاره‌و سامانه‌، یه‌کێکه‌له‌ئامانجه‌سه‌ره‌کیه‌کانیان،جا گرنگ نییه‌گه‌یشتن به‌و سامانه‌سه‌رچاوه‌که‌ی له‌کوێوه‌بێت. یه‌کێک له‌خه‌سڵه‌ته‌کانی تری ئه‌م مرۆڤانه‌کۆیله‌یه‌تی و پاکانه‌و ناسه‌ربه‌سته‌یه‌، ئه‌م مرۆڤانه‌ناتوانن سه‌ربه‌ست بژین، هه‌میشه‌حه‌ز به‌وه‌ده‌که‌ن که‌یه‌کێک کۆمه‌ڵیک به‌سه‌ریانه‌وه‌بێت و بریاریان له‌سه‌ر بده‌ن. هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌مانه‌له‌رووی بیرکردنه‌ووه‌و مێشکه‌وه‌، دووده‌رکین، به‌کورتیه‌که‌ی مێێشکان وه‌ک قه‌وان ئاسا. ده‌بێت ده‌رزیه‌که‌هه‌ردوو دیویان لێبدات. واتا ماوه‌یه‌ک خۆیان به‌ره‌هبه‌ر و ماوه‌یه‌کیش که‌پرۆسێسی خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانه‌(به‌یه‌کجاری ده‌بنه‌کۆیله‌) و ئیتر لێره‌وه ده‌ستده‌که‌ن به‌به‌خشینه‌وه‌ی تاوان و درۆ و په‌یڤی هه‌ڵبه‌ستا و کاره‌نامرۆڤایه‌تیه‌کان تێوه‌گڵانی که‌سانی بێتاوان ..تد. ئه‌م کارانه‌ش هه‌مووی بۆ رازیکردنی ئه‌و که‌س و کۆمه‌ڵانه‌ن گه‌ئه‌م سیخوڕه‌ ته‌سلیم بووانه‌ده‌ستی ته‌سلم بوونیان بۆ هه‌ڵبڕیون. بێگومان دووای ئه‌وه‌ی که‌ئه‌م سیخوڕانه‌له‌به‌ره‌ی گه‌ل و مرۆڤایه‌تی دوور که‌ونه‌وه‌، ئیتر لای ئه‌و ده‌سه‌ڵاتداره‌ش باویان نامێنی، چونکه‌کاری سیخوڕی تاسه‌ر نیه‌و سنوورداره‌و له‌گه‌ڵ کاتدا رسواو بێبایه‌خ ده‌بێت. یه‌کێکله‌خه‌سڵه‌ته‌کانی تری سیخوڕی تێوه‌گلانی هاو خه‌بات یان هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی ژنانی ده‌وروپشتانه‌که‌بیان که‌ن به‌چه‌پکه‌گوڵی ده‌ستیان، بۆ پیشاندان و بردنه‌وه‌ی متمانه‌لای ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی که‌خۆی داوه‌به‌ده‌ستیه‌وه‌، ئه‌وه‌تا پۆڵا داوا له‌ (تاهیر شه‌ریف) ده‌کات هه‌مان ناپاکی وازیبکات. پۆڵا سه‌عید له‌رووی ئایدیاوه‌هێنده‌کۆنه‌په‌رسته‌، به‌وێنه‌ی ئه‌و زاوا کۆنه‌په‌رسته‌ی که‌چه‌رچه‌فی خوێناوی بوکی یه‌کشه‌وه‌ی به‌ماڵان و ناو کۆڕوکۆمه‌ڵی پیاوه‌کۆنه‌په‌رسرته‌کانی هاو بیریدا ده‌گه‌ڕێنی و شانازی به‌پیاوه‌تی خۆیی و وه‌ک خۆیان وته‌نی به‌سفر کیلۆمه‌تری ژناکانیانه‌وه‌ده‌که‌ن که‌کچی کونه‌کراو بووه‌.‌ به‌ڵام ئێستاش پۆڵا خوێنی بوکی یه‌کشه‌وه‌به‌دیوخانی جه‌لالی و مه‌لایی و داوێنپیس و دز و پیاو کوژه‌کاندا ده‌گێڕیت.
له‌ناو گه‌لانی تریشدا ئه‌م جۆره‌که‌سانه‌هه‌ن و هه‌ر ده‌شبن، با ناوی چه‌ند سیخوڕ بێنین، کیانوری سه‌رۆکی (پارتی توده‌ئێران) ((عه‌زلحاج) کۆمۆنستی ئێڕاق)، ئه‌م دوو سه‌رکرده‌خایانه‌تی مه‌زنیان له‌گه‌ل و نیشتیمان و هاو خه‌باته‌کانیان کرد. هه‌ڵسوکه‌وته‌کانی تاڵه‌بانیش بۆ ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که‌هه‌ر له‌هه‌مان خانه‌ی سیخوڕیدایه‌.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە