کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە لایەنگرتووەیەكی یەكگرتووەوە بۆ ئەحسەنی شیخ جمال شیخ عوسمان نقشبندی

Tuesday, 03/04/2012, 12:00




تیبینى/ ئەوەى دەینووسم تەنها خۆم لێی بەرپرسیارم .
من تەنها وەك ڕاى سەربەخۆى خوم و وەك لایەنگرێكى(ئەندام نیم) دلسۆز و ڕاستى یەكگرتووی ئیسلامی هەندێك تیبینی دەخەمە بەردەم ئەحسەنی شیخ جمال و ڕای گشتى خەلكی كوردستان لە كاتیكدا من لە سوید زۆر چاك ئەحسەن دەناسم .و خەلكی هەورامانم لە كوردستان.
یەكەم / تۆى بەناو موسڵمان و خەمخۆرى تەریقەت و ئایین , نەتتوانى سلاوێكى ئایینیانە و ئیسلامیانەو كوردەواریانە بكەى لە خەلكی كوردستان پێش نووسینەكەت , هیچ نەبێت بڵێیت (سلاوى خواتان لەسەر)
دووەم/ ناوەڕۆكی نامەكەت زۆر بێ بنەماو دوورە لە هەموو ڕاستیەكەوە و لەوە ناچێت یەكێك نوسیبێتى كە هۆشی لای خۆى بێت .......؟دەیان شتت تێكەڵ كردوە بەسەر یەكدا هەمووى بێمانا .
سێهەم / زۆر باسی یەكبوون و تەباییى و ئاشتەوایت كردووە كەچی نامەكەت پڕە لە قین و ڕق و بوغز و هەڕەشە , هەروەك ئەوەى بانگەوازی جەنگ بكەیت بەرامبەر یەكگرتووى ئیسلامی و ئەو كەسانەى ناوت هێناون ,بۆچی چی بووە چیان لێكردوویت .
چوارەم/ یەگگرتووى ئیسلامی كوردستان كە خۆى ئیعلان كرد پێویستى بە هیچ كەس و لایەن و حیزب و مەزهەب وولات و عەشرەتێك نەبووە پشتیان پێ ببەستێت تەنها هاوكارى خواى گەورە نەبێت تا ئەوەندە نەش و نمای كرد ئێستا علمانیەكان هەزار و یەك حسابی بۆ دەكەن و تاقە خەمی گەورەى علمانیەكانە لە كوردستان چونكە دەزانن تاقە ئالتەرنەیتڤی ئەوانە لە داهاتوودا پشت بە خواى گەورە , بۆیە یەكگرتو خۆى جێی خۆى كردوەتەوە لە دڵی موسڵمانانى كوردستان پێویستى بەم و ئەو نیە .هەر پەیوەندى و سەردانێك بكات تەنها بۆ بلاوكردنەوەى گیانی برایەتی و خۆشەویستیە نەك وەك ئەوەى تۆ تەفسیری ئەكەیت .
پێنجەم/یەكگرتوو تا ئەم ساتە وەختە هێرشى نەكردۆتە سەر هیچ لایەنێك و ئازارى بۆ یەك كەس نەبووە و زیانی بەكەس نەگەیاندووە .وە شانازی دەكات بە هەر باگ گراوندێكى فكری و فەلسەفی و ئایینى كە لەسەری دەڕوات كە بخوات بە سوودى میللەت و ئایین لە كوردستان , و زۆر بە سەربەخۆیی و ڕوونی كاردەكات وە دۆست و دوژمن نەهجی میانەڕەوی ئاشتی خوازی یەكگگرتوو دەزانێت , تا ئەو ڕادەیەی كە دەیان زوڵم و زیان و كوشتن بەرامبەرى كراوە و بێدەنگ بووە تەنها لە ڕوانگەى پاراستنی ئاشتی و سەقامگیربوونى بارودۆخی كوردستان و نەبردنى بەرەو هەڵدێر وچاكترین نموونە ئەو ڕووداوانەى دوایی بادینانە .
شەشەم/ ئاخر ئەگەر هۆشت لای خۆت بوایە چ ڕەوای حەقە كارێك كە تاقمێك كردوویەتى ئەیسەپێنى بەسەر یەكگرتوودا كە هەموو كەس دەزانێت ,كێ ئەو كارە ناشرینەى كرد لە دەرهێنانى ڕوفاتی پیرانی تەریقەت لە هەورامان , كێ ئەو حەقەى دا بەتۆ ئەو دادگاییەبكەیت و ئەو حوكمە بدەیت , بەڕاستى بێئاگایت .ئەوە من و گشت لایەنگرانی یەكگگرتووبوین لە هەورامان كە ئامادەبووین لە مەراسیمی بردنەوەى محاسنی شەریفە(تاڵی مووی ڕیشی پێغەمبەر د,خ) بۆ بیارە و گەرانەوەى ڕوفاتەكان بۆ شوێنەكانیان , ئەوە یەكگرتوبوو كە دەیان بروسكەى ڕیسواییكردنى ئەو كارەى نارد , ئەى تۆ لە كوێ بوویت .
تەنها بۆ شهادەتى مێژوو (ئەو كاتەى محاسنی شەریفە گەیشتە ملەگاى چنار لە بیارە لەبەر پڕبوونی جادەكە بە ئوتومبیل مەجبوور دایانگرت و مەرحوم مامۆستا مەلا عوسمان عبدالعزیز(خواى گەورە بەبەهەشی شاد بكات) وەریگرت و خستیە سەر سەرى بە نیازی ئەوەى بیبات تا خانەقا بەلام بە هۆى پەلامارى خەلكەوە خەریك بوو ببێت بەژێر پێوە تا بەڕێز كاك (حاجی ئەحمەدی عەبەدەلاك)ى سۆفی وەریگرت و خستیە سەرسەرى و بردی بەرەو خانەقا) ئەوە ئیمەین هەمووكەسمان خۆش دەوێت نەوەك قین لە دلێكى وەك تو ئەو رۆژە گشت لایەنەكان وەك برا ئامادەبوون , خێر لەوەدا بوو تۆ لەوێ نەبوویت ئەگینا شەڕێكت هەلئەگیرسان وەك كارى پێشووت و هەمیشە .
حەوتەم / یەكگرتوو حزبێكى سیاسیە دید و بۆچوونی خۆی هەیە بنەما سەركیەكانى ئەتیكی سیاسەت و حزبایەتى و دینداری و نیشتمانی و كۆمەلایەتی خوى بەڕێوەدەبات بەو شێوەیەى بگونجێت لەگەل ئایدیای خۆى , سەردانى گشت لایەن و كەسایەتى سیاسی و كۆمەلایەتى دەكەن ئیسلامی و علمانی , پێم سەیرە وا تەفسیر بكرێت كە بوون و نەبوون و مان و نەمانى یەكگگرتوو لەسەر سەردانێك وەستا بێت بچێت بۆلای لایەنێك یان نەچێت .
هەشتەم / لەگەل ئەوەى دید وبۆچوونى جیاواز هەیە لە فكرى دەعوەی ئیسلامیدا بەلام یەكگرتوو تا ئەوپەرى سنوور ریزی هەیە بۆ گشت لایەنە فكریەكانى تر و لەوانەش ئەهلی تەریقەت و تەێەوف ,خودی باپیرى مامۆستا ێلاح الدین یەكەم خۆشەویستى پیرانی بیارە بووە , وەخێزانى لە نەوەى شیخانى بیارەیە و دەیان تیكەلاوى خزمایەتی هەیە لە نێوان برایانى یەكگگرتوو و نەوەى شێخانى نەقشبەندی سەرجەم زانا عیرفانیەكانى وەك غەزالی مەرجەعی گەورەی یەكگگرتوون , بەراستى فكرێكى هەرزەكارانەیە كە دەتەوێت تۆوی دوژمنایەتى بچێنیت لە و نێوانەدا كە باوی نەماوە .
نویەم / بەڕێزتان واباشە نە بەناوی ئەندامی خانەوادەى بەرێزى نەقشبەندیەوە قسەبكەن و نە بەناوی ئاینی پیرۆز چونكە بەتایبەت خودی خۆت زۆر دوورى لە هەردووكیانەوە .
دەیەم / ئەگەر رابردووی یەكێك پێویست بكات باس بكرێت و نامەى ئەعمالی بخوێنرێتەوە ئەوە جەنابتی , ئەوە یەكگگرتوو نیە كە چەكی بۆ بەعس هەلگرتبوو ڕۆژانە پاسدارى ئێرانی ئەكوشت و گوێكانی ئەقرتان و دەیفرۆشتەوە بە بەعس ,ئەوە یەكگرتوونەبوو كە فكری كۆمۆنستی بڵاو ئەكردەوە , ئەوە یەكگگرتوو نەبوو كە سەدان شەو لە مەیخانەكان بە چواردەست ئەهێنرایەوە مالەوە و لە قومارخانەكان بە گیرفان بەتالی فرێئەدرایە دەرەوە.ئەوە یەكگرتوو نیە كە لەلایەن ئیتلاعات و میتەوەبەكرێگیرابێت و وا خۆشی دەرخات هەلسوڕاوی پەكەكە و پژاكە براكەم بێ دەنگ بیت باشترەو بەخۆتا بچۆرەوە ئەوەى ماڵى لەشووشە بێت بەرد ناگرێتە خەڵك و دەمت بشوو ئینجا باسی یەكگرتوو بكە دەستنوێژبشۆ كە قەت نەتشتووە ئینجا دووركعات نوێژى تەوبە بكە .
حاشا خەمخۆرى خانەوداى نەقشبەندی نیت و حەیفە ئەو خانەوادە بەڕێزە تۆى تیا هەلكەوتویت ,ئەى بێزەحمەت پێمان نالێیت كی جەنابتی كردووە بە دەمراستى ئەوخانەوادەیە و بەناوی ئەوانەوە قسە ئەكەیت .؟من زۆریان لێ دەناسم هیچ كات نەیان ووتووە جەنابت ووتە بێژى ئەو خانەوادەیەیت.
دەیەم / تۆیەك بە تەمەنت كوردستانى باشوورت نەدیوە و هەوات لێ هەڵنەمژیوە و تیا لەدایك نەبوویت چ كارێكت هەیە پێوەی , ئاوا خەمخۆرى تەبایی كوردستانی كە حزب و بنەماڵەیك بكەى بەگژ یەكدا ئافەرین عەقل .
كاتێك ئەو تاقمە ڕوفاتەكانیان دەرهێنا بەرێزت لە كوێ بویت , بۆ نەهاتیتەوە چەك هەلگریت و دفاع بكەیت و گوێیان ببریت وەك چون هی پاسدارەكانت ئەبری و ئەتكوشتن بشكوژرایتایە شەهید ئەبوویت , بەس خوا ئەزانیت ئەو كاتە لە شەوە ساردەكانى سوید لە كوێ بوویت و مەشغولی چی بوویت وەك كارى هەمیشەییت و ئیستاشت كە زۆر ئاگادارم .
یانزە/ ئەوە چ نەجابەت و ڕەسەنایەتیەكە تیاتایە كە لەسایتێكى جیهانیەوە هێرش ئەكەیتە سەر خزمی پلەیەكی خۆت , ئاخر تفی بەرەو ژووركە ناوچاوت دەگرێتەوە , خۆتی پێ سوك دەبیت ئەى فامیدە.
لە كۆتاییدا دەڵێم تو چیت و تۆ كێییت تا بە هەشت و جەهەنەم دابەش بكەیت بەسەرخەڵكا .گرنتی ئەوەت لە كوێ هێنا كە ئێمە سەرلێشێواو و ئەهلى دۆزەخینى و بەڕێزتان لە بە هەشتا تۆزێك لە خوار عەرشەوەن . براكەم خواى گەورە دەفەرموێت :(قل اعملوا فسیرى الله عملكم و رسولە والمۆمنون) ئەزانم تێناگەى واتە : ئەى پێغەمبەر بە خەلكی بڵێ كار بكەن ,پاشان كارەكانتان باش ئەبینرێت (چاك یان خراپ) لەلایەن خوا و پێغەمبەر و ئیماندارانەوە .
لە خواى گەورە داواكارم هیدایەتى ئێمەو ئێوەش بدات و كار بە عەقل بكەین ,نەوەك بە عاتیفەو هەستى هەرزەكارانەوە .
والسلام علیكم

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە