وون بوونی فڕۆکه‌وانه‌کان،ڕاستیه‌کی گرنگ زۆریش گرنگ که په‌یوه‌نده به جه‌لاله‌وه..
Saturday, 28/03/2009, 12:00
زۆر قسه‌و باسی جۆراو جۆر بڵاو کراوه‌ته‌وه ده‌رباره‌ی وون بوونی ئه‌م فڕۆکه‌وانانه ی که به هه‌زاران کوردیان له‌ناو بردوو وه تاکاو ئێستا به هه‌زاران ده‌تلێننه‌وه به ئازاری ئه‌م ئه‌م چه‌که ژه‌هراویانه‌ی که به‌کارهێنران له هه‌ڵه‌بجه‌وه گۆته‌په‌و بالیسان. هیچ که‌سێک پرسیاری نه‌کرد،ئایا بۆچی هه‌تاکو ئێستا هیچ سه‌رکرده‌یه‌کی کورد ده‌رباره‌ی وون بوونی ئه‌م فڕۆکه‌وانانه نه‌هاتنه دووان له سه‌ر چه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنه کوردیه‌کان، یاخود له میدیا کوردی به‌گشتی؟ هه‌ر ئه‌مه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی که کورد به جارێک بێ نرخ بێت له‌لای عه‌ره‌ب، ئه‌گه‌ر سه‌رکرده کورده‌کان خۆیان تاوانبارانی میلله‌ته‌که‌یان وون به‌که‌ن ده‌ها، عه‌ره‌به‌کان چۆن ته‌ماشامان بکه‌ن؟!!! له‌وانه‌شه هه‌ندێ که‌س له بیری نه‌مابێت وه یاخود زانیاری نه‌بێت که چی ڕوویدا له‌کاتی کیمایا بارانه‌که‌دا وه چۆن؟ ئه‌و پرسیاره‌شتان له بیر چوو که بۆچی به تایبه‌تی له هه‌ڵه‌بجه هیچ پێشمه‌رگه‌یه‌ک یاخود سه‌ربازێک به‌ر ئه‌م کیمیاویه نه‌که‌وت؟ به‌ڵێ ئه‌م پرسیاره من ده‌یکه‌م وه هه‌وڵده‌دم ئه‌و زانیارییه‌ی که له ئه‌ستۆمدایه بڵاوی بکه‌ومه‌وه. که‌کاتێک یه‌کیه‌تی نیشتمان کوردستان هه‌ڵه‌بجه‌یان گرت،ده‌بێ ئه‌وه‌ش بلێم که‌به یارمه‌تی پاسدارانی ئێران،چو‌نکه ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌نووسم ،مانای ئه‌ویه درۆ ده‌که‌م وه ده‌مه‌وێ دوور بکه‌ومه‌وه له ڕاستی، بۆ زانیاری که من خۆشم ئه‌ندانی یه‌کیه‌تی نیشتیمانی کوردستانم. که کاتێک پاسدارنی ئێران له‌گه‌ڵ یپێشمه‌رگه‌کانی یه‌کیه‌تیدا هه‌ڵبجه‌یان گرت به شاهیدی چه‌ندین سه‌رکرده‌ی تر که خۆیان ئاماده بوون وه تاکو ئێستاش هه‌ر ماون وه ئاگاداری ئه‌و مقۆ،مقۆ به تونده بوون که له‌نێوان نه‌وشیروان موسته‌فا و جه‌لالدا ڕویدا،کاک نه‌وشیروان خۆی گه‌یانده لای جه‌لال وه به توڕه‌یوه به جه‌لالی ڕاگه‌یاند له‌و کاته‌دا کاک نه‌وشیروان چه‌ند کاغه‌ێکی به‌دسته‌وه بوو ، ئه‌م کاغه‌زانه‌ی فڕێدایه سه‌رمێزه‌که‌ی جه‌لال،ئه‌توانم بڵێم فڕیی دایه سه‌ر سه‌رو چاوی جه‌لال، وه پرسیاری کرد که به چ ڕوویه‌که‌وه وه به چ مافێکه‌وه پاسدارانی ئێرانیت هێناوه‌ته هه‌ڵه‌بجه ؟ ه به توڕه‌یه‌وه گوتی که ته‌نها بۆ ترساندنی جه‌یشی عێراقه و به زووترین کات ده‌رده‌چن له هه‌ڵه‌بجه، به‌ڵێ راسته پاسداران ده‌رچون به‌ڵام جه‌لال فه‌رمانی ده‌رکرد که پێشمه‌رگه چوارده‌وری هه‌ڵه‌بجه بگرێ وه نه‌یه‌ڵی که‌س ده‌ربچێ له‌م شاره مه‌نکوبه. به‌م جۆره که‌س نه‌یتوانی ده‌ربچێ وه به مو‌که‌به‌ره‌ش پێشمه‌رگه‌کانی یه‌کیه‌تی هاواریان ده‌کرد که که‌س بۆی نیه ده‌ربچی له هه‌ڵه‌بجه به ئه‌مری ه جه‌لال، ئه‌و کاته بیری نه‌کردوه که سه‌دام ئه‌وه‌نده دره‌ندیه که کیمیاوی به‌کار دێنێ،وه ده‌زانی هه‌ر وه‌کو ساڵی 74 له قه‌ڵادزێ، حکومه‌تی به‌غدا به تۆپی کلاسیکیانه ئه‌و شاره بۆمبا باران ده‌کات، وه جه‌لال وا بیری کرده‌وه که ئه‌گه‌ر دانیشتوانی هه‌ڵه‌بجه بمێننه‌وه له‌شاره‌که، ئه‌وا جه‌یشی عێراقی کیمیاوی به‌کار ناهێنێت، به‌ڵام ه بیر کردنه‌وه‌که‌ی به هه‌ڵه‌دا چوو. نه پێشمه‌رگه، وه نه پاسدار نه‌مابوون له شار به ئه‌مری ه ،چو‌نکه ده‌یزانی شتێک ڕوده‌دات،ئه‌وه‌بوو له 16 /3 /1988 دا هه‌ڵه‌بجه به بۆمبی کیمیاوی بۆمبا باران کرا. ئێستا له پێناوی وون بوونی ڕاستیه‌کان، به فه‌رمانی جه‌لال تاوان بارانه‌کان ، فڕۆکه‌وانانه وون بوون ،وه هه‌روه‌ها شێخ جه‌عفه‌ر به‌رزنجیش که له‌و کاته‌دا موحافیزی سلێمانی بوو وه ئاگاداری زۆر زانیاریه ده‌رکران بۆ ده‌روه‌ی عێراق یاخود بۆ ده‌ره‌وه‌ی کوردستان.ده‌بێت ئاگاداری ئه‌و راستیه بێن که فڕۆکه‌وانه‌کان وه شێخ جه‌عفه‌ر زۆر به ئاسانی ده‌یان توانی جه‌لال تووشی کێشه به‌که‌ن له لای دادگای گشتی له به‌غداد ، وه هه‌روه‌ها پارتی دیمۆکراتی کوردستانیش ئاگاداری ئه‌و راستیه‌ن. بێگومان بۆ ڕونکردنه‌و له‌م دۆسێ گرنگه جه‌لال به هیچ جۆرێک دانی پێدا نانێ وه وه‌ڵامی هیچ پرسیارێک ناداته‌وه ده‌رباره‌ی ڕوداوه‌کان ،به‌ڵام کاک نه‌وشیروان ماوه وه ده‌توانێت ئه‌م زانیاریانه‌ی که نوسیومه به‌توندی بکات وه زانیاری تریش بلێ،که پێوسیته له‌سه‌ر شانی ڕونی بکاته‌وه ،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌م کووت کردن له ڕاستیه‌کان مانای خیانه‌ته له هه‌موو کورد کوردستان.
سلێمانی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست