مەحمود سەنگاوی پێی وتین: ژنە قەحپەكانی پاشماوەی ئەنفال
Saturday, 02/05/2009, 12:00
ئەوە ماوەی چەند ڕۆژێكە خەریكە دڵم دەتەقێت شتێك كە گڕی تێبەرداوم ئەمەوێت لەم سایتە بەڕێزەوە بڵاوی بكەمەوە: ئەوە بوو چەند ڕۆژێك پێش ئێستا وەكو كەسوكاری ئەنفال وتیان دەتانبەینە لای مام جەلال، ئیتر لە گەرمیانەوە چووین بۆ ئەوەی مام جەلال ببینین كەچی وتیان مام جەلال چووە بۆ بەغداد، بۆیە مەحمود سەنگاوی هات لە گەڵمان دانیشت و هەر لە خۆیەوە كەوتە جنێودان و سووکایهتیی پێکردنمان و وتی: ئەو ڕۆژە لە كاتی هێنانەوەی ڕوفاتی ئەنفالەكان كۆمەڵێك ژنی قەحپەی پاشماوەی ئەنفال ویستویانە بەردبارانمان بكەن. ئەگەر ئەو قەحپانە ئازابوونایە با بەردبارانیان بكردینایە، ئەبێ 200 كەسم لییان بكوشتایە.
ئینجا دەستی كرد بە جنێۆدان بە كەناڵی كی ئین ئین وتی: ئەو كەناڵە میتی توركی بەڕێوەی دەبات، بۆیە من وەكو كەسوكاری ئەنفالێكی گەرمیان لەو ڕۆژەوە زۆر دڵم پڕبووە ئینشائڵا ئەوەندەی نەماوە مەحمود سەنگاوی و هاوشیوهکانی به تۆڵهی میللهت دهگهن، چونکه مهحمود بۆ خۆی یهکێکه لهوانهی كە داڵدەدەری جاش و موستەشارەكان ئهدات، لەوانەش فەتاح بەگی جاف.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست