ڕۆژی ٨ / ٤ / ٢٠١٥ لە سایتی کوردستان پۆستدا ناوی نزیکەی ٢٢٥٠ بە ناو نووسەر و ڕۆشنبیر و هونەرمەند بڵاوکردۆتەوە ، کە داوای مانەوەی مەسعود بارزانی لە پۆستەکەی ئەکەن و لایان وایە بە مانەوەی ناوبراو یەکڕیزیی و تەبایی و خۆشگوزەرانی لە کوردستاندا دەپارێزرێت . بە داخەوە ئەم هەلپەرستانە لە بەردەمی ڕاستییەکاندا چاو و گوێی خۆیان کوێر و کەڕ کردووە و وەک ئەوەی نەزانن ، کە هۆکاری سەرەکی ئەم حاڵەی ئەمڕۆی کوردستان دووچاری هاتووە مەسعود و بنەماڵە خۆسەپێنەرەکەی نەبن .یەکێک لەو کەسانەی داوای مانەوەی مەسعود بارزانی...
بە گوێرەی ئەو هەواڵ و دەنگۆییانەی کە لە کوردستانەوە هاتوون،ئەندامی کارامەو چالاکی مەکتەبی سیاسی حیزبی شیوعی کوردستانی جەلال دەباغ وازی لە حیزب هێناوەو دوای دەیان سال لە تێکۆشان لەناوحیزبی شیوعی عیراق و کوردستانی ،سەری خۆی هەڵگرتوەو شڕو شیتاڵی داوە بە کۆڵییاو چۆتە لای زەحمەت کێشان وە لەسەر لیستی ئەوان...