کــــــــــۆمیته‌ی پشــــــتیوانی له لیســــــــــتی گـــــــــــــۆڕان-وڵاتی به‌ریتانیا له شاری کۆڤێـــــــــــــنتری.
Thursday, 16/07/2009, 12:00
شه‌ممه ڕێکه‌وتی 11/07/2009 کۆمیته‌ی پشتیوانی له لیستی گۆران، له شاری کۆڤێنتری له ووڵاتی به‌ریتانیا، کۆڕ‌و سیمینارێکی فراوانی بۆ ڕه‌وه‌ندی کورد له‌و ناوچه‌یه‌و ده‌وروبه‌ری ئه‌نجامدا،
سه‌ره‌تا خوله‌کێک بۆ گیانی قوربانییای ڕێگای ڕزگاری بۆ کوردستان و سه‌رجه‌م پێشمه‌رگه‌و شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌کان وه‌ستان به پێوه، دوابه‌دوای وه‌ستانه‌که کۆڕه‌که له‌لایه‌ن به‌ڕێز عه‌تا قه‌زاز وتاری کۆمیته خوێندرایه‌وه‌و لاله‌یه‌ن به‌ڕێزیانه‌وه کۆڕه‌که به‌رده‌وامی خۆیدا به به‌رنامه‌کانی و له ده‌سپێکیدا به‌ڕێز دکتۆر ئارام باسێکی له سه‌ر ته‌وه‌رو پرۆسه‌ی دیموکراسی کرد له کوردستان و تیشکی خسته سه‌ر پێویستی گۆڕان و چۆن چۆنی کارکردن بۆ سه‌رکه‌وتنی ئه‌و پڕۆسه‌یه، گۆڕان له سه‌رجه‌م ڕوه ئیدارو حوکمیه‌کانه‌وه وه‌ک په‌رله‌مان و سه‌رجه‌م ده‌م و ده‌زگا حوکمیه‌کان، که له ئێستادا به ئاقارێکی حیزبی‌دا ملی رێگای گرتوه، دوره له ناوه‌رۆکی کاری یاساییانه‌ی خۆی، دوابه‌دوای به‌ڕێزیان خاتو کوێستان به شێوه‌یه‌کی زانستیانه‌و له چوارچێوه‌ی پلاتفۆڕمێکی شیکاریانه‌دا باسی له ته‌وه‌رێکی گرنگین و هه‌ستارکرد، که ئه‌ویش ڕۆڵ و ئه‌رک و کاره‌کانی ژنانی کورده له تاره‌وگه‌و له ناوه‌وه‌ی کوردستان،که چۆن ده‌بێت وه‌ک چۆن له ڕابردودا بونی خۆیان له ناو واقیعی ڕوداوه‌کان هه‌بوه‌و نیشانداوه، ئێستا زه‌مینه‌ی گۆڕان ده‌توانێت مه‌ودای فراوانتر بکات بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ی که ده‌بێت ژنان و خانمانی کوردیش شان به‌شانی پیاوان ڕۆڵ و ئه‌رکه‌که‌نای خۆیان بخه‌نه گه‌ڕ له گشت ڕوه ئیداری و گشتیه‌کانه‌وه، هه‌وڵبدرێت ژنانی کورد زیاتر خۆیان کارا بکه‌ن بۆ به‌ره‌وپێشخستنی باری کۆمه‌ڵایه‌تیو فه‌رهه‌نگی و ڕامیاری و زیاتر بایه‌خدان به به‌رنامه‌و ناوه‌رۆکی لیستی گۆران به تایبه‌تی، دوابه‌دوای به‌ڕێز خاتو کوێستان، به‌ڕێز سیروان که‌رکوکی به شێوه‌یه‌کی بابه‌تیانه‌و به ناوه‌رۆکی قوڵی بابه‌ته هه‌ستیاره‌کانی ئێستای کوردستان دواو به‌ڕێزیان جه‌ختی له سه‌ر بێبه‌رنامه‌ی و ناوه‌رۆکی ئه‌و ده‌ستوره کرد، که حوکمه‌تی واده به‌سه‌ر چوی هه‌ریــم له کاتی تێپه‌ڕاندنی واده‌ی کارکردنی خۆیدا، به سه‌ر خه‌ڵکی کوردستاندا بیچه‌سپێنن، به‌ڵام خۆشباختانه ئێستا تاکی کورد زۆر زیره‌کانه و به وریاییه‌وه مامه‌ڵه له گه‌ڵ ڕوده‌وه‌کان ده‌کات،دوابه‌دوای به‌ڕێز کاک سیروان که‌رکوکی، کاک سه‌رکه‌وت مۆریاسی باسی له دابڕانی ڕه‌وه‌ندی کوردی کرد له گه‌ل حوکمه‌ت و نوێنه‌رانیان له تاراوگه، که چۆن ده‌سه‌ڵات هه‌میشه ڕێگری کردوه، له بونی لۆبییه‌کی کوردی که کار بکات بۆ سه‌رجه‌م کورده‌کانی تاراوگه و پاشانیش به تاوانێکی گه‌وره‌ی زانی که حوکمه‌ت جارێکی دیکه لاوان و خه‌ڵکه‌که‌ی خۆی فه‌رامۆشکردوه، له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان، که ئه‌مه خۆی له خۆیدا، تاوانێکی گه‌وره‌یه، به‌و پێیه‌ی که کورده‌نی تاراوگه نشین هه‌تا ئێستا توانیویانه ڕۆڵی کاراو گرنیگ بگێڕن ، به‌ڵه‌م به داخه‌وه ده‌سه‌ڵات و حوکمه‌تی هه‌رێم له تاراوگه هێنده‌ی خۆی به حیزب‌و ده‌سه‌ڵاتی تاکه که‌سیه‌وه خه‌ریک کردوه نه‌یتوانوه کار بۆ کوردستانیان بکه له سه‌ر ئه‌ساسی لۆبی کوردی، دوابه‌دوای به‌ڕێزیان ده‌رگای پرسیار‌و وه‌ڵام به ڕوی ئاماده‌بوانو گۆڕاخوازاندا کرایه‌وه‌و هاوڵاتیان به پرسیار و وه‌ڵامه‌کان توانیان شێوازێکی دیکه له ڕوی ده‌وڵه‌مه‌ندی و گه‌رم و گوڕی کۆڕه‌که‌وه پیشان بده‌ن، دوابه‌دوای کۆڕه‌که سه‌رجه‌م ئاماده‌بوان و گۆڕان خوازان به ئاهه‌نگ و گۆڕانی و هه‌ڵپه‌ڕکێ هاوپشتی و سۆز و به‌ڵێنیان دا که کار بۆ سه‌رخستنی ئه‌و پرۆسیه بکه‌ن و به‌رده‌وام بن له کارکردن بۆ سه‌رکه‌وتن و به‌ره‌وپێشچونی لیستی گۆڕان،
*کـــۆمیته‌ی پشتیــــوانی له لیستـــی گــــــۆڕان له بریتانیــــــــا بـــــــــــه‌شی راگه‌یانـــــــــــدن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست