کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دكتۆر رۆژ مانگانە 37 دەفتەر دۆلارى حیمایەكانى دەدزێت ..له‌ جیاتی کارکردن بۆ کورد ،نوێنه‌رایه‌تی چه‌مکی خیانه‌ت و تاڵان ده‌کات..

Friday, 29/07/2011, 12:00


جێگه‌ی گومان نییه‌ له‌دوای 2003 ه‌وه‌، کورد له‌ حکومه‌تی عێراقی پێگه‌ی گرنگی هه‌بووه ، به‌لام ئه‌و پێگه‌یه‌ که‌ هه‌رچه‌نده‌ سیادی بوونه‌ ده‌بوو بۆ پرسه‌ ستراتیژییه‌کان به‌کارهاتتبان و به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی پێ بپارێزرابایه‌ ، ده‌بینین ‌به‌شی هه‌ره‌ زۆری بۆ تاڵانکردن و پرسی حزبایه‌تی و بنه‌ماڵه‌ی ته‌نگ به‌کارهاتوون.
یه‌کی له‌و که‌سانه‌ که‌ سه‌ر حسابی کورد پیگه‌ی سیادی جۆراوجۆری وه‌رگرتووه‌ ، دکتۆر رۆژ نوری شاوه‌یسه‌ ، که‌ ته‌واوی پۆسته‌کانی له‌ پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود و دواتریش هی خۆی به‌کارده‌با.
سه‌یری ئه‌م راپۆرته‌ بکه‌ن که‌ له‌ کوردستانپۆست بلاوکرایه‌وه‌ دواتر لابرا ،که‌ چی و چه‌نده‌ سالانه‌ له‌ بوودجه‌ی خه‌لکی کوردستان و عیراق ده‌دزێت . جێگای باسه‌ مه‌سعود بارزانی بانگه‌شه‌ی درۆینه‌ ده‌کات بۆ چاکسازی ،به‌لام به‌لای زۆرانێکه‌وه‌ ئه‌و بانگه‌شه‌یه‌ به‌راست دانانێن . خۆ ئه‌گه‌ر بۆ یه‌ک تۆزقال له‌گه‌ڵ په‌یامی چاکسازییه‌که‌ی راستگۆ بێت ده‌بێت دکتۆر رۆژ له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو تالانکارییه‌ و داگیرکردنه‌ی بۆ موڵکی گشتی ته‌حویلی دادگا بدات ، به‌لام ئێمه‌ ئه‌وه‌ ده‌ڵێین ته‌نها وه‌ک گریمانه‌یه‌کی‌ ‌ زۆر لاواز ‌ ده‌یخه‌ینه‌ڕوو ، ئه‌گینا ئاشکرایه دکتۆر رۆژ وه‌ک نوێنه‌ری خۆی له‌گه‌ڵ حکومه‌تی عێراقی ده‌ناسێ ، به‌مانایه‌کی دیکه‌ بۆ دزی و تاڵانکردن و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خودی بنه‌ماڵه‌ی خیانه‌تکاره‌که‌ی خۆیی نوێنه‌رایه‌تی ده‌کات ، بۆیه‌ ئه‌سته‌مه‌ مه‌سعود بارزانی بتوانێت خۆی له‌ قه‌ره‌یی بابه‌تیکی ئاوا بدات.‌
فه‌رموون له‌گه‌ڵ به‌شیکی ریپۆرتاژه‌که‌ :
دكتۆر رۆژ نورى مانگانە 37 دەفتەر دۆلارى حیمایەكانى دەدزێت
سەركێو خدر

دكتۆر رۆژ نورى شاوێس كە ئەندامى مەكتەبی سیاسی پارتییە و هاوكات نوێنەری مەسعود بارزانییە لە بەغدا و جێگرى سەرۆك وەزیرانى عێراقیشە، لە ساڵى 2003ەوە بەردەوام، واتە ماوەى 8 ساڵە معاشی 382 حیمایەى خۆی دەدزێت و دەیخوات

دزیەكانى رۆژ نورى شاوێس بە رەقەم

1\بە ناو 382 حیمایەى هەیە كەچی تەنیا 252 حیمایەى مەوجودە و ئەوانى تری بندیوارین
2\حیمایەكانى لەسەر وەزارەتى دیفاعى عێراقى و لەسەر ئەنجومەنى وەزیران عێراق معاش و نەسریەیان هەیە كە دەكاتە 1325000 یەك ملیۆن و سێ سەد و بیست و پێنج هەزار دینار كەچی ئەو تەنیا 200000 دو سەد هەزاریان دەداتێ و باقیەكەى بۆ خۆی دەدزێت
3\130 هەویەى بە تەزویر بۆ خەلكى دروست كردووە بە ناوى پیشمەرگەوە كەچی پیشمەرگەش نین
4\پیشمەرگاكانى لەسەر وەزارەتى پیشمەرگەى حكومەتى هەرێمیش معاش وەردەگرن بەڵام ناهێلێ بخرێنە سەر لیوا تازەكان چونكە دەزانێ دزیەكانى بەغداى ئاشكرا دەبێ
5\لە شارى خەونەكان و گوندى ئەمریكى 4 خانوى هەیە
5\لە بەغدا شوقەیەكى داگیر كردووە
6\لە هەولیر خانویەكى داگیر كردووە كە زەمانى خۆی پاریزگارى هەولیرى تێدا بووە ئێستا بالویزخانەى ئەلمانیای تێدایە مانگانە بە 6 دەفتەر دۆلار واتە ساڵانە بە 72 دەفتەر دۆلار داوێتى بە كرێ لەكاتێكدا ئەوە موڵكى گشتى دەولەتە
7\لە شاری مەسیف كە پێی دەلێن پیرمام لەسەر فلكەكە بە دەستە راستدا خانویەكى گەورەى هاولاتى داگیر كردووە ئیستا تەنیا ئاژەلى تێدا بەخیۆ دەكات
8\لە شاری سلێمانى 3 خانوى لە گەركى ئازادى و رزگارى و توى مەلیك داوە بە كرێ
9\ژنى یەكەمى كە خەلكى ئەلمانیا بوو ئیستا لای نه‌ماوه‌ سكرتیرەكەى خۆی هێناوە.
10\لە ئەلمانیا چەندین كارگە وكۆمپانیاى گەورەى هەیە كە كور و كجەكەى بەرێوەى دەبەن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە