نهێنییه شاراوهکان ومیكانیزمەكانی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی لیستی هیو
Tuesday, 23/06/2009, 12:00
لیستی هیوا بۆ هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی باشووری كوردستان قەدخەكرا، چونكە یەكەمین لیست بوو كە سەرۆكەكەی ژن بێت. پێكهاتەكەی فایلدار و لایەنی شەڕی ناخۆ نەبوون. دیموكراتیان بۆ چارەسەری كێشە كۆمەڵایەتییەكان بە بنەماگرتبوو. داكۆكیان لە ناوچە دابڕاوەكان، كەسوكاری ئەنفال كردبوو! نەتەویەتی هەبوو، ئەمانە بوونە هۆكاری قەدەخەكردنی لیستی هیوا!!
كام میكانیزم دەتوانێت ئەم بڕیارە بدات؟ هۆكار و پەیوەندییە ناوخۆیی و دەرەكییەكانی كامانەن؟! لێرەدا بەچەند خاڵێك ئاماژەی پێدەكرێت:
یەكەم: بە فەرمانی دەزگای پاراستنی پارتی، وەزارەتی ناوخۆ ـ دەزگای ئاسایشی كەریم سنجاری ـ.
دووەم: دادگای پارتی و كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان؛ لەدوای گۆڕانی دادوەر رامیز عەلی نامیق بۆ بەنگین قاسم ئەلكەتانی.
سێیەم: كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان كە لەلایەن (فەرەج حەیدەری)یەوە سەرۆكایەتی دەكرێت، ئەندام لق و بەرپرسی پەیوەندییەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان بووە. خەڵكی مەندلییە و زیاتر بە عەرەبی و كەمێك بە سۆرانی قسە دەكات، بەزاراوەی لوری و خانەقینی قسە بكات بۆ خۆی بەسووكایەتی دەبینێت! باسۆرانیش قسەبكات بەڵام نابێت لوڕیش بەسووك ببینێت. لەبەرئەوەی لە بەغدادی پایتەختیش بووە خۆی بە گەورە و ناوەندی هەموو شتێك دەزانێت و كوردایەتییەكەشی كزبووە، زۆر بە ئاسانی لە وەڵامی پرسی رۆژنامەنووساندا گوتبووی پەكەكە تیرۆریستە، ئەوەندە پەكەكەش بچووك دەبینێت، واتە چۆن پەكەكە شەڕی توركیا دەكات و قسە لە قسەی گەرەكان دەكات ئەم بۆخۆی بەنەنگی دەبینێت! ئەمە لە كاتێكدایە كە بۆخۆی فەیلییە، فەیلییەكانیش مەغدوری هەر گەورەی دەسەڵاتن، ئێستا فەرەج حەیدەری لەبری ئەوەی لایەنگیری گەل و هەژارن بێت لایەنگیری دەسەڵات و داگیركەرانە. ئەمەش شەرمەزارییەكی گەورەیە، مرۆڤ نابێت ئەوەندە ئەسڵی خۆی ئینكار بكات و لایەنگیری دوژمنانی بێت!
چوارەم: چەمكی فیوداڵی پارتی كە بەهیچ شێوەیەك پێشەنگایەتی ژن پەسەند ناكات. كاریگەری زۆر و توندی لەسەر بڕیارەكە هەبوو.
پێنجەم: كاریگەری توركیا و ئەمریكا لە ئەنجامی كۆبوونەوە چوارقۆڵییەكەی مانگی چواری بەغداد، بە بەشداری موراد ئوزچەلیك ئەندامی ئەرگەنەكۆن و دۆستی كەریم سنجاری.
شەشەم: وەزارەتی دەوڵەت بۆ ئاسایشی نەتەوەیی!! شێروان وائیلی ئەندامی حزبی ئیسلامی و پیاوی تاریق هاشمی.
حەوتەم: رێكەتنی نەوت لەنێوان هەرێم و توركیا.
هەشتەم: تێنەگەیشتن و شیمانە نەكردنی پێكهاتەی لیستی هیوا بۆ پیلانگێڕییەكی لەو ئاستە!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست