کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


فوئاد مه‌عسوم:فایلی گه‌نده‌ڵی ده‌ركراوه‌كان بڵاوده‌كه‌ینه‌وه

Friday, 31/07/2009, 12:00


ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ددان به‌ هه‌ڵه‌كانیان ده‌نێت‌و رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ فایلی گه‌نده‌ڵی ده‌ركراوو كه‌رتخوازه‌كان بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌.
ئاوێنه‌، ئه‌لشه‌رقولئه‌وسه‌ت: له‌لێدوانێكیدا بۆ ژماره‌ی‌ دوێنێی‌ ڕۆژنامه‌ی ئه‌لشه‌رقولئه‌وسه‌تی چاپی له‌نده‌ن، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، فوئاد مه‌عسوم ددانی به‌وه‌دا نا كه‌ هه‌ندێ هه‌ڵه‌ له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه‌ كراوه‌‌و وتی " هه‌ندێك كه‌لێنی گه‌وره‌مان له‌ڕێگه‌ی خه‌ڵكی تره‌وه‌ خه‌ڵكی تر پیایدا تێپه‌ڕببون" ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد" پێویست بوو یه‌كێتی نیشتمانی فایله‌كانی گه‌نده‌ڵی پاڵێوراوه‌كان ئاشكرا بكات تا ده‌نگده‌ر مێژویان بزانێت".
ناوبراو وتیشی" رایه‌ك له‌ ناو حزبدا هه‌بوو به‌یاننامه‌یه‌ك ده‌ربكرێت سه‌باره‌ت به‌ كاندیكراوه‌ ده‌ركراوه‌كان " وتیشی‌ " ئه‌وان ئیسغلالی پروپاگه‌نده‌كانی هه‌ڵبژاردنیان كرد‌و ده‌نگده‌ریان هه‌ڵخه‌ڵه‌تاند كاتێك وایانده‌رده‌خست كه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك تاڵه‌بانین له‌كاتێكدا كه‌ سه‌رۆك خۆی له‌و هه‌ڵبژاردنه‌ كاندید نه‌كردووه‌".
ئه‌ندامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ئاشكرایشیكرد نیازیان هه‌یه‌ فایلی هه‌ندێ له‌ مونشه‌ق‌و ده‌ركراوه‌كانی یه‌كێتی بڵاو بكه‌نه‌وه‌‌و وتی"ئه‌و فایلانه‌ بڵاوده‌كه‌ینه‌وه‌ تا هاوڵاتیان ئه‌و كه‌سانه‌ بزانن كه‌ ده‌نگیان بۆ داون، هه‌روه‌ها بۆ پاراستن‌و نه‌زاهه‌تی پرۆسه‌ی سیاسی چونكه‌ ئه‌وه‌ی خۆی وه‌ك كه‌سێكی نه‌زیه پیشاندا‌و بانگه‌شه‌ی بۆ گۆڕان ده‌كرد هۆكاری زۆرێك له‌ فایله‌كانی گه‌نده‌ڵی بوو له‌ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، جگه‌ له‌وه‌ی هه‌ندێ كه‌س كه‌ حزب ره‌تیكردنه‌وه‌ به‌ هۆی هه‌ڵسوكه‌وتی ناپاكی بوو، بۆیه‌ له‌ حزب دورخرانه‌وه‌‌و ده‌ركران‌و راگه‌یاندنی ئه‌م بڕیاره‌یش دواخرا بۆ دوای كۆنگره‌ ئه‌وانیش ئه‌مه‌یان به‌هه‌لزانی خۆیان وه‌ك ئه‌ندامی یه‌كێتی پێشكه‌شكرد، بۆیه‌ ئێمه‌ ئه‌و ره‌فتارانه‌ به‌ ناپاكی ده‌زانین ناگونجێن له‌گه‌ڵ ئه‌و دروشمانه‌ی به‌رزیانكردۆته‌وه‌ پاشان هاوڵاتیان له‌ ڕێگه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كانه‌وه‌ ڕاستییه‌كان ده‌زانن".


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە