بۆ به‌ڕێز سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌نووسان کاک فه‌رهاد عه‌ونی
Wednesday, 02/09/2009, 12:00
بابه‌ت: ده‌رچوون له‌یاسا
له‌لایه‌ن (ماکوان که‌ریم) خاوه‌ن ئیمتیازی گۆڤاری ڕێگاوه
بۆ به‌ڕێز سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌نووسان کاک فه‌رهاد عه‌ونی
له‌دوای ئه‌وه‌ی که داوای ئاماری پاره په‌یداکردن و خه‌رج کردنی گۆڤاری ڕێگام له سه‌رنووسه‌ر که کاک (سۆران عومه‌ر) کرد، دوای توڕه‌بوونی و وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی له ژماره ١٨ی گۆڤاری ڕێگا، به‌بێ ئه‌وه‌ی من ئاگادار بم و به‌بێ هیچ پرسێك به ناوی منه‌وه په‌یامێکی بڵاوکردۆته‌وه که هێچ ڕاستیکی تێدا نییه.
که‌گوایه من پرۆژه‌ی ترم به‌ده‌سته‌وه‌یه بۆیه وازم له خاوه‌ن ئیمتیازی گۆڤاری ڕێگا هێناوه، که ئه‌مه له ڕاستیه‌وه دووره، و من ئاگاشم لێی نییه.
به‌پێی یاسای ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردستان ژماره (٣٥)ی ساڵی ٢٠٠٨، به‌پێی ئه‌م یاسایه کاك (سۆران عومه‌ر) کارێکی نایاسایی کردووه، وه‌ك ئه‌وه وایه کرێچی خاوه‌ن ماڵ ده‌ربکات، تکام وایه که گۆڤاری ڕێگا ڕابوه‌ستێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌ى که کاك (سۆران عومه‌ر) کردوویه‌تی دووره لهئيتيکی ڕۆژنامه‌نووسی و کارێکی سه‌ربه‌خۆیه، بۆیه دووباره‌ی ده‌که‌مه‌وه که من وه‌ك خاوه‌ن ئیمتیازی گۆڤاری ڕێگا کاک (سۆران عومه‌ر) کاری سه‌ربه‌خۆی کردووه، من ئه‌و ڕێگایه‌م پێ نه‌داوه که ئه‌و بتوانێت خاوه‌ن ئیمتیاز بگۆڕیت، و ده‌ست به‌جێ له‌به‌ر گه‌نده‌ڵیه‌کانی سه‌رنووسه‌ر، به‌م پێیه من گۆڤاری ڕێگا ڕادهوهستێنم له‌م به‌رواره‌وه که ده‌کاته ڕۆژی ٠٢/٠٩/٢٠٠٩
هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش په‌یوه‌ندیم کرد به سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌نووسانه‌وه و له‌گه‌ڵ به‌ڕێز کاك (فه‌رهاد عه‌ونی) ئاخاوتنم کرد، هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش بۆ ئه‌وه‌ی به ده‌نگ و ده‌می خۆم گوێتان لێ بێت به‌م نزیکانه دێمه‌وه خزمه‌تی به‌ڕێزتان.
ماکوان که‌ریم (خه‌سره‌و عبدولکه‌ریم محمد)
خاوه‌ن ئیمتیازی گۆڤاری ڕێگا
بهروار: ٠٢/٠٩/٢٠٠٩
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست