ووڵاتێك پڕ له نه‌خوێنه‌وار ..
Sunday, 18/07/2010, 12:00
به‌رکوڵ
کوردستان به هۆکاری ئه‌م داگیر کردنه‌ی عێراق تا ڕاده‌یه‌ك پێشکه‌وتن و ئاوه‌دانی به‌خۆیه دیووه له ڕووی بیناسازی و ئابووریه‌وه، که ئه‌مه هۆکاری زانست و شاره‌زایی خه‌ڵکی ئه‌و هه‌رێمه نیه، به‌ڵکو به‌هۆکاری ئه‌و بودجه‌یه‌یه که دابه‌ش ده‌کرێت به‌سه‌ر هه‌رێمه‌که‌دا، حوکومه‌ت تاڕاده‌یه‌ك پرۆژه‌کانی چڕ کردۆته‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و بودجه‌یه که ته‌رخان کراوه ئه‌گه‌ر چی لێره‌و له‌وێ گه‌نده‌ڵی هه‌یه ئه‌و بودجه به یه‌کسانی به‌سه‌ر هه‌موو ناوچه‌کاندا دابه‌ش ناکرێت، له‌م چه‌ند دێره‌دا ده‌مه‌وێت ئه‌و بڵێم که هه‌رچی ئه‌م پێشکه‌وتنه بیناسازی و ئابوریه‌ی له کوردستاندا هه‌یه زاده‌ی فکری کوردی نیه، به‌ڵکو ژیری ئابووری ناوچه‌کانی تره بۆ سود وه‌رگرتن له ئابووری کوردستانه، ئه‌و بزوتنه‌وه ئابووریه‌ی دروست کراوه له ناو هه‌رێمه‌که‌دا، هه‌رچه‌نده باسه‌که‌ی من زیاتر خۆی له شێوه تۆژینه‌وه ده‌بینێته‌وه، به‌ڵام پێویستمان به به‌رکوڵی تر هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌وشه‌که بناسێنین و زه‌مینه‌که‌ی وه‌ك خۆی باس بکه‌ین.
به‌رکوڵی تر: بریتیه له ڕه‌وشی ڕامیاری ناوچه‌که، له‌م دواییانه‌دا به هۆکاری ئه‌و هه‌موو کاره چه‌وت و دزی و گه‌نده‌ڵیانه‌ی که ده‌کرا بزوتنه‌وه‌یه‌ك وه قارچك سه‌ری ده‌رهێناو هه‌ڵتۆقی، ئه‌مه بووه هۆکاری ئه‌وه‌ی که ووزه و گڕو تینێك بدرێته‌وه به‌و خه‌ڵکه تا ده‌نگ به‌رز بکرێته‌وه له ئاستی ده‌سه‌ڵاتدارو به‌رپرسه‌کاندا به گشتی له ئیسلامی و له عه‌لمانی، ته‌نانه‌ت ئه‌و بزوتنه‌وه‌ی که ئاماژه‌مان پێدا که ناسراوه به گۆڕان له ڕووی ئه‌ویشدا ده‌نگ به‌رز بکرێته‌وه ڕاستی دروستی ئه‌وانیش بخرێته‌وه به‌رچاوی جه‌ماوه‌ر.
لێره‌وه ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین ده‌بین ئه‌م ڕه‌وشه لاسه‌نگه نه‌ك پارسه‌نگ، به‌هۆکاری ئه‌وه‌ی نازانرێت خه‌ڵکی له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك په‌روه‌رده بکرێت، کلتوری حیزب زاڵه به‌سه‌ر هه‌موو چین و توێژه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگاکه‌دا، هه‌رچه‌نده ئه‌م باسانه هه‌موو دووباره‌ن، به‌ڵام ناچارین بیڵێینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بچینه‌وه ناو باسه‌که‌ی که مه‌به‌ستمانه، له‌لایه‌کی تریشه‌وه ئه‌و سیستمه‌ی که ووڵاتی پێبهرێوه ده‌چێت، سیستمێکی زۆر نه‌شازه که ناوی لێنراوه دیموکراسی له دیموکراسی هیچ ناوچه‌یه‌ک و ته‌نانه‌ت له خودی دیمکراسی وه‌ك تیۆر ناچێت.
هه‌ڵبه‌ته وه‌ك سه‌رده‌می جاهیلی قوره‌یش پێش هاتنی ئیسلام سه‌روگوێلاکیان دهشوبهێننه سه‌ر یه‌کتری وه‌ك ده‌ڵێن مێژوو خۆی دووباره ده‌کاته‌وه له‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه‌دا وه‌ك ئه‌و سه‌رده‌مه سیستمه‌که‌ی به‌رێوه ده‌چێت!
خوێنه‌ر له‌وانه‌یه بپرسێت چۆن؟
له‌سه‌رده‌می جاهیلیدا له شاری مککه به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌سه‌ڵات مه‌رکه‌زی نه‌بوو، به‌ڵکو له ڕێگایی خاوه‌ن گه‌ل و هۆزه‌کانه‌وه بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درا وه‌ك ئێستا شێوه لێکچونێکی دیموکراسی پێوه دیار بوو، ئێستاش خاوه‌ن حیزبه‌کان هه‌مان شێوه دووباره ده‌که‌نه‌وه، ئه‌و سه‌رده‌مه گه‌ل و هۆزه به‌هێزه‌کان وه‌ك نه‌وه‌ی هیشام هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ هۆزه بچوکه‌کانی ناو قوریش ده‌به‌ست بۆ به‌ژداریان بۆ ناو (دار نه‌دوه)دا ئێستاشمان هه‌روایه حیزبه بچوکه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی خاوه‌نی ده‌نگ بن بێنه ناو په‌رله‌مان ناچار له‌گه‌ڵ حیزبه ده‌سه‌ڵات داره‌کان هاوپه‌یمانی ده‌به‌ستن، خۆ ئه‌گه‌ر زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م باسه بڕۆین زۆر شتی عه‌جیب غه‌ریبی ئه‌و سه‌رده‌مه‌و ئه‌م سه‌رده‌مه لێکچوون، بۆیه من ئه‌م دیموکراسیه‌ی کوردستان نه به‌دیموکراسی یۆنان و یوتوبیاکهی ئهفاڵاتونی ده‌زانم، نه به دیموکراسی نوێنه‌رایه‌تی ده‌زانم نه بهدیمکراسی ڕاسته‌وخۆی ده‌زانم یان دیموکراسی نیمچهڕاستهخۆ، دیموکراسی قه‌یسه‌ری، به‌ڵکو ئه‌م سیستمه ناوی لێده‌نێم دیموکراسی سه‌رده‌می جاهیلی له‌گه‌ڵ ڕێزی ته‌واوم بۆ خه‌ڵکی کوردستان له‌وه زیاتر هه‌ڵناگرێت پێناسه‌که‌ی یان ده‌توانین بڵێن دیموکراسی سه‌رده‌می قوریش!.
زانست له عێراق و به‌تایبه‌ت له هه‌رێمی کوردستان!
بۆ ئه‌وه‌ی رێکخستنی هه‌موو ئه‌و باسانه‌ی پێشوو بکه‌ینه‌وه به ناوه‌رۆکی باسی سه‌ره‌کیمان له ڕێگایی ئه‌و پێشکه‌وتنه‌ی که ئێستا ئاماژه‌ی بۆ ده‌کرێت له ڕێگایی بیناسازی و ئابووریه‌وه که سه‌رنجی ئێوه‌م بۆ ڕاکێشا..زاده‌ی ژیری کورد نیه، به‌ڵکو سیستمه سه‌رمایه‌داریه‌که ئه‌وه‌ی دروست کردوه بۆ ناوچه‌که، پێشکه‌وتنی ته‌واو ده‌بێت به‌ده‌ست بێت له لایه‌ن ڕۆشنفکرانو زانایان و هه‌موو ڕه‌هه‌نده رۆشنبیرهیهکانی تر له هه‌رێمه‌که‌دا ،هه‌رله قوتابخانه‌کانه‌وه ده‌ست پێده‌کات تا ده‌گاته زانکۆ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته توێژینه‌وه‌که‌مان ده‌ست پێده‌که‌ین له رووی زانست و زانیاری له هه‌رێمی کوردستان پاش که‌مێکی که ..
پێش باس:
له کوردستان دوو ئایدۆلۆژیا سه‌ری هه‌ڵداوه
یه‌که‌م: ئایدۆلۆژیی ئیسلامی پابه‌ند به‌دینه‌وه وه‌ك ژیان و تێڕوانین له گه‌ردوون،مرۆڤ،وه‌ك سیسته‌میش..
دووه‌م: سیسته‌می عه‌لمانیه‌کان وه‌ک ئه‌و فکرانه‌ی که له‌ده‌وری سیستمی عه‌لمانیه‌که کۆبۆنه‌ته‌وه بۆ به‌رێوه‌بردنی سیستمی فه‌رمانڕه‌وایی و تێڕوانین له ژیان و گه‌ردوون و مرۆڤ، وه‌ك ئایدۆلۆژیا مه‌به‌ستمه..
سه‌ره‌تا با ئیسلامیه‌کان وه‌ربگرین له‌ڕووی بانگه‌واز و په‌روه‌ده‌وه تاڕاده‌یه‌ك کاری باشیان کرد له ناوچه‌کاندا بۆ به‌رهه‌م هێنانی کادێری باش بۆ ئه‌م سیستمه ئیسلامیه، به‌ڵام له‌چاو عه‌لمانیه‌کاندا به گوێره‌ی پێویست نه‌بوو، ئه‌مه‌ش هۆکاری ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یه‌ی ناو خۆیان و پارچه پارچه‌ییان..
عهلهمانیهکانیش به هۆکاری ئه‌وه‌ی که وه‌كو ده‌سه‌ڵات حوکومه‌ت ڕێناکه‌ن هه‌رده‌م وه‌ك حیزب و میلشیا رێ‌یان کردووه.. به هۆکاری ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و نسقه سیاسه‌ت ده‌که‌ن، ناومان نا دیموکراسی قوریشی سه‌رده‌می جاهیلیه‌ت،چونکه له هه‌وڵی پێگه‌سازی تهوهای خۆیاندان ئه‌گه‌رچی ئه‌م پێگه سازیه له‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستان بکه‌وێت، به‌ڵام بۆ مانه‌وه‌ی خۆیان هه‌موو شتێك ڕێگا پێدراوه..!
ئه‌وه‌ی که زۆر دواکه‌وته‌وه له کوردستاندا زانست و په‌روه‌رده‌یه،هه‌موو باسه‌کانی پێشوو ده‌مویست ئه‌وه‌تان تێبگه‌یه‌نم که هه‌موو له‌و ده‌سه‌ڵات دارانه‌ی له‌کوردستان هه‌ن تاوانبارن له‌دواخستنی گه‌لی کورد له رووی زانست وزانیاریه..
زانست لای خه‌ڵکی کوردستان
ئه‌م لایه‌نه که له‌سه‌ری ده‌دوێن باسی واقعه‌که‌یه ئه‌گه‌رچی قورسه باسکردنی، به‌ڵام هه‌ر ده‌بێت وه‌ك خۆی بیخه‌ینه ڕوو نه‌ك بوو ئه‌وه‌ی خه‌ڵکه‌که توشی داڕمان و بێ هیوای بکه‌ین، به‌ڵکو ڕاستیه‌که ده‌بێت هه‌موو د‌رکی پێبکه‌ین، ئه‌گه‌ر باسی ڕاستیه‌کان نه‌که‌ین ئه‌گه‌رچی تاڵیش بێت ئه‌وا ناتوانین هه‌نگاو بنێن بۆچاره‌سه‌رکردنی..
بۆ نمونه ئه‌گه‌ر نه‌خۆش بچێته لای پزیشك ئه‌گه‌ر لێکۆڵینه‌وه‌ی بۆ نه‌کات و، لێ نه‌پرسێت نه‌خۆشیه‌که‌ی چیه یاخود چه‌ند جار نه‌شته‌رگه‌ری بۆ کراوه چه‌ند جۆر ده‌رمان به‌کاردێنێت ئه‌وا ناتوانێت پزیشکه‌که ده‌ست نیشانی نه‌خۆشیه‌که‌ی بۆ بکات، خۆ ئه‌گه‌ر به‌ته‌وای نه‌خۆشکه هه‌مووی بۆ باس کرد ئه‌وا ده‌بێت پزیشك به ڕاشکاوانه پێ بڵێت که نه‌خۆشیه‌که‌ی چیه، بۆ ئه‌وه‌ی پارێز بکات تا نه‌بێته نه‌خۆشی کوشنده. که‌واته ڕاستگۆیی بۆ ده‌ست نیشان کردنی واقیعه‌که پێویسته ئه‌گه‌ر چی تاڵیش بێت هه‌ر ده‌بێت بیڵێین، چونکه هه‌موو ده‌رمانێك یان ئازاری هه‌یه یان تامی تفتو تاڵه..
هیچ ده‌وڵه‌تێك له‌م زه‌ویه‌ی ئێمه‌دا نه‌ی توانیووه فه‌رمانڕه‌وای بکات و خه‌ڵک شوێن که‌وتووی بێت مه‌گه‌ر بره‌وه‌ی ته‌واوی به زانست نه‌دابێت، بۆ نمونه ئه‌مریکا که سه‌رکردایه‌تی زۆربه‌ی جیهان ده‌کات هۆکاره‌که‌ی زانسته، یاخود چین که ئێستا له به‌ربه‌ره‌کانێی ئه‌مریکادایه هۆکاره‌که‌ی هه‌ر زانسته، ئێران که وا سه‌ری ده‌رهێناوه له‌ناو ده‌وڵه‌تانی دنیادا ململانێکی ده‌ست پێکردووه هۆکاری ئه‌مه‌ش هه‌ر بره‌وی داوه به زانست..
که‌واته بۆ هه‌ستانه‌وه‌ی هه‌ر لایه‌ك له تاکه‌وه تا کۆمه‌ڵگاو ده‌سه‌ڵات هۆکاری به‌رز بوونه‌وه‌ی به زانسته، ئه‌م زانسته‌ش به هه‌ردوو به‌شه‌که‌ی.. له‌ووڵاتی ئێمه‌دا ده‌بێت ڕچاو بکرێت، چونکه له‌و زمینهیه دا ئه‌گه‌ر ئه دوو زانسته ڕچاو نه‌کرێت ئه‌وا کۆمه‌ڵگایه‌کی لاسه‌نگ ده‌رده‌چێت بۆ هه‌تاهه‌تایی ناتوانرێت ئاسایش و ئارامی تێیدا به‌رقه‌رار بێت..
زانستی یه‌كه‌م : زانسته شه‌رعیه‌کان... وه‌ك زانستی قورئانه‌وانی، زانستی فهرمودهوانی، زانستی شه‌ریعه‌ت، به‌لاغه و زمانی عه‌ره‌بی، ئوێولی فقه، منگیق،...هتد
زانستی دووه‌م: زانستی مرۆیی... وه‌ك پزیشکی، ئه‌ندازیاریی، بایلۆجی، جیلۆجی، کشوکاڵ، ئابوریناسی...هتد
لێره‌دا باسی زانست له‌سه‌ر بنه‌مای وه‌رگرتنی له لای خه‌ڵکی کوردستان ده‌که‌ین له رووی ئه‌و دوو سیستمه‌ی که باسمان کرد ئیسلامی و عه‌لمانی. هه‌رچه‌نده ده‌کرێت به هه‌ردووکیشیان بڵین ئایدۆلۆژیا، به‌ڵام به هۆکاری ئه‌وه‌ی که من هه‌ردووکیان به دین ده‌زانم ووشه‌ی ئایدۆلۆژیا به‌رانبه‌ر به دین که ووشه‌یه‌کی نوێیه به‌کار دێت بۆ هه‌موو دین و ئه‌فکاره‌کان و سیسته‌مه‌کان..
یه‌که‌م : ئه‌و که‌سانه‌ی که‌سه‌رکه‌وتوو بوون له ماده‌ی خوینهواریهکانیاندا واتا ده‌یه‌کی پێشه‌وه سه‌رکه‌وتووان بوون عشره ئوائل.. هیچی ئیلتیزاماتی ئاینی نه‌بووه واتا هه‌یانه نویژوو ڕووژو ده‌کات، به‌ڵام ئیسلامی وه‌ك مه‌نهه‌جی ژیان بۆ خۆی هه‌ڵنه‌بژاردووه، ڕاسته هه‌ندێك له رموزی باشی ئیسلامی هه‌یه سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه به‌ڵام پێوه‌ر ناکرێن له‌گه‌ڵ ئه‌واندا، که ده‌پرسیت بۆ ئیسلامیه‌کان به‌م شێوه‌یه به‌رخورد ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ مه‌نهه‌جی خوێندندا؟ یان ئه‌واتا سه‌رقاڵن به بانگه‌واز یان زۆر سه‌رقاڵن به وه‌رگرتنی زانسته شه‌رعیه‌کان.. تایبه‌تمه‌ندیه‌که‌ی خۆی له‌ده‌ست داوه یان هه‌ر ده‌یه‌وێت خاوه‌نی براوانامهیهك بێت، له‌ماڵه‌وه به دیواردا هه‌ڵیبواسێت، که کاتێك پرسیار ده‌که‌یت له‌و قوتابیانه‌ی که پابه‌ند نیین به ئاینی ئیسلامه‌وه ده‌ڵێن بۆ ئێوه هه‌وڵ بۆ ئیسلام ناده‌ن، وه‌ڵامێکی زۆرجوان و به هێزیان دامه‌وه به‌ڵام ته‌نها بۆ سه‌ر کاغه‌ز ده‌شێت واتا ووته‌یکی مه‌یدانی نیه، به‌ڵکو ته‌نها شتیکی تیۆریه که‌ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر ئێمه خۆمان سه‌رقاڵ که‌ین به ئاینی پیرۆزی ئیسلامه‌وه وه‌ك ئه‌و قوتابیهنمان لێدێت که ئیسلامین!! هه‌میشه دواکه‌وتون! به حوجه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌وان هه‌میشه خه‌ریکی بانگه‌وازن و یان خه‌ریکی کاری ڕێکخراوه‌ی ئیسلامین..
لێره‌دا ده‌بێت ئه‌و بڵێن ئه‌گه‌ر که‌سێك له خوێندنه‌که‌یدا سه‌رکه‌وتوو نه‌بێت چۆن ده‌توانێت بانگه‌واز بۆ دینه‌که‌ی بکات، چونکه زۆر گرنگه ئه‌و که‌سه‌ی که بانگه‌واز ده‌کات مه‌رجه سه‌رکه‌وتوو بێت له بواره‌که‌ی خۆیدا، هه‌روه‌ها که‌سێك چۆن بروا به ئاینێك دێنێت که شوێن که‌وتوانی سه‌رکه‌وتوو نه‌بن له بواره‌کانیاندا، چونکه ده‌کرێت ئه‌و پرسیاره بکرێت که بڵێن خۆ ئه‌گه‌ر ئێمه شوێن که‌وتوی دین بین.. شوێن که‌وتوی دینی هندۆسی ده‌بین! چونکه زۆربه‌ی قوتابیه هندۆسه‌کان که گا ده‌پرستن زۆر سه‌رکه‌وتون له بواری به‌رنامه‌ی کامپیوته‌ری، ته‌نها له ساڵی ١٩٩٩ تا ساڵی ٢٠٠٩ بایی ٣٠٠ ملیار بهرنامجیان به ئه‌مریکا فرۆشتووه، که‌واته گرنگه که ئیسلامیه‌کان بۆ هه‌ڵسانه‌وه‌ی خۆیان زۆر بره‌وه بده‌ن به زانست و زانیاری بۆ ئه‌وه‌ی له کۆمه‌ڵگاکه‌ی خۆیان دوانه‌که‌ون، به‌لامه‌وه سه‌یره که یه‌که‌م ووشه‌ی ئیسلام به بخوێنه ده‌ست پێ بکات شوێن که‌وتوانی گرنگی به خوێندن نه‌ده‌ن!.
دووه‌م: کۆمه‌ڵێك له ئیسلامیه‌کانی کوردستان که ئه‌مه وه‌ك دیارده‌یه‌كه به‌تایبه‌ت له لای مه‌دخه‌لیه‌کان که‌ده‌ڵێن پێویست ناکات ئێمه هه‌وڵ بۆ زانستی مرۆیه‌کان بده‌ین! خوای گه‌وره خه‌ڵکانێکی تر بۆ موسه‌خه‌ر کردووه وه‌ك یه‌هودی و مه‌سیحی و شوعیه‌کان و عه‌لمانیه‌کان، ئێمه زیاتر بره‌و به زانسته شه‌رعیه‌کان ئه‌ده‌ین خوای گه‌وره پاره‌ی بۆ ئیمه موسه‌خه‌ر کردووه، ئه‌وانیش خه‌ریکی ئه‌و زانسته بن ئێمه‌ش زانستی شه‌رعی، ته‌نانه‌ت خه‌ڵکانێك پشتیوانی له‌م کاره ده‌که‌ن و هه‌وڵی چه‌سپاندنی ئه‌ده‌ن، جا لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه خوای گه‌وره له قورئاندا که مرۆڤی کردۆته جێ‌نشین به هۆکاری زانستهکهیهتی نه‌ك به‌ته‌نها زانستی شه‌رعی به‌ڵکو زانستی دنیاییش وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: ۆعَلَّمَ ێدَمَ الأَسْمَاو كُلَّهَا پُمَّ عَرَچَهُمْ عَڵى الْمَڵائِكَەِ فَقَاڵ أَنبِئُونِی بِأَسْمَاو هَۆُلاو إِن كُنتُمْ ێَادِقِینَ ﴿٣١﴾
"(خوا ویستی توانایی و لێهاتویی ئاده‌م بۆ فریشته‌کان ڕوون بکاته‌وه) ناوی هه‌رچی پێویستی ده‌وروبه‌ر هه‌یه فێری کرد، له‌پاشاندا نیشانی فریشته‌کانیشی دا‌و پێی فه‌رموون: ئاده‌ی ئێوه ناوی ئه‌و شتانه‌م پێ بڵێن ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌ن و (توانای ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی زه‌ویتان هه‌یه؟)".
که‌واته خوای موته‌عال بۆیه مرۆڤی کرده جێ‌نشین ئه‌گه‌ر چی خوێنرێژیش بکات، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌زانستدا سه‌رکه‌وتوو بوو سه‌رکردایه‌تی زه‌وی پێبه‌خشرا.. ۆإِژْ قَاڵ رَبُّكَ لِلْمَڵائِكَەِ إِنِّی جَاعِلٌ فِی الأَرْچِ خَلِیفَەً قَالُواْ أَتَجْعَلُ فِیهَا مَن یُفْسِدُ فِیهَا ۆێسْفِكُ الدِّمَاو ۆنَحْنُ نُسَبِّحُ بِحَمْدِكَ ۆنُقَدِّسُ ڵكَ قَاڵ إِنِّی أَعْڵمُ مَا ڵا تَعْڵمُونَ﴿٣٠﴾
"(وه بیریان بێنه) کاتێك که په‌روه‌ردگارت به فریشته‌کانی وت: من له زه‌ویدا جێنشینێك داده‌نێم (تا زه‌وی ئاوه‌دان بکاته‌وه). فریشته‌کان وتیان: ئایا که‌سێ تیایدا ده‌که‌یته جێ نشین که خراپه‌و تاوانی تیا بکاو خوێن ڕێژیی تیا ئه‌نجام بدات؟! له کاتێکدا که ئێمه (شایسته ترین) قه‌دری تۆ به‌چاکی ده‌زانین، (له وه‌ڵامیاندا) خوا فه‌رمووی: ئه‌وه‌ی من ده‌یزانم ئێوه نایزانن".
پاشان ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ن ئه‌وه‌ی که سه‌رکردایه‌تی هه‌موو زه‌وی ده‌کات ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ن که خاوه‌نی زانستن وه‌ك ئه‌مریکا، ئه‌وروپا، یابان، چین، ئیسرائیل..
بۆچی خوای گه‌وره فه‌رمووی به فریشته‌کان سوجده‌ی رێز به‌رن بۆ ئاده‌م هه‌ر به هۆکاری ئه‌وه بوو که زانستی له‌وان زیاتر بوو توانی زه‌وی ئاوه‌دان بکاته‌وه، زانستی شه‌رعی گرنگه به‌ڵام بێ زانستی مرۆیی ناتوانێت ڕێبکات بۆیه خوای گه‌وره مرۆڤی له‌سه‌ر زه‌وی دامه‌زراند. دووباره‌ی ده‌که‌مه‌وه به هۆکاری زانستی بوو وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت:
قَاڵ ێا ێدَمُ أَنبِئْهُم بِأَسْمَێئِهِمْ فَڵمَّا أَنبَأَهُمْ بِأَسْمَێئِهِمْ قَاڵ أَڵمْ أَقُل لَّكُمْ إِنِّی أَعْڵمُ غَیْبَ السَّمَاۆاتِ ۆالأَرْچِ ۆأَعْڵمُ مَا تُبْدُونَ ۆمَا كُنتُمْ تَكْتُمُونَ ﴿٣٣﴾
"ئه‌وجا خوا فه‌رمووی ئه‌ی ئاده‌م، ئاده‌ی تۆ ناوی ئه‌و شتانه‌یان پێ بڵێ، جا کاتێك ئاده‌م هه‌واڵی ناوه‌کانی پێدان...خوا فه‌رموی: ئه‌ی پێم نه‌ووتن من ئاگادارم به نهێنی ئاسمانه‌کان و زه‌وی، ده‌زانم چی ده‌رده‌خه‌ن و چی ده‌شارنه‌وه؟!".
که‌واته ئه‌م جۆره بۆچونه به‌ره‌و دواوه‌مان ده‌باته‌وه و ناتوانین ڕێ بکه‌ین و به‌ره‌و پێش بچین نه‌یاره‌کانمان هه‌میشه پێشمان ده‌ده‌نه‌وه.
سێیه‌م: کورد به‌گشتی زۆر ده‌ست و دڵ باشه بۆ دان و به‌خشینی پاره بۆ مزگه‌وت، به‌ڵام زۆر به ده‌گمه‌ن بیر له‌وه ده‌کاته‌وه که بتوانێت دامه‌زراوه‌یه‌کی زانستی دروست بکات بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی تێیدا دانشمه‌ند ببن، ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌یت له ئه‌وروپادا، له شاریکی وه‌ك ئۆسلۆ زیاد له ٤٧ مزگه‌وتی تێدایه، به‌ڵام ته‌نها دوو قوتابخانه‌ی موسڵمانانی تێدایه، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو ئه‌وروپا پێوه‌ری بکه‌ین به‌هه‌مان شێوه ئه‌نجامه‌که‌ی ده‌رده‌چێت بۆمان، به‌ڵام له کوردستان ئه‌گه‌ر سه‌یری قوتابیه‌کانی ناو داخلیه‌کان بکه‌یت به‌تایبه‌ت له که‌رکوک و سلێمانی له چه‌ند شارێکی تر، قوتابیان له‌و په‌ڕی ناهه‌مواریدا زۆر جار ٥ که‌س یان ٨ که‌س له یه‌ك ژووری بچوکدا ده‌ژین، خوێندنیش له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکدا ته‌واوی ده‌که‌ن ئه‌وه‌ش بار‌و گوزه‌رانیانه، زۆر به ده‌گمه‌ن خه‌ڵکی له کوردستان یارمه‌تی ئه‌م قوتابیانه ئه‌دا زۆرێکیان ناچار واز له خوێندن ده‌هێنن، پاشان حوکمه‌تی هه‌ریم ئه‌وه‌نده‌ی گرنگی داوه به کاره‌بای ماڵه به‌رپرسه‌کان و به‌نزینی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کان کردنه‌وه‌ی دیسکۆ و هێنانی کۆمپانیای بێگانه که زۆربه‌یان ئیفلاسیان کرد بوو.. له‌سه‌ر شانی خه‌ڵکی کورد خۆیان هه‌ڵسانده‌وه، که‌ی ئه‌وه‌نده گرنگی ئه‌دات به داخلی قوتابیان، له هه‌مان کاتدا هیچ ئاسانکاریه‌ك ناکرێت بۆ قوتابیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی شار که دێنه ناوشاره‌کانی وه‌ك سلێمانی و هه‌ولێر..هتد که ته‌نانه‌ت له هه‌موو دنیادا نرخی داشکاو هه‌یه بۆ قوتابی، له رووی که‌ره‌سه‌ی پێداویستی خۆی وه‌ك قوتابخانه‌و خواردن هۆکاره‌کانی گواستنه‌وه، به‌ڵام له کوردستان پێچه‌وانه‌که‌ی ده‌بینیت، ووڵاتێك نه‌وه‌ی نوێی به‌و شێوه په‌روه‌رده بکرێت، چۆن ده‌توانێت سه‌رکردایه‌تی خه‌ڵکانی تر بکات، یاخود چۆن ده‌توانێت سه‌ربه‌رز بکاته‌وه‌و بڵێت من ده‌وڵه‌تم هه‌وڵ بۆ بوونی ده‌وڵه‌ت ئه‌ده‌م، چونکه وه‌ك پێشتر ئاماژه‌مان پێ‌کرد زانست سه‌رچاوه‌ی به‌رز بوونه‌وه‌ی هه‌موو تاك و گۆمه‌ڵگایه‌ك و ده‌سه‌ڵاتێکه.
چواره‌م: هاتنه ده‌ره‌وه‌ی مێشک و هزری کوردی بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و هیجره‌تی هه‌موو ژیرمه‌نده‌کان بۆ ووڵاتانی رۆژئاوا، واتا ئێستا نه‌زیفی ژیری کوردی به‌ربووه پێویسته رێگا چاره‌یه‌کی بۆ دابنرێت، چونکه ئه‌گه‌ر وابڕوات زیاتر ووڵات وێران ده‌بێت، له‌کوردستان ئه‌و قوتابیانه‌ی که ده‌رده‌چن پێویسته حوکومه‌ت بۆ دامه‌زراندنیان کار بکات، به‌ڵام به هیچ شێوه‌یه‌ك دانامه‌زرێن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ناچارن رووبکه‌نه ده‌ره‌وه‌ی ووڵات، که روو ده‌که‌ن ده‌ره‌وه‌ی ووڵێت بۆ ئه‌وه نیه بخوێنن و ببنه خاوه‌نی ىروانامه بڵکو ده‌ڕوات ئه‌و هه‌موو توانایه‌ی خۆی وه‌ك به‌نده له‌به‌رده‌م ووڵاتانی تری دنیادا په‌خش ده‌کات!! بۆ دواجار بیر له گه‌ڕانه‌وه‌ی خۆی ناکاته‌وه..
له‌ساڵی ١٩٩٩ بۆ ساڵی ٢٠٠٤ زیاد له ٦٠٠ قوتابی ده‌رچووی به‌شی پزیشکی کوردستانی به جێ هیشتووه به گوێره‌ی ئه‌و زانیاریه‌نه‌ی له شاری سلێمانی ده‌ستمان که‌وتون، بێجگه هه‌ولێر و که‌رکوک و دهۆك، ئه‌گه‌ر وادابنێین به گریمان له هه‌رچوار شاره‌که‌ی تر که هیچ ئاماریکی بڕوا پێکراو له‌به‌ر ده‌ستدا نیه نیوه‌ی شاری سلێمانی وه‌ربگرین که به دڵنیایه وه له‌وه زیاتره (١٢٠٠) قوتابی به‌گریمان دابنێن! به تێکرا له ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌دا ئه‌و هه‌موو کادێره باشه‌ی گۆمه‌ڵگا له ده‌ست چوون!
له‌ساڵی ١٩٧٠ تاساڵی ١٩٨٠ هه‌ر پزیشکێك له‌عێراقدا (٤٠٠،٥)پێنج هه‌زارو چوارسه‌د دۆلاری تێده‌چوو دوای ده‌بووه پزیشک، بێجگه تاقیکردنه‌وه و به‌کارهێنانی ده‌رمان ..هتد به‌ڵام له‌م سه‌رده‌می کاپیتالیزمهو عه‌وله‌مه‌دا داخۆ چه‌ند بچێته پزیشکیك له‌و وڵاتد و هه‌رێمه‌ی ئێمه‌دا،!؟ دوای کوردستان به‌جێبهڵێت بچیت بۆ ده‌وڵه‌تێکی تر ئه‌وه ده‌وڵه‌ته ئه‌م که‌سه به‌کار بێهێنێت بۆ سودی خۆی، له‌ساڵی ١٩٩٩ له ووڵاتی نه‌رویج زیاد له ١٠٠ پزیشکی عێراقی لێبووه که‌خاوه‌نی سهندیاکای تایبه‌تی خۆیان بوون ئێستا ده‌بێت چه‌نده زیادیان کردبێت، له شارێکی وه‌ك له‌نده‌ن ته‌نها ٢٠٠٠ پزیشکی عێراقی له‌و شاره‌دا خاوه‌نی عیاده‌ی تایبه‌تی خۆیانن، بێجگه له ئه‌ندازیارو خاوه‌ن بڕوانهماکانی تر وه‌ك فیزیا کیمیا..هتد، بزانه چه‌نده زه‌ره‌ره‌ومه‌ند بووین به‌هۆکاری ئه‌وه‌ی که‌هیچ جۆره گرنگیه‌ك به زانست نادرێت له‌کوردستان، چه‌ند نمونه‌یه‌ك باس ده‌که‌م بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت له‌وڵاتانی تری دنیا چۆن بره‌و ده‌درێت به ژیری راکێشراو بانگکهدنیان بۆ ووڵاتانی خۆیان، نه‌ك وڵاته‌که وایان لێبکات هه‌ڵبین له زێد و مه‌ڵبه‌ندی خۆیان، ئه‌مریکا له ساڵی ١٩٧٠ تا ساڵی ١٩٨٠ ١٢ملیۆن ڤیزه‌ی داوه به‌و خاوه‌ن ژیریانه‌ی له وڵاتانی تره‌وه دێن، له ١٩٨٠ بۆ ١٩٩٠ کردوێتی به ٢٠٠ملیۆن ڤیزه بۆ ئه‌وه‌ی وڵاته‌که‌ی به‌ره‌و پێش به‌رێت، که ئێستا ئه‌مریکا له پێش هه‌موو وڵاتانی دنیاوه‌یه بۆ زانست و ته‌کنه‌لۆجیا، بۆیه ده‌توانیت عێراق و ئه‌فغانستان داگیر بکات..!
ئه‌و که‌سانه‌ی که هیجره‌ت ده‌که‌ن بۆ ئه‌مریکا خاوه‌نی بڕوانامه‌ی وڵاتی خۆیانن و توانای به‌ره‌و پێش چوونی ئه‌و وڵاته‌یان هه‌یه له‌ماوه‌یه‌کی زۆر که‌مدا ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مریکیان پێده‌بخشرێت، باشترین شوێن و جێگایان بۆ دابین ده‌کات و ئاسانکاری باشیان بۆ ده‌کات، له وڵاتی ئێمه‌دا به سه‌دان خانه‌واده هه‌یه کا تا ئێستاش خاوه‌نی ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقی نین، نمونه‌یه‌کی کوردی کوێتیتان بۆ ده‌هێنمه‌وه که خاوه‌نی هیچ ره‌گه‌ز نامه‌یه‌ک نه‌بوو له جێگایه‌ك ده‌ژیا له نێوانی سعودیه، کوێت و عێراق دا هیچ وڵاتێك ڕه‌گه‌ز نامه‌ی پێ نه ده‌به‌خشی، به‌ڵام چووه که‌نه‌دا .. ماوه‌ی یه‌ك ساڵ بووه خاوه‌نی ڕه‌گه‌زنامه‌ی که‌نه‌دی ئێستا پسپۆره له بواری (ئای تی)دا له کامپیوته‌ر که ناویان نابوو (بدون) واتا بێناوه خاوه‌نی هیچ ره‌گه‌ز نامه‌یه‌ك نیه، لێره‌دا ده‌مه‌وێت ئه‌و پرسیاره بکه‌ین ئه‌و کاسانه‌ی که خاوه‌نی بڕوانامه‌ن له وڵاتانی ده‌ره‌وه وه‌ریان گرتووه تاچه‌ند ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێمه کاریان کردووه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌یان؟ گومانی تێدانیه هیچ.. چونکه ئه‌گه‌ر خهڵاکانێکیش گه‌ڕابێتنه‌وه له‌سه‌ر بنه‌مایی حیزبی دامه‌زراون.
ساڵانه ئه‌مریکا له خه‌ڵکی هندستان هه‌زاران که‌سی خاوه‌ن ژیریان لێ ده‌بات بۆ وڵاته‌که‌ی خۆی که ساڵی ٢٠٠٦ نزیکه‌ی ١٠٠ هه‌زار به‌رنامه‌ی کۆپیتهری له هندستان کڕیووه به‌پاره‌یه‌کی که‌م و پێشکه‌وتنێکی به‌رچاو بۆ وڵاته‌که‌ی!
بۆ زانیاری زیاتر له ٪٥٠ پزیشك و ئه‌ندازیاره‌کانی فه‌ره‌نسا بریتین له خه‌ڵکی موسڵمانان که له وڵاتانی خۆیانه‌وه هیجره‌تیان کردووه، له به‌ریتانیا بریتیه ٪٣٨ پزیشک ئه‌ندازیاره‌کان پێکهاته‌ی ئه‌و وڵاته‌ن، که‌خه‌ڵکی موسڵمانن!... تێبینی ئه‌م ئاماره یونیسێف داویه‌تی.
پێنجه‌م: گرنگترین خاڵه به‌لامه‌وه، ئه‌گه‌ر سه‌یری وڵاتانی وه‌ك ئه‌ڵمانیا، کۆریای باشور، کۆریای باکور، یابان، هندستان، بکه‌ین ده‌بینین به هۆکاری جه‌نگ زۆر دواکه‌وتن بۆ نموونه ئه‌ڵمانیا هاته‌وه ژێر سفره‌وه، به‌ڵام له ماوه‌یه‌کی زۆر که‌مدا توانی گرنگی بدات به زانست زۆر باش هه‌ڵسایه‌وه ئێستا یه‌کێکه له وڵاته پێشکه‌وتوه‌کان، ئایا کورد بۆ وای پێناکرێت، هۆکاری ئه‌وه‌ی که‌هیچ بره‌و نادات به زانست، یاخود یابان له‌دوای هێرۆشیماو ناکازاکی هه‌موو کارگه‌و ته‌نانه‌ت ماڵه‌کانیشیان به‌سه‌ریه‌کدا که‌وتبوون، بۆ توانی له‌ماوه‌یه‌کی زۆر که‌مدا ببێته ئه‌و وڵاته‌ی که ئێستا خه‌ڵکی بۆ هه‌موو بوارێکی ئه‌لکترۆنی روو له‌و وڵاته ده‌که‌ن، هه‌روه‌ها هه‌ردوو کۆریاکه که خه‌ڵکه‌که‌ی له تاو برسێتی گژوگیایان ده‌خوارد، به‌ڵام ئێستا چۆن ئاماژه‌یان بۆ ده‌کرێت له نێو ده‌وڵاتانی دنیادا، وڵاتێکی وه‌ك هندستان که وڵاتێکی زۆر هه‌ژاره و خه‌ڵکێکی زۆری تێدا ده‌ژی، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ڵێن کوا وڵاتانی هه‌ژار هه‌ڵده‌ستنه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌ویشدا خه‌ڵکه‌که‌ی بێ‌شومار زۆره که ئێستا هاوشانی چین له ژماره‌ی دانیشتوانی ده‌بێت، هه‌موو ساڵێك بایی ملیارێك و دووسه‌د هه‌زار به‌س به‌رنامه‌ی کۆمپیوته‌ر ده‌فرۆشێت به ئه‌مریکا و ئه‌وروپا له دووساڵی ڕابوردوودا قازانجی هندستان له بواری کامپیوتهردا ٢٠٠ ملیار دۆلار بووه، ئێستا له وڵاتانی ئه‌مریکاو ئه‌وروپا ئه‌گه‌ر مامۆستایه‌کی زانکۆ یان دکتۆرێك ڕاپۆرتك بنوسێت له‌سه‌ر ئامێرێك تۆماری ده‌کات، ده‌ینێرێت بۆ هندستان له‌وێ ده‌ینوسنه‌وه به هۆکاری هه‌رزانی، پاشان نایه‌نه‌وێت کات به فیرۆ بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر پێشبکه‌ون چونکه کات لای ئه‌وان ئاڵتونه لای خه‌ڵکی وریا و زیره‌ک هه‌رگیز نابیستی بڵێت نازانم به چی کاتم لێ بڕوات! که ئه‌م وته‌یه لای خه‌ڵکی کوردستان زۆر باوه به‌داخه‌وه!، له‌کوردستان تائێستا زۆربه‌ی زۆری قوتابیانی زانکۆ نازانن به‌رنامه‌ی ۆرد به‌کار بێنن که له وڵاتانی تردا له سه‌ره‌تایه‌وه فێریان ده‌که‌ن! ئه‌گه‌ر وڵاتیك وابێت چۆن سهردهردێنت بۆ پێشکه‌وتن، هه‌میشه دواکه‌تووه، ئه‌گه‌ر خه‌ڵکه‌که‌ی له‌سه‌ر کلتوری هه‌ڵپه‌رکێی سێ پێی په‌روه‌رده بکرێت، نه‌ک له‌سه‌ر زانست و زانیاری سه‌رده‌م، ئیتر سه‌رکه‌وتن ئاسته‌م ده‌بێت.
شه‌شه‌م: دانانی بودجه بۆ زانست، به‌کارهێنانی پاره بۆ زانست و ته‌کنه‌لۆژیا..
بۆ به‌رچاو روونی پێش ئه‌وه‌ی باس له‌م خاڵه بکه‌م چه‌ند نمونه‌یه‌ك ده‌خه‌مه روو بۆ ئه‌وه‌ی باشتر له‌م خاڵه تێبگه‌ین، هه‌موو جیهانی عه‌ره‌بی وه‌ك یونیسکۆ ئاماژه‌ی بۆ کردوه ده‌ڵێت ٪٠٢،٠)داهاتی خۆیان بۆ زانست به‌کاردێنن، به‌ڵام ئیسرائیل به ته‌نها له داهاتی نیشتیمانی خۆی ته‌رخان کردوه بۆ زانست ٪٠٦،٠ که به‌ته‌نها له هه‌موو عه‌ره‌ب زیاتری ته‌رخان کردوه بۆ زانست!..ئه‌مریکایش به ته‌نها له‌سه‌روه‌تی نه‌ته‌وه‌یی خۆی (٪٠٧،٠) ته‌رخان کردوه بۆ زانست واتا هه‌موو عه‌ره‌ب ٧ملیار دۆلاری ئاماده کردووه بۆ زانست به عێراق و سوریا و سعود، میسر،تونس..هتد، به‌ڵام به ته‌نها ئیسرائیل ٦ ملیار دۆلار ته‌رخان کردووه، ئه‌مریکا له‌سه‌روه‌تی داهاتی نیشتیمانی خۆی بێجگه بودجه بۆ زانست به‌جیاواز خۆی ساڵانه ٧ملیار دۆلاری ئاماده کردووه پاشان ٥٩٠،٢ ملیار دۆلار به‌تایبه‌ت بۆ ته‌رخان کردووه، بۆیه ئه‌مریکا ژماره یه‌که له هه‌موو دنیادا له زانست‌دا، عێراق له‌سه‌ر ئاستی نێو ده‌وڵه‌تی ته‌نها (٪٠٢،٠)ته‌رخانکردووه، ئه‌ی کوردستان چه‌ندی بۆ ته‌رخان کردووه ئه‌مه تائێستا روون نیه هیچ له‌به‌ر ده‌ستدا نیه بۆ ئه‌وه‌ی بیخینه ڕوو، هیوادارم خه‌ڵکی بودجه‌ی زانست جیاوازه له‌گه‌ڵ بودجه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، چونکه ئه‌و دوو بودجه جیاوازن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌رنج بدرێت ئه‌و پارانه‌ی که ته‌رخان کراوه بۆ ڕاگهیاندهنهکان و ته‌له‌ڤزیۆنه‌کان زۆر له بودجه‌ی زانست زیاتره یان ئه‌و پاره‌ی که ته‌رخان کراوه بۆ ریکلامه‌ی سه‌ر جاده‌کان زۆر له‌وه زیاتره که ته‌رخان کراوه بۆ زانست.!
که‌واته له ئه‌مریکادا وه‌ك یونسێف ئاماژه‌ی پێکردوه هه‌ر بۆ ساڵێك و بۆ یه‌ك که‌س (١٠٥٠)دۆلاری دابین کردووه بۆ زانست..
ئیسرائیل له ساڵێکدا (٩٠٠)دۆلار بۆ هه‌ر که‌سێكی ته‌رخان کردووه بۆ زانست.
ئیمارات له ساڵێکدا(٦٠٠)دۆلاری بۆ هه‌رکه‌سێك ته‌رخان کردوه ، ئه‌ویش ماوه‌که‌ی ده‌گرێته‌وه بۆ٦ساڵ له‌مه‌وبه‌ر که ئه‌و بودجه‌ی ته‌رخان کردوه پێشتر بودجه‌ی هه‌ر نه‌بوو بۆ زانست!
له میسر هه‌ر تاکه که‌سیك (٦) دۆلار بۆ ته‌رخان کراوه بۆ زانست له ساڵێکدا
له عێراق بۆ هه‌ر ته‌که که‌سیك(٥)دۆلار ته‌رخان کراوه ، بۆساڵێك
هه‌رێمی کوردستان دیارنیه که چه‌نده بودجه ته‌رخان کراوه بۆ زانست بۆ تاکه که‌سیك!
پاشان له وڵاتێکی وه‌ك ئیسرائیل بۆ هه‌زار که‌س دووسه‌د ئامێری کامپیوته‌ر دابین کراوه واتا ئه‌م هه‌زار که‌س بریتین له ئافره‌ت منداڵ پیر!
له ووڵاتی میسر هه‌ر بۆ هه‌زار که‌س ٧ ئامێری کامپیوته‌ر ئاماده کراوه!
له سوریا بۆ هه‌زار که‌س(٥)کامپیوته‌ر ئاماده کراوه!
له عێراق بۆ هه‌ر هه‌زار که‌س (٣) ئامێری کامپیوته‌ر ته‌رخان کراوه!
هه‌رێمی کوردستان نه‌زانراوه له رووی ئاماره‌وه، به‌ڵام جێگایی خۆیه‌تی ئاماژه به‌وه بکه‌م که ئه‌م ئاماره ...ئاماری ساڵی ٢٠٠٤ی یونسکۆیه واتا شه‌ش ساڵ له‌مه‌وبه‌ر..
ئه‌گه‌ر وڵات و گه‌لێك به‌و شێوه بره‌و بده‌ن به زانست و زانیاری ئاخر چۆن له ناو گۆمه‌ڵگای نێو ده‌وڵه‌تیدا سه‌ر به‌رز ده‌که‌نه‌وه پاشان داوای بوون به ده‌وڵه‌ت ده‌که‌ن؟
چۆن به‌راورد بکه‌ین له‌گه‌ڵ ووڵاتێکی وه‌ك ئه‌مریکا بۆ هه‌ر ملیۆنیك که‌س (١٣٠٠)لێکۆڵه‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی دابین کردووه.
ئیسرائیل بۆ ملیۆنیك که‌س (١٦٠)لێکۆڵه‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی دابین کردووه.
به‌ریتانیا بۆ ملیۆنێك که‌س (٧٠٠،٤)لێکۆڵه‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی دابین کردووه (باحپ الجتیماعی).
یابان بۆ هه‌ر ملیۆنیك (٥٠٠٠)که‌سی لێکۆڵه‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی داناوه.
ئه‌ی له‌شاری سێمانی چه‌ند لێکۆڵه‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی دابین کراوه ئه‌وه‌نده‌ی که سه‌رنجم دا ته‌نها له‌گه‌ره‌کی ئیسکان (١)که‌س دابین کراوه بۆ چه‌ند که‌س؟ که ئه‌مه‌ش دیار نیه !!
خه‌ڵکێك له‌وانیه بپرسیت بۆ نمونه‌ی ئه‌مریکا ئیسرائیل دێنمه‌وه؟ به هۆکاری ئه‌وه‌ی هه‌میشه ئاماره‌کانیان له‌به‌ر ده‌ستدایه به ئاشکراو ڕاشکاوانه ده‌یخه‌نه به‌رده‌م ڕای گشتی!.
حه‌وته‌م: نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان هه‌موو جیهانیان کردوه به ٥ به‌شه‌وه، به‌ڵام به‌گوێره‌ی زانست دابه‌ش کراوه هه‌موو جیهان..
یه‌که‌م : وڵاته سه‌رکرده‌کان (القاده) که برتین له ١٨ ده‌وڵه‌ت یه‌ك ده‌وڵه‌تی ئیسلامی تێدا نیه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئیسرائیلی تێدایه.
دووه‌م: ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت ببنه سه‌رکرده(محتمل یکون القاده) له‌ناو ئه‌م ١١ وڵات سوپاس بۆ خوا یه‌ك ده‌وڵه‌تی ئیسلامی تێدایه ئه‌ویش مالیزیایه.
سێیه‌م:چالاکه‌وانه‌کان(الناشگون) ئه‌میش سوپاس بۆ خوا شه‌ش ده‌وڵه‌تی ئیسلامی تێدایه (میسر، ئه‌ندنوسیا، سوریا، تونس، ئێران)هه‌رچه‌نده ئێران له‌به‌ر ڕه‌وشی سیاسی له‌م خانه‌یه‌دا دانراوه، به‌ڵام ئێران زۆر پێشکه‌وتووه له رووی زانسته‌وه که ده‌بێت له‌سه‌رو ئه‌م خانه بێت.
چوار: په‌روێز خراوان (المهمشون) کهزۆبهی وڵاتانی ئیسلامی و عیراق لێره‌دا ئاماژه‌ی بۆکراوه.
پێنجه‌م: دوای دواوه (اڵاخرون) ! که وڵاتانی دواکه‌وتون
بۆ ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای کورده‌واری باش هه‌ست به‌وه بکات که نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان پێوه‌ریان بۆ وڵاتان به‌هێز ڕه‌وشت نیه یاخود هێزی سه‌ربازی نیه یان عه‌قیده‌و بیر‌و باوه‌ڕ نیه، یاخود هه‌ڵپه‌رکێ نیه، به‌ڵکو زانسته، ڕووسیا له زۆرێك له‌و ووڵاتانه له رووی سه‌ربازیه‌وه به‌هێزه به‌ڵام چونکه له‌زانستدا وه‌ك ئه‌وان نیه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک پێوه‌ری ناکه‌ن له‌گه‌ڵیدا!!
هه‌شته‌م: له هه‌موو جیهاندا (٥٠٠)زانکۆ ده‌ست نیشان کراوه پێشکه‌وتووه.. پێشکه‌وتووی ئه‌م زانکۆیانه به‌وه پێوه‌ر ده‌کرێت له رووی مه‌نهه‌ج و قوتابی مامۆستاکانی و ئامێره‌کان ..هتد
گومانی تێدانیه یه‌که‌مین زانکۆ له هه‌موو جیهاندا زانکۆی (هاردفێرد)ی ئهمرکیه دووه‌م زانکۆ له به‌ریتانیادایه که ناوی(کامبردج)ه ،له ساڵی ٢٠٠٤ له(٥٠٠)زانکۆیه یه‌ك زانکۆی ووڵاتی ئیسلامی تێدا نه‌بووه، به‌ڵام له ساڵی ٢٠٠٥ تورکیا چووه ناوی به دوو زانکۆ به‌شدار بوو که ژماره‌ی زانکۆکانی به‌پله‌ی (٤٠٦-٤٠٧)دانرا! له‌و ووڵاته پێشکه‌وتوانه‌ی که ناویان هه‌یه ئیسرائیل ژماره(١٨و٧٨)ه یابان (١١و٢٠و٤٣) له پێنسه‌د زانکۆ که مه‌جه‌ر ئه‌رجنتین هندساتان به‌رزیل شیلی مه‌کسیک..هتد بۆ زانیاریتان خوێنه‌ران له‌و پێنسه‌د زانکۆیه ئه‌مریکا به ١٠٩ زانکۆ به‌شداره دوای ئه‌و به‌ریتانیا ٦٢ زانکۆ به‌شداره یابان به ٤٤ به‌شداره جنوبی ئه‌فریقا به ٤ زانکۆ به‌شداره
ئه‌ی عێراق؟ !!
به‌داخه‌وه ناوی هه‌ر نیه ! ئه‌ی زانکۆی سلێمانی و سه‌ڵاحه‌دین و دهۆك له کوله‌که‌ی ته‌ڕیشدا ناویان نیه، ئه‌ی توخوا سه‌رکرده‌کان به‌تایبه‌ت جه‌لال تاڵه‌بانی و مه‌سعود به‌رزانی به‌رپرس نین له‌و ڕه‌وشه؟
کێ ده‌توانێت بێ خوێنده‌واری و پێشکه‌وتنی زانست ڕێبکات مه‌گه‌ر مافیاکان یان ئاغا و ده‌ره‌به‌گه‌کان به پرکردنی گیرفان و سکیان گوێ ناده‌ن به زانست زانیاری!
نۆیه‌م: موچه‌ی کاربه‌ده‌ستان زیاتره له مامۆستا‌و دانیشمهندهکان، ئه‌گه‌ر پێوه‌ر بکه‌ین له موچه‌ی مامۆستایه‌كی په‌یمانگا له‌گه‌ڵ به‌رێوبه‌ری فهرمانگایهك ئایا کامیان زۆرتره بێگومان به‌رێوبه‌ره‌که،له وڵاتانی پێشکه‌وتوو هه‌رگیز ئه‌و دیارده‌یه نابینرێت، وه‌زیر له چاو مامۆستای زانکۆ پاره‌کی زۆر خه‌یاڵی وه‌ر ده‌گه‌رێت، به‌ڵام له‌وڵاتانی پێشکه‌وتوو ئه‌و ده‌یارده‌یه نیه جیاوازیه‌کی ئه‌وتۆ به‌دی ناکرێت، له‌وڵاتی ئێمه‌دا مامۆستایی زانکۆ دوای کاره‌که‌ی ده‌چێت کاری تر ده‌کات ئاخر له‌کام وڵاتی پێشکه‌وتوودا ئه‌مه په‌سنده، ده‌بێت ژیانی بۆ دابین بکرێت، ئێستا له کوردستان مامۆستاکانی زانکۆ بۆ ئه‌نته‌رنێت ده‌چن بۆ نوسینگه‌کان! یان زۆربه‌ی مامۆستاکان به پاس هاتوو چوو ده‌که‌ن! زۆری تر هه‌یه له سه‌ریان بدوێین که هه‌موو مامۆستایان به گشتی له سه‌ره‌تایه‌وه تا عیمیدی کولیهیهك چه‌نده محرومن. خه‌ڵکی کورد خۆتان وه‌رن ئه‌م ڕه‌وه‌نده پێوه‌ر بکه‌ن به‌م ڕه‌وه‌ندانه‌ی تر... بزانن کامیان ئیمتیازیان زیاتره..
یه‌که‌م : ئه‌ندام په‌له‌مان
دووه‌م : ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی
سێیه‌م: وه‌زیر
چواره‌م: ماستاوچی ئه‌مه‌ش جۆرێکه له پۆست ئێستا
پێنجه‌م: به‌رێوبه‌ری دامه‌زراوه‌کان
شه‌شه‌م: به‌ر پرسی حیمایه‌کانی ئه‌ندام مه‌کته‌بێکی سیاسی!
حه‌وته‌م : ئامر لیوایه‌ك
هه‌شته‌م: خاوه‌نی کۆمپانیایه‌ك
بار‌و گوزه‌رانی مامۆستایی زانکۆ ده‌بێت له‌زۆربه‌ی ئه‌مانه باشتربێت یاخود مامۆستایان به گشتی، خۆ ئه‌گه‌ر ده‌ستی نه‌دا ده‌بێت هاوشێوه‌ی ئه‌مان بژی، به‌ڵام به‌داخه‌وه لای ئێمه ڕێك پێچه‌وانه‌که‌ی به‌دی ده‌کرێت، ئاخر ئیتر چۆن پێشکه‌وتن ڕوو ئه‌دات.
ده‌یه‌م: ئینته‌رنێت له کوردستان خاوترین جۆری ئینته‌رنێت به‌کار ده‌هێنریت، به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاسانکاری نه‌کراوه بۆ زانکۆ په‌یمانگاکان له رووی ئینته‌رنێته‌وه، له هه‌موو وڵاتانی دنیادا هه‌ر زانکۆیه‌ك خاوه‌نی پێگه‌ی تایبه‌تی خۆیه‌تی هه‌ر به‌شه لاپه‌ره‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه قوتابی ده‌چێته ناوی هه‌موو کاره‌کانی خۆی له‌وێدا ئه‌نجام ئه‌دا مامۆستاکه‌ی باسه‌که‌ی له‌وێدا بۆ ده‌نوسێت ئه‌ویش له هه‌رکوێ بێت ڕاده‌کێشێت سود له مه‌نهه‌جه‌که‌ی خۆی وه‌ر ده‌گرێت،پاشان له هه‌موو وڵاتانی پێشکه‌وتووی دنیادا له ناوه‌ندیه‌کانه‌وه به‌م شێوه ده‌ست پێ ده‌کات تا زانکۆکان، به‌ڵام له‌وڵاتی ئێمه تائێستا پێگه‌یکی تایبه‌ت نیه.. به باسی کۆلێژو مه‌نهه‌جه‌کانی.. ئه‌وه‌ی که هه‌یه له سه‌ر زانکۆی سلێمانی، ته‌نها ئه‌م لینکه‌یه که جێگای عه‌یبه‌یه زانکۆیه‌ك ئه‌وه پێگه‌ی بێت فه‌رموون خۆتا بیبینن..
http://www.university-directory.eu/Iraq/University-of-Sulaimani-University-of-Kurdistan--Kurdistan-Region.html
http://sites.google.com/site/universityofsulaimani/ ئه‌م دوو لینکه‌و کۆمه‌ڵێک وێنه هه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌ندێك زانیاری ناو (وویکی پیدیا) که به‌راستی زۆربه‌ی زانیاریه‌کان له زانکۆکانی تری جیهانه‌وه وه‌رگیراوه، هه‌موو ئه‌مه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ گه‌نده‌ڵی ده‌سه‌ڵات که هیچ گرنگیه‌ك نادات به زانکۆکان و خوێندنی باڵا، هه‌روه‌ها گه‌نده‌ڵی هه‌موو حیزبه‌کانی تر هه‌رگیز بیریان له پرۆژه نه‌کردۆته‌وه بۆ به‌ره‌و پێش چوونی زانست له کوردستاندا..
ئه‌مه‌ش زانکۆی سه‌ڵاحه‌دینه خۆتان بیبینن بزانن چه‌نده گرنگی دراوه به به‌زانست له‌م پێگه‌یه‌دا ئه‌وه‌نده‌ی گرنگی دراوه به هه‌واڵ و به وێنه هه‌ر لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی زانستی زۆر به‌ده‌گه‌مه‌ن ده‌بینرێت.
http://www.suh-edu.com/index.php?lang=ku به هه‌ر حاڵ ئه‌و ڕه‌وشه گه‌ر ئاوا بروات کوردستان به‌ره‌وه جه‌هاله‌ت ده‌روات.
له کۆتاییدا هیوادارم سودتان وه‌رگرتبێت له‌م توێژینه‌وه‌یه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست