کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كادیرانی ده‌زگا به‌دناوه‌كانی پاراستن و زانیاری له‌ خولیكی ئه‌مریكه‌كاندا

Saturday, 20/11/2010, 12:00


سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ده‌زگای پاراستنی سه‌ڵاحه‌دینه‌وه‌ ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه‌، كه‌ له‌ په‌راویزی ئه‌و خول و كۆڕوو سمینارانه‌ی ئه‌مریكیه‌كان بۆ كاردیرانی پارتی و یه‌كیتی له‌ هه‌ریمی كوردستان به‌به‌رده‌وام ڕیكی خستووه‌، سبه‌ینی ٢٢ی ١١ ی ٢٠١٠ ، ئیداره‌ی سه‌ربازی ئه‌مركیه‌كان كه‌ هاری شۆت، سه‌ر په‌رشتیان ده‌كا، و باره‌گای سه‌ره‌كیان له‌ هه‌ولیره‌، بۆ ٤٠٠ كادیری ده‌زگاكانی زانیاری یه‌كیتی و پاراستنی پارتی، له‌ سه‌ربازگه‌ی سه‌لام له‌ سلێمانی خولێكی ئه‌منی بۆ كادیرانی ئه‌و دوو ده‌زگا ئه‌منی ملیشیایانه‌ی پارتی و یه‌كیتی ده‌كاته‌وه‌!
سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه‌، كه‌ خوله‌كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ چۆنیتی كاری تیرۆر كردنی نه‌یاران و دوژمنان و، خۆپاراستنیش له‌ كاری ئیرهابی و، ماوه‌ی خوله‌كه‌ ٤ رۆژ ده‌خایه‌نیت و، هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌شداربووان بروانامه‌ی سه‌ركه‌وتوویان پیده‌درێت و،كه‌ له‌لایه‌ن ٣ پشپۆرو شاره‌زای ئه‌منی ئه‌مریكیه‌كانه‌وه‌ پیشكه‌ش ده‌كریت!
ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه‌ ئێمه‌ومانان لێدوانی له‌سه‌ر بده‌ین...تۆبلیت: ئه‌مه‌ریكیه‌كان ئه‌وه‌نده‌ گیل بن و نه‌زانن، ده‌زگاكانی پاراستن و زانیاری له‌ كاری ئیرهابی و تیرۆركردندا، پیش ته‌نزیمی قاعیده‌و ئه‌نسار ئیسلام یش كه‌وتوون!
وابڕیاره‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ قاسم مزوری و نه‌زهه‌ت حالی و عیسمه‌ت ئه‌رگوشی له‌ پاراستن پارتی به‌شداری خوله‌كه‌ به‌ پیشكه‌ش كردنی چه‌ند بابه‌تێكی ئیرهابی كه‌ خۆیان ئه‌نجامیان داوه‌ و، ده‌بێ وه‌ڵامی ئێمه‌و مانانیش بده‌نه‌وه‌ له‌مه‌ڕ تیرۆركردنی شه‌هید سه‌رده‌شت عوسمانی ڕۆژنامه‌نووس كه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌و سه‌ركردانه‌ی پاراستن تیایه‌ به‌شداریان كردووه‌!





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە