ناشیاویتان سنوری به‌زاند به‌سییه‌تی
Friday, 11/12/2009, 12:00
چۆڕانی خوێن له خه‌م وههڵدێرانی راستی و کفن کردنی مانگ و خۆر‌و ئه‌ستێره‌تان لا ڕه‌وایه
بۆچی وایه
یا ڕاسانی باڵنده‌کان له شه‌پۆلی ڕه‌شه‌با و ڕق ڕشتنیان له خۆڵه‌مێشی به که‌باب برژاندنیان له لایه‌ن ملهوڕه ڕاوچیه‌کان که تێکه‌ڵی بایه‌که ده‌بێت ئالۆزبوونێکی ژیانی ده‌خوڵقێنێت له کاڵ بوونه‌وه‌ی خۆشی و شادیه‌کانی ئه‌وان
له ساباتێکی ساکاردا ده‌ژیم!
گریانم له پێکه‌نینی ئێوه‌ی مردوو دیلیه‌تی پاره‌و گوماناوی له مرۆڤ بوونتاندا سه‌د قات تره!
سه‌رم سوڕماوه ناڵه ناڵی داماوان وماف کۆتکراوان هه‌ر له منداڵ و پیرو لاو نابیستن یاخود که‌ڕن !
وه‌ک ئێوهبام له چۆک دادان په‌ڕی بووم!
په‌له‌ی ناوێت .
ڕۆژێکیش دێت پشیلهیتان بێته مشک و له کونه مشکێکا ده‌ست به‌سه‌ر بکرین !
گه‌ر ده‌تانه‌وێت دڵنیا بن ته‌نها دوو هه‌نگاو بگه‌ڕێنه‌وه دواوه!.
گاڵته‌م به شته کاتیه‌کان دێت!
ئه‌و کاتانه‌ش که ده‌گریم سۆزێکی قوڵی هاوڕییه‌تی ههنێسکم ده‌دات
که هاوڕێیه‌تیمان بۆساتی له دایک بوون ده‌گه‌ڕێته‌وه
نازانم ئه‌مه قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی هه‌ستی دایکێتییه یان ڕه‌واندنه‌وه‌ی ئه‌م شینگهل وئهستوره خهمانهیه که له نابه جێی و گه‌مژه کرداریتان سه‌رچاوه‌ی ده‌گرێ وگرتووه؟!
ئای که خۆشه په‌رده له‌سه‌ر ڕاستییه‌کان لابدرێت
درۆ شاخاویه‌کانی ئه‌م زهنگۆڵانه ده‌رکه‌وێت و میلله‌ت کوردانه ههلسێته سه‌ر پێ و سه‌ریان تاشیت و ستله ماستێکی داپیره‌یان به سهرگێڕێ
ده‌مه‌وێت ڕاستی بڵێم !!
ڕقم له هه‌رچی پشیله‌و مۆرانه‌ی ناو خاکی گیانمه
لهوکهڵهشێره ده‌نگ گڕانه‌ی به پیرێتیش ده‌قوقێنن وله دایکیان ناهێنه خوارێ.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست