ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵ تیرۆری "عه‌بدوللاَ قه‌سرێ" ده‌ده‌نه پاڵ پاڤێڵی كوڕی مام جه‌لال
Friday, 07/08/2009, 12:00
رۆژی 3ی نیسانی ساڵی 2003 مامۆستا عه‌بدوللاَ ڕه‌سول ئه‌حمه‌د ناسراو به (عه‌بدوللاَی قه‌سرێ) گه‌وره به‌رپرسێكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له یه‌كێك له بازگه‌كانی سلێمانی له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له كۆبونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی له شارۆچكه‌ی خورماڵ و له بازگه‌ی تاسڵوجه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداری سه‌ر به یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان خۆی و هاوڕێكانی كه ژماره‌یان سێ كه‌س بوون له نێو ئۆتۆمبێله‌كه‌یان تیرۆركران.
ئه‌وه ڕوداوێكه‌و هه‌واداره ئیسلامیه‌كان ئاشنای ئه‌و چیرۆكه‌ن, ئه‌گه‌ر له ڕوه سیاسیه‌كه‌یه‌وه سه‌یری بكه‌ین دونیاییه‌ك پرسیار دروست ده‌بێت,كه ئه‌و هێزه‌ی یه‌كێتی كه گه‌وره به‌رپرسێكی بالاَی تێدا به‌شدار بوو ڕوداوه‌كه ده‌خاته ژێر كۆمه‌ڵێك پرسیاره‌وه , به‌لاَم ئه‌وه ئه‌كته‌ره سیسایه‌كانی سه‌ر شانۆی كاره‌ساته‌كه ده‌توانن شرۆڤه‌ی بكه‌ن و گوزارشتی له‌باره‌وه بده‌ن.
لێره‌دا ته‌نها ده‌مانه‌وێت له ڕوه كۆمه‌لاَیتیه‌كه‌یه‌وه قسه بكه‌ین:
" عه‌بدوللاَ ڕه‌سول ئه‌حمه‌د له ساڵی 1968 له گوندی نێوخانی دۆڵی باڵه‌كایه‌تی سه‌ربه پارێزگای هه‌ولێر له دایك بووه؟, ناوبراو له ته‌مه‌نی منداڵیه‌وه وه‌ك ساراخانی خێزانی كه كچه پوری خۆی بوه ئاماژه‌ی بۆ كرد" مامۆستا چوه‌ته به‌رخوێندن و قورئانی پیررۆزی له‌به ركردوه‌و پاشانیش زانسته شه‌رعییه‌كانی خوێندوه.
قه‌سرێ زۆربه‌ی وانه ئاینییه‌كانی لای مامۆستایانی شاری هه‌ولێر خوێندوه‌و له‌ساڵی 1990 تێكه‌ڵ به كاری سیاسی ده‌بێت له‌نێو ڕیزه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی , دواتر له‌به‌ر لێهاتوویی له ساڵی 1992 كراوه‌ته به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی چواری بزووتنه‌وه له هه‌ولێر, له ساڵی 1994 ده‌بێته ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی , له پاڵ كاركردن له كایه سیاسیه‌كه‌ی گرنگی به زانستی شه‌رعی داوه‌و له كۆلێژی شه‌ریعه‌ی دهۆك قۆناغه‌كانی خوێندنی به سه‌ركه‌وتویی ته‌واو كردوه له ساڵی 1998 به كالۆریسی به ده‌ستهێناوه‌و له بواری شه‌ریعه‌تناسی.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه ئه‌و كه‌سایه‌تیه‌كی ده‌گمه‌ن بو له به‌رامبه‌ر ڕه‌مزی ته‌قواو خۆشه‌ویستی , ناوبراو له ساڵی 2000 له كۆنگره‌ی بزووتنه‌وه كه به كۆنگره‌ی یه‌كبون ناسرابو,به تێكه‌ڵبونه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕینی ئیسلامی به ئه‌ندازه‌یه‌ك پله‌ی له سه‌ر ئاستی كۆنگره‌كه به‌یه‌كه‌م ده‌رچوو, له ئاستی كۆمه‌لاَتیشیدا كه‌سایه‌تی وابوه كه له‌باره‌یه‌وه ده‌یگێڕنه‌وه " پیاوێكی زۆر سه‌یرو خۆ به‌كه‌مزان وتێكه‌ڵبوه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م چینه كۆمه‌لاَیه‌تیه‌كان و مامه‌ڵه‌ی به ڕوخۆشی له‌گه‌ڵ خه‌ڵك كردوه.
دیسان دوای جیابونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵ له بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له ساڵی 2000 , خێزانی ده‌یگێڕێته‌وه "مامۆستا له ناو كۆمه‌ڵدا دریژه به خه‌باتی خۆی ده‌دات و ده‌بێته ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و پێش كوژرانی ده‌كرێته ڕاوێژكاری ئه‌میری كۆمه‌ڵ.
باروگوزه‌رانی قه‌سرێ چۆن بووه؟
له درێژه‌ی وته‌كانی خێزانی" مامۆستا عه‌بدوللاَ له كۆتایی ژیانیشیدا كه‌سێكی كه‌مده‌رامه‌ت بوه‌و به‌پێی زانیاریه باوه‌ڕپێكراوه‌نایش تا مردن خاوه‌نی خانوی خۆی نه‌بوه‌و قه‌رزدار بوه بۆ كڕینی ئۆتۆمبێلكه‌ی كه بڕی 25 هه‌زار دیناری ئه‌و كاته بووه, به‌لاَم له‌به‌ر ئه‌و باره كۆمه‌لاَیه‌تی و سلوكییه‌ی خۆی گوێی به‌وه نه‌داوه‌و زیاتر گڕی خۆشه‌ویستی له دڵی ئیسلامییه‌كان كردبوو.
ته‌نانه‌ت له گه‌لێك ئاشته‌وای كۆمه‌لاَیه‌تی وه‌ك چاو ساغێك قسه‌كانی دڵدانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ده‌بوه جێی ڕه‌زامه‌ندی هه‌موو لایه‌ك و خاوه‌نی كه‌سایه‌تییه‌كی ڕاستگۆ‌و ڕه‌وشتپاك بوه‌و وتاربێژێكی ڕه‌وان و گوێگرێكی زۆر له ده‌وری كۆ ده‌بونه‌وه.
كاری سیاسی قه‌سرێ
سارخان كه نزیكترین كه‌س بوه له مامۆستاوه درێژه‌ی به گێڕانه‌وه‌كه‌ی ده‌داو ئه‌و دونیایه‌ك خه‌میش له‌نێو دڵیدا كڵپه‌ی ده‌كردو به‌و ناخه‌وه گوزارشتی بۆ ده‌كردین" عه‌بدوللاَی هاوسه‌رم له ساڵی 1990 له ڕێكخستنه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ده‌ستی به كاری ئیسلامی كردوه‌و ساڵی 1994 كراوه‌ته ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌و له‌دوای جیابونه‌وه‌كه‌ی كۆمه‌ڵیش سه‌ره‌ڕای ئه‌ندامێتی مه‌كته‌بی سیاسی خاوه‌نی ئیمتیازی ڕۆژنامه‌ی (كۆمه‌ڵ) بوه‌و لێپرسراوی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندیه‌كانیش بوه‌و پێش تیرۆكردنی ماڵی ده‌چێته شارۆچكه‌ی شاوێسی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێروه كرێنشینی نیشته جێده‌بن.
ساڵی پێكه نانی ژیانی هاوسه‌رێتی
مامۆستا عه‌بدوللاَ پورزای (سارا ئه‌حمه‌د) ه‌و ساڵی 1983 ئه‌لقه‌ی خۆشه‌ویستی ده‌گۆڕنه‌وه ژیانی هاوسه‌رێتی پێكه‌وه ده‌نێن.
ساته‌وه‌ختی تیرۆری قه‌سرێ
له3 ی نیسانی ساڵی 2002 له نێو ئۆتۆمبێله لاندكرۆزه‌كه‌ی له بازگه‌ی تاسڵوجه تیرۆر ده‌كرێ به چه‌ند ڕۆژێك پێش ئه‌و ڕووداوه وتارێك پێشكه‌شده‌كات و باسی (كوشتنی نا حه‌ق) ده‌كات.ئه‌و ڕۆژه دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له كۆبونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی له شارۆچكه‌ی خورماڵ و به پلانێكی پێشوه‌خت بۆ داڕێژراو پێش خۆر ئاوابون خۆی و سێ له پاسه‌وانه تایبه‌تیه‌كانی به‌ناوه‌كانی(مه‌لا ئه‌حمه‌د و توانا و سیروان عه‌بدولجه‌بار) به ده‌ستڕێژی گولله‌ی ژماره‌یه‌ك له هێزه‌كانی لیوای تایبه‌تی پاڤێل تاڵه‌بانی خه‌ڵتانی خوێن ده‌كرێن.
سه‌رچاوه‌كانی گێڕانه‌وه‌ی تیرۆری قه‌سرێ به جیاوازیه‌وه باسی ئه‌و ڕوداوه ده‌كه‌ن و سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حیزبه‌ش هه‌نوكه نه‌یانتوانیوه بكوژانی ئه‌و پۆله پێشمه‌رگه‌یه بدۆزنه‌وه‌و داوا بكه‌ن به سزای خۆیان بگه‌ن, جگه له‌وه‌ی به چه‌ند مه‌بلغه‌ێك پاره بێده‌نگیان كردن.
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵ , پێی باشنه‌بو ناوی بهێنرێت وتی" ئه‌گه‌ر چی پێمان باش نیه باسی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بكرێت, به‌لاَم ئه‌و ڕوداوه ده‌ستێكی گه‌وره‌ی له پشت بوو ,. ئه‌گینا چۆن كوڕی مام حه‌لال له چاوی كامێراكانه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت,به‌جۆرێك ئه‌وكات گومان و دودڵی له نێو ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵ سه‌ری هه‌ڵده,سه‌باره‌ت به ماف و داواكاریه‌كانیش هه‌ردولا گه‌شتونه‌ته ڕێكه‌وتنێك بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كه.
به‌پێی زانیاریه‌كانیش بنه‌ماڵه‌ی مام جه‌لال خۆیان ئه‌و پڕه پاره‌یان دابینكردوه‌و وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆیان بكه‌ری ئه‌و كاره بن, ته‌نانه‌ت له كاتی كوشتنی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی كۆمه‌ڵ كامێرای چه‌ند لایه‌نێك له‌و شوێنه ئاماده‌بوون بۆ ئه‌وه‌ی له‌دوای ئه‌وه‌ش وای نیشانبده‌ن كه ئه‌وانه به بیانوی تیرۆره‌وه كوژراون و ڕیش و سه‌یاره‌و ئه‌و شوێنه‌ی لێیه‌وه هاتوون بكرێته به‌ڵگه‌ی تیرۆركردنه‌كه‌یان , هه‌م بۆ ئه‌وه‌ی له‌وكاته‌دا كۆمه‌ڵ په‌رچه كرداری هه‌بێت و ئاڕاسته‌ی ساروخه‌كانیان به باشتر ڕو لێبكرێت.
به دیوێكی تردا" وایان له ولاَتی توركیا گه‌یاندبو" سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵ ده‌یه‌وێت هاواكاری گه‌ریلاكان بكات و ئێمه‌ش وه‌ك دۆستێكی توریكا ئه‌وانه له ناو ده‌به‌ین له‌م سنوره‌وه هاوكاری دوژمنی دۆسته‌كانمان بكات , وه‌ك چۆن له نه‌وه‌ده‌كاندا شه‌ڕێكی خوێناوی در‌و درێژ‌و بێ به‌رهه‌ممان له‌گه‌ڵكردن.
به‌پێی زانیاریه باوه‌ڕ پێكراوه‌كانیش له‌بری خوێنی مامۆستا‌و سێ پاسه‌وانه‌كه‌ی به 50 هه‌زار دۆلار له یه‌كێتی نیشتامانی وه‌رگیراوه‌و كێشه‌كه كۆتایی هاتوه,ئه‌مه له كاتێكدا سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حیزبه له دوای تیرۆركردنی ئه‌و پۆله ئه‌ندامه‌ی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان ده‌كرد" ده‌بێت بكوژانی مامۆستا‌و هاوه‌ڵه‌كانی به سزای خۆیان بگه‌ن, به‌لاَم له‌و به‌رواره‌وه مامۆستا‌و دۆسیه خوێناویه‌كه‌ی له هزرو بیری سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حیزبه به‌جۆرێك كاڵبوه‌ته‌وه كه سالاَنه یادی ئه‌و كه‌سه بكه‌نه‌وه كه ڕه‌مزی خۆشه‌ویستی حیزبه‌كه‌یان بوو.
http://www.knewsdaily.org/Direje.aspx?Jimare=20&Cor=Reportaj
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست