کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


په‌یامنێرانی بێسنووری جیهانی: به‌ توندی ئیدانه‌ی هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر لڤین و ده‌ستگیركردنی ئه‌حمه‌د میره‌ ده‌كه‌ین

Friday, 09/09/2011, 12:00




له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی خۆیان بڵاویان كردۆته‌وه‌، رێكخراوی په‌یامنێرانی بێسنووری جیهانی(RSF) زۆر به‌ توندی ئیدانه‌ی هه‌ڵكوتانه‌ی سه‌ر نووسینگه‌ی كۆمپانیای لڤین له‌ سلێمانی و ده‌ستگیركردنی ئه‌حمه‌د میره‌ سه‌رنووسه‌ری لڤین ده‌كات و به‌ كرده‌وه‌یه‌كی نایاسایی و دڕندانه‌ ناوی ده‌بات.
ئه‌حمه‌د میره‌، به‌ڕێوبه‌ری كۆمپانیای لڤین و سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری لڤین به‌ رێكخراوه‌كه‌ی راگه‌یاندووه‌ كه‌ هێزێكی زۆر به‌ جلوبه‌رگی سه‌ربازییه‌وه‌ كاتژمێر دوانزه‌ و نیوی دوای نیوه‌ڕۆی دوێنێ 7ی ئه‌یلول هه‌ڵیانكوتایه‌ سه‌ر باره‌گای سه‌ره‌كی لڤین له‌ شاری سلێمانی و دوای پشكنینی نووسینگه‌كه‌ی به‌ شێوازێكی توندوتیژ و به‌ كه‌له‌پچه‌كراوی به‌زۆر سواری ئۆتۆمبێلێكیان كردووه‌ و گواستویانه‌ته‌وه‌ بۆ بنكه‌ی پۆلیسی به‌ختیاری. دواتر له‌ دادگه‌ دادوه‌ر بڕیاری ئازادكردنی داوه‌. میره‌ ئه‌وه‌شی به‌ رێكخراوه‌كه‌ گوتووه‌ كه‌ (عوسمان)ی براشی له‌لایه‌نه‌ هێزه‌ په‌لامارده‌ره‌كه‌وه‌ تووشی لێدان و توندوتیژی بۆته‌وه‌.
په‌یامنێرانی بێسنووری جیهانی ئه‌وپه‌ڕی نیگه‌رانی و بێزاری خۆی له‌و بارودۆخه‌ نه‌خوازراوه‌ ده‌ربڕیوه‌ كه‌ له‌ كوردستان بۆ رۆژنامه‌وانان هاتۆته‌ پێش، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی رۆژی 29ی ئاب ئاسۆس هه‌ردی، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای ئاوێنه‌ تووشی لێدان بوویه‌وه‌ و به‌ سه‌ختی بریندار كرا ئه‌وكاته‌ ده‌یویست له‌ نووسینگه‌ی ئاوێنه‌وه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ ماڵه‌وه‌.
پەیامنێرانی بێسنووری جیهانی، رێکخراوێکی نێودەوڵەتی قازانج نەویستە و کاردەکات بۆ پاراستی رۆژنامەنووسان لە سەرتاسەری جیهان. بارەگای سەرەکی لە پاریسی پایتەختی فەرەنسایە

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە