گەندەڵیەكانى وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزار - بەشى سێیەم
Monday, 17/09/2012, 12:00
بەشێكى دیكە لە گرفتەكانى وەزارەتى شارەوانى كە وەكو تۆسقالێك لە دەریاى دزى و گەندەڵیەكان دێتە بەرچاو، بەهەداردانى سامانى گشتیە بەهۆى هەموو ئەو ئۆتۆمبێڵە گرانبەهایانەى كە بەبێ پێویستى بەكاردێن.
وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزار كە كارى سەرەكى خزمەتگوزارى و پاك راگرتنى شارە.ئەوەندەى لەبیرى رازیكردنى بەرپرسەكانى سەرەوەیە ئەوەندە لەبیرى ئەوەدانیە كە بچوكترین گرفتى هاوڵاتى چارەسەربكات.
هەربۆیە پارتى وەكو حیزبى باڵادەست دەستى گرتووە بەسەر ئەو جومگە سەرەكیەى خزمەتگوزارى بۆ خزمەتكردنى بەرپرسەكانى خۆى.بۆ فەراهەمكردنى زەوى موساتەحە و ئاسانكارى بۆ پرۆژە خەیاڵیەكانى هەولێر و دهۆك. هەر لە دابینكردنى زەوى گرانبەها و ستراتیژى كە مولكى نەوەى داهاتووى ئەو وولاتەیە تاوەكو دابینكردنى ئامێر و مەكاین و تەنانەت راوێژكار و ئەندازیارى پرۆژە زەبەلاحە بێ خاوەنەكان. كە بەنامى پرۆژەى تایبەتەوە دێنە بەرچاوى خەڵك.
وەكو ووتمان بەشێكى بچوك لە دەیاى رەشى دەستە گلاوەكان لەنێو وەزارەتى شارەوانى. ئێمە دڵۆپەیەك باس دەكەین. ئەوەتا لەنێو دیوانى وەزارەتى شارەوانى بە دەیان هەزار دۆلار وەكو بڵقى سەرئاو وون دەبن. بە بیانووى كرینى ئۆتۆمبێل و خەرجى چاكردنەوەیان. لەكاتێك زیاتر لە 80% هەموو ئەو ئۆتۆمبێلانە بەمەبەستى كار راپەراندنى مندال و خێزانى بەرێوبەرەكان بەكاردێن نەوەك بۆ خزمەتى هاوڵاتى. ئەوەتا ئەو وەزارەتە ساڵانە خەریكى نوێكردنەوەى ئۆتۆمبێلە گرانبەهاكانیەتى لەبرى ئەوەى بیر لە خنكانى بەپەلەى هاوڵاتنیانى بكاتەوە بەهۆى گرفتەكانى جەنجاڵى و كەمبوونەوەى ئاو و ئیستیغلالكردنى چاودێرەكانى شارەوانى لە كارەكان و وەرگرتنى بەرتیلى زۆر. ئیمە بەشێك لەو ئۆتۆمبێلانە باس دەكەین كە تەنیا بۆ كارى تایبەتى خێزانى بە ژمارەى وەزارەتى شارەوانى لەسەر شەقامەكاندان.
1ـ ئۆتۆمبێڵى گرانبەها و دوا مۆدێلى ئەرجومان تەحسینى بەرێوبەرى گشتى دیوان لە لایەن كەسێك بەناوى هەژار تایبەت بۆ خزمەتى خێزانەكەى دانراوە كە فەرمانبەرى سەرۆكایەتى زانكۆیە.ئۆتۆمبێلى دووەمیشى بۆ كراوە.
2ـ تۆتۆمبێلى شارەوانى (راف) ژمارە 2353 تەنیا بۆ كارى تایەت و مسابەقە.
3ـ ئۆتۆمبێڵى شارەوانى پاترۆڵ سپى ژمارە 280 لە خزمەتى تاكە كەسێكدایە.
4ـ ئۆتۆمبێلى شارەوانى 420 بەكارهاتووە وەكو حاویەى زبڵ بۆ پاكردنەوەى ماڵ لە پاشماوەى دروستكردنى خانوو.
5ـ ئۆتۆمبێلى شارەوانى پیكاب توێتا ژمارە 1416 بۆ خزمەتى ژن و منداڵ و گەشت و سەیران
6ـ هەردوو ئۆتۆمبێلى توێتا مۆنیكاى بەشى راگەیاندنى وەزارەت بۆ خزمەتى ژن و منداڵ و تەنانەت چەندین شەو لەبەردەم یانەى مەى خواردنەوە وێنەى گیراوە.
7ـ ئۆتۆمبێڵى ژمارە 540 بۆ گواستنەوەى منداڵ بۆ قوتابخانە .
8ـ تۆتۆمبێڵى ژمارە 514 لەلایەن منداڵى هەرزەكارەوە بۆ فێربوون بەكاردێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست