کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کوردستان ته‌نها موڵکی کورده‌ نه‌ک به‌هۆی داڵده‌دان بۆ مه‌سیحیه‌کان داگیربکرێ

Thursday, 30/12/2010, 12:00


ساسان ده‌رویش له ‌خۆڕا نه‌بوومه‌ته‌ هه‌ڵگری ئه‌م مانشێته‌ ، له‌ دوای خوێندنه‌وه‌ وگوێ بیستنی هه‌ندێ هه‌واڵ ولێدوانی به‌رپرسانی مه‌سیحیه‌کان وکلیسه‌کان پاڵیان پێوه‌نام بۆ ئه‌م نووسینه‌ که‌ گه‌لی کورد هه‌لویسته‌یه‌کی له‌سه‌ر بکه‌ن وبه‌دڵ سافی وعاتیفه‌ کورد میوانداری خه‌ڵکانی عه‌ره‌بی مه‌سیحی بکات و دواتر کورد خۆی نه‌کرێته‌ بێگانه ‌و میوانیش خاوه‌ن ماڵ که‌ مه‌سیحیه‌کان به‌ نیازی دامه‌زراندنی پاریزگایه‌کی تایبه‌ت وهه‌رێمێکی جیاوازن ؟!!!!!
که‌ به‌ درێژای مێژووی کورد پڕاوپڕن له‌ چیرۆکی فێڵ وته‌ڵه‌که‌بازی دوژمنانمان به‌رامبه‌ر کورد هۆکاره‌که‌شی ده‌گه‌ڕیته‌وه‌ بۆ سروشتی دروست بوونی کورد که‌ میلله‌تێکی دڵ ساف وبێ ڕیاین بۆیه‌ تائێستاش نه‌بووینته‌ خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی کوردی وکیانی سیاسی خۆمان هه‌رله‌کوشتنی له‌پشته‌وه‌ و فرسه‌ت هێنانی سه‌رکرده‌کانمان و په‌یمانی درۆو پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی دوژمنانمان گه‌یاندویانین به‌م ڕۆژگاره‌،ڕاسته‌ ئێستا له‌به‌شێکی نیشتیمانی گه‌وره ماندا نیمچه‌ ئازادیه‌ک هه‌یه‌ له‌حکومه‌ت وپه‌رله‌مان له‌هه‌رێمی باشووری کوردستان ،به‌ڵام له‌ دوای 18 ساڵی ڕاپه‌ڕین وبه‌شداری له‌عێراقی هه‌ڵوه‌شاوه‌و بوونی سه‌رۆکی کۆماری کورد و هه‌ندێ وه‌زیروکاربه‌ده‌ستی کوردی عێراقی له‌هه‌مان هه‌رێم تا ئێستا به‌شێکی دانه‌بڕاو نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ سه‌ر کوردستان به‌ که‌رکوکی بابه‌گوڕگوڕیشه‌وه‌ که‌ به‌ چه‌ندین بڕیاری درۆوچه‌واشه‌کاری ده‌یانه‌و‌ێ ناوی کوردستانی بسڕنه‌وه‌، سه‌ره‌ڕای ئه‌م هه‌مووپرسه‌ هه‌ڵواسراوناکۆکه‌ی نێوانمان ،دوژمنانی شۆفێنی له‌هه‌وڵی پیلانێکی ترن بۆمان که‌ کورد به‌دڵ سافی وساویلکه‌یی عاتیفی خۆی بخاته‌ داویانه‌وه‌، بێ هیچ سڵ کردنه‌وه‌وپاکانه‌کردنێک من له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌م نووسینه‌م دژی هیچ ئاین ونه‌ته‌وه‌یه‌ک نیم چونکه‌ کوردایه‌تی خۆم به‌ مرۆڤایه‌تی ئه‌زانم ،مرۆڤایه‌تیش کوردایه‌تیه‌ ،ته‌نهاوته‌نها بۆ کوردستان ده‌گریم له‌ژێر چنگمان ده‌رهێنن به‌ووسیتی خۆمان و دواتر له‌ناوی کوردستانی بیکه‌نه‌ شاری ئاشتی وبرایه‌تی وپێکه‌وه‌ژیان وه‌ک پرسی گه‌وره‌ی که‌رکی بابه‌گوڕگوڕ .....
له‌ دوای هێرشه‌ تیرۆریستی یه‌که‌ی 31/10/2010 بۆ سه‌ر کلیسای سه‌یده‌ نه‌جات له‌به‌غدای پایته‌ختی عێراق 58 که‌س کوژراو75 یش برینداری لێ که‌وته‌وه‌ و دواتر به‌ هۆیه‌وه‌ سه‌دان خێزانی مه‌سیحی ڕوویان له‌ کوردستان کردو به‌سه‌ر شاره‌کاندا دابه‌ش بوون ، که‌ جێگای شانازی وسه‌ربه‌رزی بوو بۆ کورد که‌ نیشانی هه‌موو دنیای داکه‌ بێ جیاوازی ئاین و نه‌ته‌وه‌ هه‌رێمی کوردستان ده‌رگای میوانداری له‌سه‌رپشته‌ بۆ هه‌موو
لێ قه‌وماوێک ومیوانداریان له‌سه‌رچاوانمانه‌ که ‌به‌وپه‌ڕی دڵسۆزیه‌وه‌ هاوکاریان کراو دڵنه‌وای ته‌واویان کردن و هاوکاربوون له‌ خه‌م وجه‌ژنه‌کانیان .
تیرۆرستان و دوژمنانی کورد و ده‌ستی ده‌ره‌کی ئه‌م هێرش و ڕوو له‌ کوردستانه‌یان به‌کارتێک زانی بۆ تێوه‌ گلانی کورد و په‌یمان دانی هه‌ندێ کرده‌وه‌ی خێروچاکه‌ که‌ له‌ داهاتوودا بۆ نه‌وه‌یه‌کی تری نوێ ی کوردببێته‌ به‌ڵاو چاره‌سه‌رکردنی مه‌حاڵ بێت ، ئه‌ویش به‌ چڕوپڕ کردنی ترس وتۆقاندنی زیاتری برا مه‌سیحیه‌کان و ڕانانیان له‌ هه‌مووشاره‌کانی عێراقه‌وه‌ به‌ ڕووی کوردستاندا که‌ ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدابوو که‌ برامه‌سیحیه‌کان نزیک بوونه‌ته‌وه‌ له‌ دووبۆنه‌ی گرنگ و پیرۆزلایان ئه‌ویش له‌ دایک بوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح وسه‌ری ساڵی نوێ .
دیاره‌ پیلانیش له‌م هه‌ڵسوکه‌وته‌ چه‌په‌ڵه‌ی تیرۆریستان و دوژمنانی کوردوکوردستان ئه‌وه‌یه‌ هه‌موو برا مه‌سیحیه‌کانی عێراق له‌ کوردستان خڕبکه‌نه‌وه‌ وه‌کو لانه‌یه‌کی ئارام وکه‌ ئه‌مه‌ش دیاره‌ ده‌ستێکی ده‌ره‌کی له‌پشته‌ وه‌ک هێنانه‌دی خه‌ونی ئیسرائیلیه‌کان که ‌ویستاین له‌ دوای ئه‌و هه‌موو کوشتاروماڵ وێرانیه‌ی یه‌هودیه‌کان له‌دنیا بڕیاربده‌ن ووڵاتێکی ئارام بۆ خۆیان هه‌ڵبژێرن ،هه‌موو وورده‌ وورده‌ ڕوویان له‌ فه‌له‌ستین کردو کردیانه‌ ماڵی ئارامی هه‌میشه‌یان که‌ هه‌ریه‌که‌یان به‌ جانتایه‌ک جڵ وده‌ست وگیرفانی به‌تال چوون دواتر له‌ڕیگای خێرخوازی وهاوکاری کردن پێیان وبێ خه‌به‌ری فه‌له‌ستینیه‌کان لێیان گه‌یشنه‌ ئه‌م قۆناغه‌ی ئێستایان، منیش ترسی ئه‌وه‌م هه‌یه‌ به‌بێ ئاگای سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد و گه‌نده‌ڵ بازان و خه‌وتوان و بێ باک له‌ کوردونیشتیمان وخاک، ئه‌مانه‌یان ڕه‌وانه‌ی کوردستان کردبێ وه‌ک داگیرکار نه‌ک وه‌ک میوان که‌ کۆچ وکۆچبار له‌ هه‌موو شاره‌کانه‌وه‌ هه‌نگاو ڕێ ده‌که‌ن به‌ره‌وکوردستان و هه‌رێمه‌که‌مان ،بێ ئه‌وه‌ی له‌هاتنه‌ ژووره‌وه‌ ناونووس بکرێن و وه‌ک میوان پێشوازیان لێ بکرێ ، ده‌بێ کورد له‌م کاته‌دا زۆر ووریابێ به‌ دروشمی ڕووڕه‌شی عێراقی فیشاڵ هه‌ڵ نه‌خه‌ڵه‌تێن وپێمان بڵێن ئه‌مانه‌عێراقین وکوردستان به‌پێ ی ده‌ستوور به‌شێکه‌ له ‌عێراق، که‌ی ئه‌وان دانیان به‌بوونی ناوچه‌ دابڕاوه‌کاندا ناوه‌ که‌ ناوی کوردستانی وگه‌ڕانیانه‌وه‌ بۆ هه‌رێمه‌که‌م ئه‌وسا با کورد ددان به‌فیدڕاڵی وعێراقی هه‌ڵوه‌شاو بنێت ،چونکه‌ گوناهی برامه‌سیحیه‌کان نیه‌وبێ گوناهن وبێ ئاگان له‌م یاریه ‌ئاگراویه‌ که‌ دیاره ‌هه‌ندێکیان به‌ پاره‌و ده‌سته‌ڵات هه‌ڵخه‌ڵه‌تاوی پیلان گێڕانن بۆ ئه‌نجام دانی کاره‌که‌یان که‌ هه‌ندێ لێدوانی سه‌یروسه‌مه‌ره‌ ئه‌که‌ن له‌‌هه‌واڵه‌کانی دنیای ده‌ره‌وه‌ی کوردستان که‌ داوا ده‌که‌ن کریستیانه‌کان ووڵات جێ نه‌هێڵن و داوای پارێزگایه‌کی تایبه‌ت یان هه‌رێمێکی فیدڕاڵی جیاواز به‌ خۆیان هه‌بێ، منێش ده‌پرسم له‌بێ خه‌به‌رانی کورد ئه‌م پیلانه‌ له‌سه‌رهه‌رێمی کوردستان جێ به‌جێ کرابێ و به‌دڵ سافی وعاتیفه‌ی کورد که ‌بینیمان له‌ شاره ‌کوردستانیه‌کان چۆن یادی حه‌زره‌تی مه‌سیحیان کرده‌وه‌ به‌ ئارامی و هاوکاری ئێمه‌ی کورد به‌ تایبه‌تی له‌ شاری هه‌ولێر وگه‌ڕه‌کی عه‌ینکاوه‌ ته‌نانه‌ت دیکۆره‌کانیش کرابوونه‌ به‌شێک له‌ مێژووی عێراقی و ڕه‌مزی بابل وسامڕا که‌یه‌کێک نه‌زانێ وسه‌یری بکردایه‌ ده‌ی زانی شانۆگه‌ری ودیکۆری ئیمراتۆریه‌تی مه‌کده‌ۆنیه‌ له‌ خوارووی عێراقی هه‌ڵوه‌شاو .....
به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌کان وبڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگۆی دروستکردنی پارێزگایه‌کی تایبه‌ت به‌کریستیانه‌کانی عێراق ، زیاوپتروس سکرتیری ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه‌یی سریانی ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ گوایه‌ له‌ کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رکرده‌ کریستیانه‌کان له‌ هه‌ولێر به‌ده‌رکردنی چه‌ند ڕێنوێنیته‌کان کۆتای هاتووه‌ له‌وانه‌ داوا له‌ حکومه‌تی عێراق ده‌که‌ن به‌ دامه‌زراندنی پارێزگایه‌کی نوێ بۆ کریستیانه‌کان له‌عێراق له‌ ده‌شتی موسڵ هه‌روه‌ک سه‌رکۆماری عێراقیش پێشنیازی کردوه‌، ناوبراوی لێدوانه‌که‌ سووریشه‌ له‌سه‌رئه‌وه‌ی که‌ هانی هاووڵاتیانی خۆیان بدات چه‌ند ئامانجی کرده‌وه‌تیرۆریستیه‌کان به‌رامبه‌ریان چڕتربێ و ووڵاتی عێراق جێ نه‌‌ێڵن وخۆڕاگربن تا وه‌ڵام وه‌رده‌گرن . هه‌ره‌ها له ‌لێدوانێکی تردا بونادم یوسف که‌ نوێنه‌ری کلدان وئاشووریه‌کانه‌ له ‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕای گه‌یاندوه‌ هه‌موو مه‌سیحیه‌کان به‌تیکڕای ده‌نگ ڕاپۆرتێکیان به‌رزکردۆته‌وه‌ بۆ سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران که ‌بێنه‌ وه‌ڵام و په‌یامێک له‌ باره‌ی به‌ ئامانجکردنی کریستیانه‌کان ئاراسته‌ی گه‌لی عێراق وڕای گشتی بکه‌ن بۆ پشتگیری داواکانیان .
که‌ ئه‌مه‌ش زه‌نگێکی خه‌ته‌رناکه‌ به‌رامبه‌ر موڵکی کوردستان و دوژمنایه‌تی به‌رامبه‌رگه‌لی کورد که‌ چه‌ند گه‌ڕه‌کێکی لێ بکرێته‌ هه‌رێمێکی تازه‌ و پارێزگارێکی برامه‌سیحیه‌کان که‌ دواترنانی کوردیش هه‌رسوێر ده‌رئه‌چی و ئه‌و کلتورو پێکه‌وه‌ ژیانه‌ی که‌ هه‌زاران ساڵه‌ له‌گه‌ڵ برامه‌سیحیه‌ ڕه سه‌نه‌کاندا هه‌مانه‌ له‌ مردن و ژیان وخۆشی وناخۆشیه‌کان له‌ هه‌ڵبژاردنێکدا به‌رامبه‌رمان ببنه‌وه‌و به‌و به‌شه‌ی خۆشیانه‌وه‌ نه‌وه‌ستن و ده‌نگی ترمان له‌شاره‌کانی تر بکڕن و بکه‌نه ‌نۆکه‌ری ئامانجه‌کانیان له‌باتی سوپاس و وه‌فای چاکه‌کانمان .
به‌ش به‌حاڵی خۆم هیچ لاریه‌کم له‌ میوانداری نیه‌ وه‌ک ئه‌وه‌ی خۆم که‌ په‌ناهه‌نده‌ و میوانم له‌ووڵاتێکی ئه‌وروپی مه‌سیحی به‌ڵام هیچ کاتێک به‌وچه‌ند ملیۆن کورده‌ی تاراوگه‌ بڕیاری دروست کردنی هه‌رێمێکی جیاواز به‌ کورد له‌سه‌ر حسابی خه‌ڵک وخاکی که‌س ناده‌م و هه‌ڵسوکه‌وتیشم به‌پێ ی چاودێری کردنم وناونووس کردنم هه‌ر میوانم ، ئه‌مه‌یه‌ خه‌می ووڵات ونیشتمان وئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ،نه‌ک قسه‌ی لوس و دروشمی فریودان و فێڵ و ته‌ڵه‌که‌بازی له‌کورد و دواتر دووچاری ئاسته‌نگ وکێشه‌ی داهاتووی بکه‌ن که‌ خۆمان، که‌مان هه‌یه‌ هێشتا به‌ هه‌ڵواسراوی ماونه‌ته‌وه‌، که‌واته‌ با هه‌موو پێکه‌وه‌ بڵێن کوردستان ته‌نها موڵکی کورده‌ و لانکه‌ی میوانداری و پێکه‌وه‌ ژیانه‌ .
هۆڵه‌ندا

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە