کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


حاكم فرهاد لە كەلار چی دەكات؟

Sunday, 05/09/2010, 12:00



ماوەیەكە حاكم فەرهاد ژێر بە ژێر خەریكە ئەو ماڵەی كە لێی نیشتەجێیە بیكاتە تاپۆو بۆ خۆ ی داگیری بكات. ناوبراو لە لایەن مەكتەبی سیاسی یەكێتی یەوە نامەیەكی هێناوە بۆ سەروكی شارەوانی كەلار بۆ ئەوەی ئەو ماڵە بكەنە ناو حاكم فرهادەوە. ئەو ماڵەی كە حاكم فرهاد خەریكە داگیری بكات لە سالانی حەفتاكانەوە دروست كراوە بۆ دادوەرەكان تاكو ئیستا چەندین دادوەر هاتووەو لەو خانووە نیشتەجێ بوون هەر بە گواستنەوەیان بۆ شوێنیكی تر چۆلیان كردوە چونكە ئەوە موڵكی ئیدارە محەلی كەلارە و ناكرێ بكرێ بە تاپۆ بەلام ئاخر حاكم فرهاد وا خەریكە ئەو خانووە داگیر دەكات خەڵكینە حاكمی شار گەندەڵ بێت ئیتر ئەو شارە ئەبێت خەیری بەش بكەیتەوە. بۆیە داوا دەكەم لە سەروكی شارەوانی كەلار ئەو خانوە نەكات بە ناوی حاكم فەرهادەوە چونكە من وەكو هاولاتێكی كەلاری سكالا لە سەر هەردوكیان تومار دەكەم (وقد اعدر من اندر).





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە