ئاسایشی سلێمانی ئاسایشی کێ ده‌پارێزێ؟!
Monday, 14/09/2009, 12:00
له‌م ڕۆژانه‌ی ڕابووردودا و له گه‌ڕه‌کی شه‌هیدانی سه‌رچنار نزیک مزگه‌وتی سه‌عیدی پیران بۆ چه‌ند جار شه‌ڕه ته‌قه و پێکدادان ڕوویدا. هاوماڵێکمان هه‌یه بۆ پێنج ساڵ ده‌بێ کچه‌که‌ی خۆی داوه‌ته ئامۆزایه‌کی له نه‌رویج، کابرای نه‌رویجی ئامۆزای هاوماڵه‌که‌مانه‌وه تا ئێستا هاوماڵه‌که‌مان وای زانیوه که کچه‌که‌یان له گه‌ڵ پیاوه‌که‌ی خۆش ده‌یگوزورێنێ و هیچ گیر و گرفتێکی نیه، شایانی باسه کچه‌که مندڵێکی کوڕ هه‌یه و تا ساڵی پار هه‌ر له نه‌رویچ ژیاوه، به‌ڵام له پاره‌وه هاتۆته‌وه کوردستان و له ماڵ باوکی ده‌ژی. مانگی حه‌وتی ئه‌مساڵ کچه‌که ده‌گه‌ڕێته‌وه نه‌رویج و له جیاتی ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه بۆ ماڵ پیاوه‌که‌ی یه‌کسه‌ر ده‌چێته بنکه‌یه‌کی پۆلیسی شاری ئۆسلۆ و داوای پارستنی گیانی ده‌کات، ئه‌م هه‌واڵه ده‌گاته پیاوه‌که‌ی و پیاوه‌که‌ی توشی هیستیریا ده‌بێت و یه‌کسه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه کوردستان. وه‌ک ماڵه‌وشیان باسی ده‌که‌ن تازه زانیویانه که کچه‌که‌یان ئه‌و هه‌موو ماوه‌یه له ماڵه‌وه زیندانی کراوه، نه یه‌ک وشه نه‌رویجی فێر بوه نه هیچ پاره‌یه‌کی وه‌رگرتوه نه ڕۆژێکیش مه‌کته‌بی بینیوه، هه‌موو کاتیش به‌زۆر حیجابی له سه‌ر بووه و نه‌شی وێراوه قسه بکات چونکه پیاوه‌که‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی کردوه، که سه‌ری ده‌بڕێ. هاوسه‌ری ئه‌م کچه پێشمه‌رگه‌یه‌کی کۆنی یه‌کێتی نیشتمانیه‌وه که‌سێکی نزیکی جه‌لال تاڵه‌بانیه. ئه‌م پێشمه‌رگه کۆنه له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه سێ جار له سه‌ر یه‌ک هه‌ڵی کوتاوه‌ته سه‌ر ماڵی باوکی کچه‌که به نارنجۆک و که‌ڵاشینکۆف ته‌قه‌ی زۆریشی کردوه، دوو جار به شه‌و یه‌کجاریش به ڕۆژی نیوه‌ڕۆ چوه‌ته سه‌ریان، هه‌موو خه‌ڵکی گه‌ڕه‌کیش ئه‌م به‌زمه‌یان بینی وه ئاسایش و پۆلیسیش باش ئاگاداره، ئه‌م پێشمه‌رگه کۆنه‌ی یه‌کێتی ده‌ڵێ من یان دایک و باوک و برای ئه‌م کچه ئیباده ده‌که‌م یان ده‌بێ کچه‌که بێته‌وه کوردستان. ده‌بێ پرسیارێک ئاراسته‌ی ئاسایش و پۆلیسی سه‌رچنار بکه‌ین ئایا ئه‌م کابرایه که به ڕۆژی نیوه‌ڕۆ و ناو کۆڵان و شه‌قامدا خه‌ڵک به‌ر ده‌ستڕێژی گوله ده‌دا ئه‌وان کاریان چیه؟ کاتێک زه‌لامێک هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتن ده‌کات بۆ ئازادانه به ئۆتۆمۆبیل و ده‌وامانچه‌وه ده‌رده‌که‌وێت و له که‌س ناترسێت؟ ئایه بڵێ ئه‌م کۆنه پێشمه‌رگه‌یه‌یی مام جه‌لاله له لایه‌ن که‌سێکی باڵا ده‌ستی یه‌کێتیه‌وه پشتگیری نه‌کرێت؟ ده‌بێ خه‌ڵکی شه‌هیدانی سه‌رچنار که ئه‌م ڕووداوه ده‌بینن چه‌ند دڵیان به‌و ئاسایش و پۆلیسه‌ی سلێمانی خۆش بێت؟
ئه‌و کابرایه تا ئێستا ئازاده و هه‌ڕه‌شه ده‌کات، پۆلیس و ئاسایشیش ئاگادارن، با هه‌مووان بزانن دوای نه‌ڵێن که‌س ئاگاداری نه‌کردوینه‌ته‌وه.
ئێمه‌ش وه‌ک خه‌ڵکی شاره‌که داواکارین حکومه‌ت ئاوڕێک له ئاسایشی هاوڵاتیان بداته‌وه به‌زووی سنورێک بۆ ئه‌م ده‌ستدرێژی کردنه دابنێت
داوا له ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ و ڕێکخراوه‌کانی لایه‌نگری له ژنان ده‌که‌ین بچنه هانای ئه‌و ماڵه‌وه و ڕێگر بن له به‌رده‌م قه‌سابخانه‌یه‌کدا که ئه‌و کابرایه به نیازه ئه‌نجامی بدات
. بۆ زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌م ئیماڵه‌وه
[email protected] 14.9.2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست