ئەم سیستمە ڤایرۆساوییەى ئەمڕۆ پێویستى بە فۆڕماتە!
Thursday, 31/03/2011, 12:00
هەر سیستمێك ئەوە ئیشى بێت كە هەر خەریكى ئیشە و كارەكانى رابردوو بێت و گوێ ی لە لایەنى بەرامبەر كە میللەتە نەگرێت ئەوا دڵنیابن هیچى لێ چاوەڕوان ناكرێت و بگرە گەر بێت و بەسەر داواكانى خۆپیشاندەران سەركەوێت ئەوا زیاتر دەبێت بەو دێوزمە و دێتە لاشەى هەمووان. دەبێ باش بزانین هەر ئەو كەسانەى كە دوێنێ كارەكتەرى فیلمەكە بوون ئەوا ئەمڕۆش گەر بێت و دەسەڵات بگرنەوە دەست هەر ئەو رۆڵە دەگێڕن چونكە دەرهێنەرەكەى بریتیە لەو دەسەڵاتەى ئەڕۆ كە داخوازێكانى ئەو خەڵكە كە بریتیە لە كرێكارو مامۆستاو مامۆستا ئایینى و دكتۆرو ئەندازیارو ئەندام پەڕلەمان لە هەموو شارو شارۆچكەكانى كوردستان جێ ی بە جێ ی ناكات و ئامادە نییە كە یەك داخوازیان كە لە بەرژوەندى مانەوە دەسەڵاتە! جێ ی بە جێ ی بكات. خەڵكى كوردستان ئەوەندەیان بەڵێنى ناراست و كردارى ناڕاستیان بینیوە گەر ئەمڕۆ بە ماوەى 24 كاتژمێریش جێ ی بە جێ ی بكەن بڕوا ناكەن چونكە ئەو ئەرك و مافەى كە 20 ساڵە داواكارى خەڵكى كوردستانە لە سەر یەك كەڵەكە بووەو بۆ ماوەییەكى كورتیش ناتوانن چارەسەرى بكەن و بكەونە ژێر بارى. هەر سێ لایەنى موعارەزە ئیش نەما نەیكەن و داواكارى ئەو هەموو جەماوەرەیان دەهێنایە پەڕلەمان بەڵام سەرۆكى پەڕلەمان دەچوو لەسەر رەفەكانى پەڕلەمانى دایدەنا هەتا ئەمڕۆش هێشتا تۆزەكانیان بەسەرەوە لانەچووە، چونكە دەیانزانى كە موعارەزە ئەو هەموو پڕۆژە پێشكەش دەكات و لە لایەن ئەوانەوەیە ئەوا حیسابیان بۆ نەدەكرت. دەبێ ئەمڕۆ حسابیان بۆ بكرێت و بە سوپاسەوە بۆ ئەم خەڵكە بە هەموو چین و توێژەكانەوە بكرێت. هەر سێ لایەنى موعارەزەش دەبێ باش بزانن گەر بێت و یارییەى كە ئەمڕۆ دەسەڵات لە ساحەكە دەیكات و بە كەیفی خۆی تۆپ وەردەگرێ، ئەوانیش ئەم یارییە دووبارە بكەنەوە دڵنیابن لەمان خراپتریان بەسەر دێت(هەرچەندە جاری ماویانە بەسەریان بێت.). هێشتا دەسەڵات خەوى گەندەڵى و ناعەدەلەتى و بڕین و بردن بەرى نەداوە كە توانیتى یاساى لە سەرووى خۆیەو دابنێ كە دڵنیابن داینێ دەسەڵاتى كەم دەبێتەوە(دەسەڵاتى حیزبی) بۆیە هەرگیز داینانێ.!! ئەو كاتە دەتوانرێ بوترێت دواى 20 ساڵ لە خەو راپەڕی! بەڵام دڵنیابن هێشتا لە خەوا یا ، ئەو خەوە بەرینەداوە. كەى توانىلە داد و لە وەزارەتەكان و لە ناو زانكۆ و پەیمانگاكان دەستى حیزب لە قوڕقوڕاگەیان هاتە دەرەوە ئەو كاتە دەتوانرێ بوتری لە خەو هەستاون! تا حیزب فەرمانڕەواى حكومەت بێت ئەو وەزعەى كە ئەمڕۆ هەیە دەڵێن ساڵ بە ساڵ خۆزگەمان بە پار بەڵكو ئێمە دەبێت بڵێن رۆژ بە رۆژ خوزگومان بە دوێنێ. لە چاوپێكەوتنێكە سەرو!كى هەرێم كە بە گۆێ خۆم گووێم لێ بوو پرسیاریان لێ ی كرد كە: ئایا بۆچی حیزب دەستى لە ناو خوێندنادا هەیە بە تایبەت لە زانكۆ و پەیملنگاكان؟ لە وەڵاما وتى: هیچ حیزبێك بۆى نییە دەست لە كاروبارى خوێندن بە تایبەت لە زانكۆ و پەیمانگاكان وەربدات، بەڵام هەر حیزبێك پێویستى بە رێكخستنى خۆى هەیە! تەماشاى ئەو وەڵامە رستەیەكى وت نیوەى رستەى دوەم نیوەى رستەى یەكەمى بە درۆ خستەوە. كۆمەڵێ كەس خۆ لە وڵاتا دەوام ناكەن و یا خوود خۆ وەڵات تەنها ئەوان نایبەن بەڕێوە كە دەسەڵات دەڵێت دەریان دەكەم و لەو پوًستەكانیان دووریان دەخەمەوە. نەخێر، ئێمەى گەل بەمە رازى نین ئەم سیستمەى ئەمڕۆ لەسەرەوە تا خوارەوە ڤایرۆساوى بووە پێویستە بەشە سەرەكێكانى فوڕمات بكرێن. چەند كەس لە وەزارەتەكە دوور دەخەیەوە پاشان هەر ئەو سیستمە ڤایرۆساوییە بێت ئەو هیچ لە كێشەكە ناگۆرێت. لە ماوەى ئەم چەند ساڵ حوكمڕانییە تەنها كێشە دروست بووە خۆ خزمەتكوزارى دروست نەبووە. جادە، كارەبا، ئاو، پارك ، ئەمنیەت... هەر چی خزمەتگوزارى هەیە... هتد ئەمانە هەمووى فەڕزە لە سەر دەسەڵات و پیویست ناكات منەت بكات و خۆی بێ دەنگ بكات. نازانم سەرۆكى هەرێم و سەرۆكى حكومەت ئاگاى لێ ی نییە لە بەر دەركى سەراى سلێمانى و هەموو شارو شارۆچكەكانى ترى دەسەڵات چی دەقەومێ؟ بەڕاستى ئینسانێك كە ماناى گەورەى ناخى ئینسانیەت نەزانێ پێویستە نییە كە حكوم بەسەر كەسانێكا بكەن كە رێزى ئینسان دەگرن. حیزب تەنها خزمەتى ئەو چینە دەكات كە لەگەڵیایەتى و خزمەتى دەكات.!! بۆیە ئەوەندە فەسادى ئیدارى و بێ ئیرادەى هەیە مەحاڵە بە 20 رۆژ چاك بێت و خۆى بكات بە چاكەى چاكەكاران. نەخێر تەنها چارەسەر فۆڕمات كردنى ئەو كومپیوتەرەیە(سیستمەى) ئەمڕۆیە تا ئەو ڤایرۆسانەى تێدا نەمێنێ و بە ئاسانى بەرنامەكان بكرێنەوە و لە گەڵ كلیك كردنى هەر بەرنامەیەك بەرنامەكە ببێتەوە و پێویست بە چاوەڕوانكردن نەكەى! بڕوا بكەن باشترین چارەسەرە، گەرنا ئەو وەزعەى كە بیست ساڵە هەیە لە كوردستان هەر ئەو وەزع و بارودۆخە دەبێت، بۆ نەوەى دوا رۆژیش مێژوویەكى جوانمان نابێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست