کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە گەڵ بینینى ئەم بارودۆخەى ئەمڕۆ ئەم رستانەم بۆ هات!!

Monday, 04/04/2011, 12:00




*ئاشی وڵات دەبێ گەل و حكومەت بیگێڕێ نەك حیزبی بێ ئیرادە...
*ئەو خەڵكەى بەر دەركى سەرا هێزى بیركردنەوەى لەوانە بە هێزترە كە بێ ی دەنگن...
*ئەو دژە ڤایرۆسە ئیرادەى گەلە، كە لە ناكاودا ئەو ڤایرۆسە دەكوژێ...
*ئەو دیوارە كۆنكرێتیانەى كە لە بەردەم سەرۆك دروست بوون، بە نەگەیشتن بە راستییەكان، سەرۆك خۆى هۆكار بووە...
*ئەو زەبرو زەنگەى ئێوەى بێ بەزەییە كە بۆتە هۆى ئەو هەموو وتە جوانە لە دەمى پیرە نەخوێندەوارەكانى ئەم شارەوە دەردەچێ...
*باشترین چارەسەر نەمانى تۆوى ى حیزبیە..
*باشترین چاكسازى، فڕێدانى بیرى حیزبیە لە وڵاتدا...
*بە خەتێكى زەرد و سەوزى تۆخ(بڕۆن شایەنى ئەوە نین لەم وڵاتا بژین)...
*بە گوڕینى وەزیرەكان و هەڵوەشانەوەى حكومەت كێشەكان زیاتر دەبێت...
*بەر دەركى سەرا لە دایك بوونێكى نوێ ی بۆ ئازادییەكى نوێ..
*بەشەكانى كوردستان هى هەموانە لە لاى هەمووان شیرین و جوانە و پیویستە رێز لە خاكەكەى بگرین نەك دەسەڵاتە حیزبییەكەى...
*تا دەستى حیزب لە گەرووى بەشە حكومییەكان دەرنەهێنرێت حاڵى ئەمڕۆى میللەت لەمڕۆ خراپتر دەبێت...
*تەنها مونافیس ئەم حیزبانە، هیتلەرە...
*پێویستە ئەم سیستمە نەخۆشە دژە ڤایرۆسێكى زۆر بەهێزى لێ ی بدرێت تا هیچ كات ئەو ڤایرۆسە خۆى نوێ نەكاتەوە..
*جوانترین وتەى پیرە پیاوێكى خەڵكى شارى هەڵمەت و قوربانى" ئەوان دەیانوت كوردستان یان نەمان، كوردستانەكە بۆ خۆیان و نەمانەكەیشى بۆ ئێمە"...
*خەڵكى تینووى ئازادییە نەك خوێن و كورسی..
*دەبێ ى گەڵ ئەم سیستمە لە بیژنگ بدات نەك خوودى خۆیان...
*گەر جەستەش داگیر كەن، ناتوانن بیرەوەرییەكان داگیر كەن..، چونكە نایبینن..
*كەسێ فێر بوو بە شێر، تەركى ناكات بە پیرى، ئەمانیش لەسەر بەرنامەى موسیلینى دەڕۆن...
*لاچوونى مەسعود بەرزانى(سەرۆكى هەرێم) لە سەرۆكایەتى، باشترین چارەسەرە بۆ كێشەكانى ئەمڕۆ...
*مێژوویەكى جوانتان تۆمار نەكرد تا نەوەى دوا رۆژ شانازى پێوە بكات بەرامبەر كەسانى تر...
*نابێ ئەم ئازارە بە موسەكین(ئازار شكێن) چارەسەر كرێ، دەبێ بە چارەسەر(علاج) چارەسەر كرێ..
*نەوەى ئەمڕۆ باشتر بیر دەكەنەوە وەك لەو نەوەییەى كە لە سەر دەمارگیرى پەروەردە بووە...
*نووسەران و رووناكبیران رۆژ لە دواى رۆژ بیركردنەوەیان بە هێزتر دەبێت...
*هەلەبجە شارى عاریفەكان و زادەى كەڵە پیاوانى كوردى، بۆیە خزمەت ناكرێ..
*هەولێر لە ژێر فشارى حیزبی، دەنا جوانترین خۆپیشاندانیان بۆ تۆمار دەكەن..لە گەڵ هەردوو براكەى زاخۆ و دهۆك...
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە