پرسەی حەمایل خان گەورەترە یان بۆردمانەكەی توركیاو ئێران
Friday, 26/08/2011, 12:00
هەمومان دەبینینین ماوەی چەندرۆژێكەلەم كوردستانە بێكەسەی خۆمان پرد دە ڕمێنرێت ،خانوو دەسوتێنرێت ،رەزووباخ ومەزرا دەسوتنرێت، مال وێراندە كرێت ، مرۆڤ بەكۆمەل دەكوژرێت ترسودلەڕاوكێ ناخی هەموو تاكێكی گرتوتەوە لە ئەنجامی هێرش و هەڕەشەی پاسدارانی نااسلامی و جەندرمەی تورك . كاكی كوردان مسعودبارزانی بێدەنگەو نایە وێت توركە كان لیبَی دلگیربن ئیدانەی چالاكی گەریلاكانی پەكەكە دەكات وڕاگەیاندنە كانی لە جیاتی گرنگی دان بە و كارساتە وریاكردنەوەی كۆمەلگای نێو دەولەتی بروسكەی ماتەمینی مردنی حەمایل خانی زێباری دایكیمان بۆدەخوێنێتە وە لە كە نالەكانی ڕاگەیاندنی حزبەكەی ، مردنی پیرە ژنیكی تە مەن نەوە د سالی وابوو بەمانگێگ زیاترڕۆژانەدووبارە دەكرێتەوەو پرسەكەی بەردەوامە بەلام لەكوژرانی گەنج و منال و ئافرەتی كورد وقرانی خانە وادەیەك بەیەك جار ی بێدەنگە و ئاساییە.
رۆژانەناوی كۆمەلێك سەرۆَك ولات ووەزیرو كەسایەتیمان بۆڕێزدەكەن ودەیخوێننەوەلە ڕاگەیاندن بوایە بروسكەی ماتە مینیان ناردوە دوای زیاتر لە مانگێك لە مردنی حەمایل زێباری ، من وای بۆدەچم بۆخۆیان ئەم ناوانە ڕێزدەكەن وبروسكەیان بەناو دەنوسن بۆگەورە كردنی مە سعود بارزانی تۆقاندنی ئێمە لەبەرئەوەی بەدرێژی زە مان ولەهیچ ولاتێكدا شتی وانە بووە پرسە سێ مانگ بێت دیومانە (سەرۆك ولات مرد ، گەورە زانای ئاینی مرد ،زاناو فەیلەسوف و وێنەكێش و موسیقا ژەن و وەرزشوان و گەورە سەركردەی سەربازی مردن ،مەزن و لێهاتوان مردن ، ئەدیسون و ئە نشتاین وبیكاسۆو .....هتد مردن) هەرهەمویان لەدوای دوو یان سێ ڕۆژ پرسەكەیان تەوابوەو كەس باسیان ناكات تەنهاداهێنان و خزمەتەكانیان كە پێشكەش بەمرۆڤایەتیانكردوە باسی لێوە دەكرێت دەبنە سەربەرزی بۆیان وبەرز دەنرخێنریێن.حەمایل خان و مستەفای مێردی و منالەكانی تەنها ئێش و ئازار بوونە بۆئێمە بۆ ئەمەندە بەبیرمان دێننەوە نارحەتما ن دەكەن .
لێرە دا ئەوەی مەبەستە خەمساردی مە سعود بارزانیە بە رامبە ئەوكارەساتەی بەسەر كوردستانداهاتوەلە ئەنجامی تەعداكردنی تورك و فارس كەبوەتە هۆی دەربەدەری و زیان و ئازاری ئە وخەلكە و كرنگیدانیە تی بە بنە مالە كە ی خۆی . وەك ئە وەی ئە ندامانی بنە مالەی بارزانی هاولاتی پلە یەك بن كوردستانیانیش پلە دوو ..
كورد جوانی وتوە لە وەسفی ئە م جۆرە پیاوە كە دەلێ (لەمن مەدەن لە برام بدەن وائەزانم لە جەوالی پركا ئەدەن)
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست