سەعدی پیرە بۆ بەنجەت كرد بە كونی زەردەوالە
Wednesday, 08/02/2012, 12:00
سەعدی پیرەی فایلداروپاشەل پیس وەك ئەوەی خێر بكات بەخەلكی سلیمانی باس لەدابەشكردنی وەزارەتەكان دەكات و وەعدەی پشكیی باش دەدات بەسلێمانی .من لە نزیكەوە سەعدی پیرە دەناسم كەكوڕی خوالێخۆشبوواحمدپیرەیە كەلەدێی كردی گۆم دادەنیشت . یەكێك بوو لەچەپلە لێدەرانی سالی 1958 بۆشوعیەكان دەوری خراپی هەبوو لە ئاژاوە نانەوە لە كەندیناوەو قەراج .
بەڕاستی سەعدی پیرە هاتوەتە سەر حازر ڕۆژێك شاخی نەدیوە زیندان نەبووە تەنها لەئەوروبا خەباتی كاری ڕەشی كردوە لە پشت چێشتخانەكانی ئەوروبا كەمەسئولەكان دەچونە ئەوروپا شوێنی رابواردنی شەوانەی بۆ ئامادە دەكردن
لەڕوژانی شەڕی ناوخۆ كەمەلاییەكان لەبەحركە بوون جەلالیەكانیش لە گەزنەو گردجوتیار كە كوڕی كوردیان بە كوشت دەدا سەعدی پیرە شەوانە بەناوی چونە بەرەی شەڕ لە شاردەردەچوو ،ئیوارە مەسئولەكان سەعدی پیرەو ئەحمەد شەریف و تارق شێخ نوری شاخەوان و چەندانی تر لەدیوخانی رەمزی گەزنە دەستیان بە قومار كردن دەكرد تابەیانی خەلكی نەفامیش یەكتری دەكوشت و باسەوانی قومار خانەكەی دەكرد بۆشاهێدیش رەمزی گەزنە ماوە .
ئا ئەوەیە سەعدی پیرەئەندامی مەكتەبی سیاسی جەلال تالەبانی
بریاری چارەنوسی حكومەتی كوردی دەدات بۆ یە بەناوی خەلكی هەولێرخەلكی تێكوشەر ى سلێمانی شێرە كوڕانی ڕۆژی رەش دەكەم دلگران نەبن پیرە سەعدی ئەوەیە بۆم باسكردن بەهیچ جۆرێك تەعبیر لەخەلكی هەولێر ناكات لە قومارخانەكانی ئەوروپا گەورە بووە هەر ئەوەی لێ چاوەڕوەان دەكریت .نوسینەكەشم وەلامی برادەرێكی خەلكی سلێمانیە كەنیگەرانی نیشاندابوو بەرامبەر ووتەكانی پیرە لەكوردستان پۆست
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست